شیکاری (SPEP)(Serum Protein Electrophoresis):

شیکاری (SPEP) لەگەڵ ئەوەی شیکاریەکی خوێنی ئاسان و هەرزانە! بەڵام ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە دەستنیشانکردنی چەندین جۆری نەخۆشی پەیوەندیدار بە پرۆتین ، بەجۆرێک پرۆتینەکان جیادەکاتەوە و بڕی هەریەکەیان دیاریدەکات لەسەر بنەمای بارگەی کارەبایی و قەبارەی پرۆتینەکە ، وە پرۆتینی نائاسایی دیاریدەکات کە لە ئەنجامی تووشبوون بە شێرپەنجەی خوێن دروست دەبێت و زیاددەکات..

پرۆتین بە یەکێک لە پێکهاتە بنەڕەتیەکانی خانە و شانەکان دادەنرێت ، دەکرێت بە دوو جۆری سەرەکیەوە ئەلبۆمین (Albumin) و گڵۆبیوڵینەکان (Globulins).

ئەلبۆمین گەورەترین بڕی پرۆتین پێکدەهێنێت نزیکەی (٦۰٪) ، هەرچی گڵۆبیوڵینەکانە بڕەکەی کەمترە بەڵام گرنگی زۆرتری هەیە لە شیکاری (SPEP) لە دەستنیشانکردنی بڕی جۆرەکانی, ئەم پرۆتینە کە دەکرێت بە پێنج جۆرەوە:

**(Alpha 1, Alpha 2, Beta 1, Beta 2, Gamma).

زیادکردن یان کەم کردنی ئەم پرۆتینانە چەندین هۆکاری نەخۆشی درووستیان دەکات بۆ نموونە: دروست بوونی پرۆتینی نائاسایی (Monoclonal (M) Protein) نیشانەیەکی زۆر گرنگ و بنەڕەتیە بۆ دەستنیشانکردنی یەکێک لە شێرپەنجە کوشندەکانی خوێن کە ناو دەبرێت بە (Multiple Myeloma) وە ڕۆڵی هەیە لە دەستنیشانکردنی نەخۆشی تری وەک (WM , MGUS , Primary Myelofibrosis).

شیکاری (SPEP) ڕۆڵی هەیە لە دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی:

– جگەر .

– غودەی دەرەقی و ڕژێنەکان.

– شەکرە.

– نەخۆشییەکانی سیستمی بەرگری لەش.

– حاڵەتی پەیوەندیدار بە بەدخۆراکی و نەمانی توانای مژینی پێکهاتەکانی خۆراک.

کەی پێویستە شیکاری (SPEP) ئەنجام بدرێت:

* کاتێک کە نەخۆشەکە نیشانەکانی پەیوەندیدار بە زیادبوونی پلازما خانە (Plasma Cells)هەبوو وەک:

– دابەزینی کێشی لەش (Unexplained Weight Loss).

– ئازاری ئێسک.

– پشت ئێشە.

– شەکەتی و لاوازی لەش.

– شکانی بە ئاسان و لەناکاوی ئێسک.

– زوو زوو میزکردن و قەبزی و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش.

* کاتێک ئەنجامی ئەم شیکاریانەی خوێن نائاسایی بن:

ا- (CBP & Blood Film): کەم خوێنی و کەمبوونی خرۆکە سور و سپی و خەپلەکانی خوێن ، بوونی خانەی نائاسایی و شێرپەنجەیی وەک پلازما خانە و هاوشێوەکانی لە خوێندا ، زیادبوونی (Rouleaux Formation).

– زۆربوونی پێوانەی (ESR).

– زیادبوونی ڕێژەی کالیسیۆم (Calcium Level).

– مۆخی ئێسک (زیادبوونی پلازما خانەکان).

– ناتەواوی فرمانی گورچیلە و جگەر (RFT, LFT).

– نائاسایی شیکاریەکانی (Total Protein)( Albumin).

– زیادبوونی پرۆتین لە میزدا.

– نەخۆشیەکانی بەرگری لەش (Autoimmune Disease).

– هەوکردنی کاتی و درێژخایەن (Acute or Chronic Infection).