شیکاری (HLA-DQ2/DQ8):

دژەپەیداکەری (HLA-DQ)(Human Leukocyte Antigen)، یەکێکە لەگروپی ئەودژەپەیداکەرانەی کە دەکەونە سەر ڕووی خرۆکەسپیەکانی خوێن و دوو جینی سەرەکی دەگرێتەوە (HLA-DQ8)( HLA-DQ2) ، بوونی جینەکانی (HLA-DQ2/DQ8) لە بۆماوەماددەی کەسێکدا دەیخاتە بەر مەترسی تووشبوونی بە هەستیاری پرۆتینێکی وەک گلوتین (Gluten) لەکاتی خواردنی پرۆتینەکە دووچاری هەستیاریی دەبێت کە بە هەستیاری گەنم (Celiac Disease) ناسراوە.لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی هەستیاری گەنم یان بوونی هەستیاری گەنم لە ئەندامێکە نزیکی خێزاندا پێشنیاری ئەنجامدانی ئەم شیکاریە دەکرێت ، شیکاری (HLA-DQ2/DQ8) ئەوە دەستنیشان دەکات کە کەسەکە هەڵگری جینی (HLA-DQ2/DQ8) یاخود نا ، ڕێژەی مەترسی توشبوون بە هەستیاری گەنم دیاردەکات.بۆماوە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە توشبوون بە نەخۆشیەکە ، جینی (HLA-DQ2/DQ8) لە باوانەوە بۆ نەوەکان دەگوازرێتەوە ، لەکاتی دەرکەوتنی هەستاری گەنم (Celiac Disease) لە ئەندامی خێزانێکدا دەکرێت ئەندامەکانی تری خێزانەکە هەڵگری هەمان جینبن، لەکاتی خواردنی پرۆتینی (Gluten) یان (گەنم) لە پەرچە کردارێکدا سیستمی بەرگری لەش هێرش دەکاتە سەر خانەکانی ڕووپوشی ناوەوەی ڕیخۆڵە.هەستیاری گەنم پەیوەندی جینی (HLA-DQ2/DQ8):نەخۆشیەکە کە بە هۆی هێشی سیستمی بەرگری لەشەوە(Autoimmune Disorder) بۆ مەمیلەکانی ناوپۆشی ڕیخۆلە (Villi) پەیدا دەبێت ، لەکاتی خواردنی ئەو خۆراکانەی کە پرۆتینی (Gluten) لە پێکهاتەیاندایە وەک گەنم (Wheat) و جۆ (Rye and Barley) لەلایەن ئەو کەسانەی کە هەستیاریان بەو جۆرە لە پرۆتین هەیە ، خرۆکە سپییەکانی خوێن وەکو تەنێکی بێگانە و بەهەڵە هێرش دەبەنە سەر خانەکانی ناوپۆشی ڕیخۆڵەکان و لەکاریان دەخەن ئەمەش دەبێتە هۆی تێکشکان و لەکارخستنی مەمیلەکان ، بەمەش کرداری هەڵمژینی خۆراکەماددە و ڤیتامین و خوێیەکان کەمدەکاتەوە و دەبێتە هۆی دەرکەوتن کۆمەڵێک نیشانەی لاوەکی وەک:نیشانە باوەکانی هەستیاری گەنم:* ئازاری سک و با کردن ، با لێبوونەوە.* پیسایی خوێناویی.* بەردەوام سکچوون یان بەردەوام قەبزی.* پیسایی چەور و بۆن ناخۆش.* دڵتێکەڵاتن و هەندێجار ڕشانەوە.دەکرێت کۆمەڵێک نیشانەی تریش بەدوای خۆیدا بێنێت:* کەمی ئاسن.* خوێن بەربوون.* ئازاری جومگە و ئێسک.* داخورانی مینای ددان.* بێهێزی و لاوازی.* دابەزینی کێش.بوونی جینی (HLA-DQ2/DQ8) مانای هەبوونی هەستیاری گەنم ناگەیەنێت (دەکرێت کەسێک جینی (HLA-DQ2/DQ8) پۆزەتیڤ بێت و دوچاریی هەستیارییش نەبێت) بەڵام نەبوونی جینەکە مانای سەلامەتی کەسەکە و دووری لە هەستیاری بە پرۆتینی (Gluten) دەگەیەنێت.شیکاریی جینی (HLA-DQ2/DQ8) دەنوسرێت بۆ ئەوکەسانەی کە گومانی هەستیارییان بە پرۆتینی گلوتین لێدەکرێت ، هاوپێچ بە چەند شیکاریەکی فرمانی و بەرگری لەش لەوانە:- Anti-tissue Transglutaminase Antibody (tTG).- Endomysial Antibody.- CBC.- ESR.- CRP.- Vitamin D and B12 and folate.- Iron, Iron Binding Capacity or Transferrin, and Ferritin.هەندێک جار بۆ دەستنیشانکردنی تەواوی نەخۆشیەکە پێویستە شیکاریی (Biopsy)(وەرگرتنی نمونەی لە خانەکانی ناوپۆشی ڕیخۆڵە) ئەنجام بدرێت، لە هەندێک بارودۆخی تایبەتتدا کە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە بڕیار دەدرێت بۆ دڵنیابوون لە بارودۆخی ڕیخۆڵەکان و کاریگەریەکانی نەخۆشیەکە لەسەر ڕیخۆڵەکان.