شیکاریکردن بە (ELISA):

شیکاریکردن بە (ELISA)( Enzyme-Linked Immunosorbent Assay)یەکێکە لە ڕێگا زۆر دڵنیاکانی شیکاریی لە تاقیگەکاندا ، سەرەتا لە ساڵی (۱۹۷۱) بۆ یەکەمجار ئەم ڕێگایە بەکارهێنراو و پەرەیپێدرا ، بە جۆرێک لە ئێستادا چەندین ئامێری نوێ بۆ ئەنجامدانی شیکاریی بە ڕێگەی (ELISA) بەرهەمهێنداون ، (ELISA) یەکێکە لە باووترین ڕێگاکانی شیکاریی لە تاقیگە و سەنتەرەکانی توێژینەوە دا چەند شێوازێکی جیاوازی هەیە.

سەرەتا (ELISA) پێکدێت لە(96well) مایکرۆپلەیت لە (Polystyrene micro titer plate) کە (دژەتەن (Antibody))(دژەپەیداکەر (Antigen))ی لەسەر جێگیر دەکرێت ، بە زیادکردنی (Serum)ی نەخۆشەکە و ماددەکان بەپێی هەنگاوەکانی شیکاریەکە ڕێژەی (دژەتەن یان دژەپەیداکەر)ەکەمان دەستدەکەوێت. ئەم شیکاریە سوودی لێ وەردەگیرێت بۆ بەشێکی زۆری شیکارییە تاقیگەییەکانی وەکو (پرۆتینەکان ، هۆرمۆن ، دژەپەیداکەر).

ئەنجامدانی شیکاریی (ELISA):

1- سەرەتا ئەنجامدانی شیکاری (ELISA) بۆ هەرنمونەیەک (٦ مایکرۆپلەیت) بەکاردەهێندرێت تا ئەنجامێکی دروست دەست بکەوێت.

2- بە زیادکردنی (Serum)ی نەخۆشەکە بۆ ناو مایکرۆپلەیتەکان کە (دژەتەن یان دژەپەیداکەر)ی دیاریکراوی لەسەرجێگیرکراوە و شۆردنەوەی و جێگیرکردنی پلەی گەرمی بۆ کاتێکی دیاریکراو (بە ئامێری تایبەت) بەپێی سیستمی شیکاریەکە و زیادکردنی ئەنزیمی دیاریکراو و خوێندنەوەی لەلایەن ئامێری تایبەتەوە ئەنجامێکی تەواو دروستمان دەست دەکەوێت لە شیکاری (ELISA), هەنگاوەکانی شیکاریەکە لە شیکاریەک بۆ شیکاریەکی تر جیاوازە بەڵام هەمان بنەمایان هەیە.

جۆرەکانی (ELISA):

بە گشتی دوو شێوازی سەرەکی (ELISA) هەیە (Direct ELISA) (Indirect ELISA) کە هەرکام لەم ڕێگایانە بۆ مەبەستێکی دیاری کراو پشتی پێدەبەسرێت و هەدووکیان هەمان دڵنیایی لە ئەنجامەکان دەدەن بە دەستەوە ، چەند شێوازی تر هەن لە شیکاریی کردن بە (ELISA) ئەوانیش (Competitive ELISA)(ELISPOT)(In-cell ELISA) (Sandwich ELISA):

ڕاستەوخۆ (Direct ELISA): لەم ڕێگایەدا ڕاستەوخۆ دژەتەنە نیشانکراوی سەرەکی کارلێک دەکات لەگەڵ دژەپەیداکەرەکە ، دژەپەیداکەرەکە دەچەسپێت بە مایکرۆپلەیتەکەوە ، ئەم ڕێگایە کەمتر بەکار دەهێنرێت.

نا ڕاستەوخۆ (Indirect ELISA): لەم ڕێگەیەدا دژەتەنی دووهەمی بەکاردێت لەپاڵ دژەتەنی نیشانکراوە سەرەکیدا.

ڕێگای (Sandwich ELISA): سوودی لێوەردەگیرێت بۆ دیاریکردنی دژەپەیداکەرێکی دیاریکراو.

لە تاقیگەی نوا بە پێشکەوتووترین ئامێری تاقیگەیی ئەمریکی (Bio Tek reader 800 TS , Bio Tek washer 50 TS) ،لەلایەن ستافێکی شارەزا و بە ئەزموون بە ڕێگای (ELISA) هەریەک لەم شیکاریانە ئەنجامدەدرێت:

Brucella Ab(IgG , IgM).

Anti phospholipid Ab(IgG , IgM).

AMH.

Renin.

Metanephrine , Normetanephrine (Plasma, 24hr. Urine).

Aldosterone.

Androgen.

Echhinococcus.

Anti GAD Ab.

islet cell Ab.

IGF-1.

IGF1-BP.

Anti Endomysial Cell Ab(IgA , IgG)

Anti intrisic factor

ADH

Proinsulin

Adrenaline

Noradrenaline

بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموولایەک.