دی ئێن ئەی فت (DNA fit) تەواوی جین و زانیاریە بۆماوەییە گرنگەکانمان بۆ دەخاتەڕوو

دی ئێن ئەی فت (DNA fit) تەواوی جین و زانیاریە بۆماوەییە گرنگەکانمان بۆ دەخاتەڕوو و لێکدانەوەیان بۆ دەکات، بۆ تیگەیشتنی تەواو لە جەستەو دەروونی کەسێتیمان وە یارمەتیدەرە لە هەڵبژاردنی ژیانێکی تەندروست.
جین(Gene) چی یە؟
جین بەشێكی دیاریکراوە لەسەر دی ئێن ئەی (DNA)، کە زانیاریی تەواوی تێدایە بۆ بەرهەمهێنانی پرۆتینە جیاوازەکان بۆ جێبەجێ کردنی فرمانێکی دیاریکراو، هەر جینێک فرمانێکی تایبەتی هەیە، بە لێکۆڵینەوە لە جینەکان دەتوانین کاردانەوە و کاریگەری جینەکان لەسەر تەندروستی کەسەکان بخەینەڕوو.