ڤایرۆسی جگەری جۆری (Hepatitis B (HBv), Hepatitis C (HCv)

ڤایرۆسی جگەری جۆری (Hepatitis B (HBv), Hepatitis C (HCv)

دوو جۆر ڤایرۆسن تووشی جگەری مرۆڤ دەبن و دەبنە هۆی لاوازکردن و لەناوبردنی شێوە و فرمانی ئەندامەکە، هەندێ جار توشبووەکە هەڵگری هیچ نیشانەیەک نییە و دەبێتە هۆی توشبوونی کەسانی چواردەوریشی.نیشانەکانی توشبوون بە ڤایرۆسۆکان:هەندێک کەس ڤایرۆسی جگەریان هەیە وهیچ نیشانەیەکیان تێدا دەرنەکەوتووە ،بەڵام دەکرێت تێبێنی ئەمانە بکەین:* زەردووی (Jaundice)(کە دەبێتە هۆی زەردبوونی چاو و پێست و تۆخ بوونی ڕەنگی میز).* ئازاری گەدە و دڵ تێکەڵاتن و ڕشانەوە.* ئازاری سەر و سک.* نەمانی ئارەزووی خواردن.* بەردەوام هەستکردن بە ماندوێتی.چۆنییەتی گواستنەوەی ڤایرۆسەکان:بڵاودەبنەوە لەڕێگەی بەرکەوتنی وگواستنەوەی خوێن یان بەرکەوتنی شلەیەکی لەشی کەسی توشبووەوە.* بەهۆی پەیوەندی سێکسی (ئەگەر کەسێکیان توشبووبن).* لەڕێگەی بەکارهێنانی هەندێک پێداویستی کەسی توشبوو وەکو (دەرزی ، فڵچەی ددان ، گوێزان ، نینۆکبڕ ، هتد).* لە ڕێگەی تاتۆکردن (کاتێك ئامێری تاتۆکە بۆ کەسانی توشبوو بەکارهاتبێت).* دایکی سکپڕی توشبوو دەیگوازێتەوە بۆ منداڵەکەی (هەربۆیە زانستی پزیشکی نوێ ئاماژە بە ئەنجامدانی شیکاری ڤایرۆسی بۆ دایکانی سکپڕ دەکات).بەڵام لەڕێگەی خواردن و خواردنەوە و بەرکەوتن وتەوقەکردن و باوەش و کۆکە و پژمینەوە ناگوێزرێنەوە.خۆپاراستن:باشترین ڕێگا بۆ خۆپاراستن لەڕێگەی وەرگرتنی ڤاکسینەوە دەبێت ، بەڵام تا ئێستا ڤاکسین بۆ جۆری (HCv) نەدۆزراوەتەوە.ڕێگاکانی تری خۆپاراستن بریتین لە :* بەکارهێنانی دەستکێش لەکاتی مامەڵە کردن لەگەڵ توشبوودا.* بەکارنەهێنانی پێداویستی کەسی توشبوو وەکو( دەرزی ، فڵچەی ددان ، گوێزان ، نینۆکبڕ ، هتد )* دورکەوتنەوە لە تاتۆکردن و بەکارنەهێنانی ئەو ئامێرانەی کە خوێنی کەسانی تری بەرکەوتووە.مەترسی ڤایرۆسەکان:توشبوو ئەگەر چارەسەری خێرا وەرنەگرێت ڕەنگە ببێتە نەخۆشی درێژخایەنی جگەر و بەمۆم بوونی جگەر و هەندێک جار شێرپەنجەی جگەر.** دەستنیشانکردنی ڤایرۆسەکان لەڕێگەی پشکنینی تاقیگەییەوە ئەنجام دەدرێت.