ڤایرۆسی (Cytomegalovirus (CMV)):

ڤایرۆسی (CMV) سەر بە خێزانی (Herpesviridae)، لە کۆمەڵی دی ئێن ئەی ڤایرۆسەکانە (DNA virus) ، لە گروپی شیکارییەکانی (TORCH) شیکاریی بۆ ئەنجام دەدرێت ، ڤایرۆسی (CMV) یەکێک لە باوترین ڤایرۆسەکانە کە تووشی مرۆڤ دەبێت لە هەموو تەمەنێکدا بەڵام لە زۆر کەسدا سیستمی بەرگری لەش کۆنتڕۆڵی دەکات بێ ئەوەی هیچ نیشانەیەکی بە قورسی لە کەسەکەدا دەربکەوێت ، بەڵام لەو کەسانەی کە سیستمی بەرگری لەشیان لاوازە یان کۆرپەلە پێش لەدایک بوون نیشانەکانی زۆر بە قورسی دەردەکەون ، هەندێک جار کوشندە دەبێت ، ئەوکەسەی کە تووشی ڤایرۆسەکە دەبێت بێ دەرکەوتنی نیشانەکانی ، ڤایرۆسەکە لە لەشیدا دەمێنێتەوە کە سیستمی بەرگری کەسەکە لاواز بوو دووبارە سەرهەڵدەداتەوە.نیشانەکانی ڤایرۆسی (CMV):* لە کەسی ئاساییدا ڤایرۆسەکە هیچ گرفتێکی تەندروستی دروست ناکات ، تەنها لە چەند بارێکی تایبەتیدا نەبێت کە دەبێتە هۆی دەرکەوتنی کۆمەڵێک نیشانە لەوانە ( خورانی قوڕگ ، ماندوێتی ، لەش داهێزران و ئازار) ئەم نیشانانە دوو بۆ سێ هەفتە دەخایەنێت.* لەو کەسانەدا کە سیستمی بەرگری لەشیان لاوازە (یان لاوازکراوە بە دەرمان) دوچاری ناڕەحەتیان دەکات و نیشانەکانی فراوانترە و کار دەکاتە سەر کۆئەندامی دەمار ، جگەر ، ڕیخۆڵەکان ، گورچیلە ، سی و چاوەکان.* کۆرپەلە لەسکی دایکیدا دوچاری مەترسیەکانی ڤایرۆسی (CMV) دەبێت کاتێک کە دایکەکە توش بووبێت مەترسی دەخاتە سەر ژیان و تەندروستی کۆرپەکە و دەبێتە هۆی ( کەمبوونی کێش ، بێهێزی ، زەردبوونی پێست (زەردوی) ، توڕەیی ، گرفتی مێشک و جگەر و سپڵ ، هەندێک جار کار لە توانی بیستن و بینین دەکات ، بچوکی قەبارەی سەر(microencephaly) و ئیفلیجی ) هەندێک جار دەکرێت کوشندە بێت.گواستنەوەی ڤایرۆسەکە(CMV):ڤایرۆسی (CMV) دەگوازرێتەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر لەڕێگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی شلەکانی لەشەوە وەک (خوێن ، لیک ، میز، تۆواو ، شیر) (کاتێک شلەی لەشی کەسە توشبوەکە بەر برین یان بەشەکانی ناوەوەی لەشی بکەوێت) ، لە دایکی توشبوەوە دەگوازرێتەوە بۆ کۆرپەلەکەی پێش لەدایک بوون. لەڕێگەی پێدانی شیرەوە لە دایکەوە دەگوازرێتەوە بۆ کۆرپەکەی ، لەڕێگەی سێکس یان چاندنی ئەندامەکانی لەشەوە (گورچیلە و مۆخ … هتد) دەگوازرێتەوە.خۆ پاراستن:* شۆردنی دەست بە ئاوی گەرم و سابوون.* پاراستنی و پاک ڕاگرتنی یاریەکانی(لعابە) منداڵ.* بەکار نەهێنانی فڵچەی دانی کەسانی تر.* ماچ نەکردنی منداڵ بەجۆرێک لیکاوی ببێت و ببێتە هۆی گواستنەوەی نەخۆشیەکە.دژەتەنەکانی ڤایرۆسەکە (CMV antibodies):* دژەتەنی (IgM): سەرەتای بەرکەوتن بە ڤایرۆسەکە لەش دژەتەنی (IgM) دژی ڤایرۆسەکە دروست دەکات ، لە دوو بۆ سێ هەفتەی سەرەتادا و بۆ ماوەیەکی دیاری کراو دژەتەنی (IgM) بە بەرزی دەمێنێتەوە پاشان ڕێژەکەی بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات ، دوای چەند مانگێک دژەتەنی (IgM) بە گشتی لە خوێندا بەتەواوی کەم دەبێتەوە ، ڤایرۆسەکە بەشوەی شاراوە لە لەشدا دەمێنێتەوە ، ڕێژەی دژەتەنی (IgM) کاتێک دووبارە بەرز دەبێتەوە کە ڤایرۆسەکە سەرهەڵبداتەوە.* دژەتەنی (IgG): پاش چەند هەفتەیەک لە توشبوون بە ڤایرۆسەکە لەش دەست دەکات بە دروست کردنی دژەتەنی (IgG) ، ڕێژەی دژەتەنەکە (IgG) زیاد دەکات لە ماوەی چالاکی ڤایرۆسەکەدا ، پاشان ڤایرۆسەکە لە چالاکی دەوەستێت و ڕێژەی دژەتەنەکە بە جێگیری دەمێنێتەوە لە خوێندا ، شیکاریی کردنی دژەتەنی (IgG) سودی لێ وەردەگیرێت بۆ دەست نیشان کردنی بوونی ڤایرۆسی (IgG) لە ڕابردوودا و مانەوەی ڤایرۆسەکە بە شاراوەیی لە لەشدا.دەستنیشانکردنیی ڤایرۆسی (CMV):ڤایرۆسی (CMV) دەستنیشاندەکرێت لەڕێگەی شیکاریی بۆ دژەتەنەکانی (IgM)( IgG). شیکاریی (PCR) بۆ دەستنیشانکردنی ڕێژەی ڤایرۆسەکە (CMV) لەخوێندا ئەنجام دەدرێت.