شیکاریی (17OHP)(17-Hydroxy Progesterone):

بریتی یە لە پێوانەکردنی بڕی (17Hydroxy Progesteron) لە خوێندا، (17OHP) بە شێوەیەکی سەرەکی لەلایەن ڕژێنی سەر گورچیلەوە(Adrenals) بەرهەم دێت ، بڕێکی کەمیش لەلایەن هێلکەدان و گوونەکان و وێڵاشەوە بەرهەم دێت، شیکاریی بڕی (17OHP) لە خوێندا ، دەستنیشانکەرێکی باشە بۆ دەستنیشانکردنی (Congenital Adrenal Hyperplasia): (Hirsutism)(Infertility).��ڕژێنی سەر گورچیلە و (CAH):��ڕژێنی سەر گورچیلە(Adrenals) دوو ڕژێنی بچووکن دەکەونە سەر گورچیلەکان ، کاریان دەردانی چەند هۆرمۆنێکە کە بەشێکی زۆر لە زیندەچالاکیەکانی لەش ڕێکدەخەن (Metabolism)(Immune System)(Blood Presure)، (CAH) نەخۆشیەکی بۆماوەییە کە تێیدا هەڵگرەکانی ئەم نەخۆشیە توانای بەرهەمهێنانی یەکێک لە هۆرمۆنەکانی ڕژێنی سەر گورچیلە لەدەست دەدەن ، باووترین باری (CAH) بریتییە لە کەمبوونەوەی ئەنزیمی (21Hydroxylase) کە ڕێگر دەبێت لە بەرهەم هاتنی (Cortisol) بەشێوەیەکی ئاسایی، بەم هۆیەوە بڕی دەردانی هۆرمۆنی (ACTH) زیاد دەکات، ئەم زیادبوونەش دەبێتە هۆی زیاد بەرهامهێنانی هەریەک لە:�-17-Alpha Hydroxy Progesterone.�-DHEA.�-Other Adrenal Steriods.�لەلایەن ڕژێنی سەرگورچیلەوە.��دەکرێت لە منداڵی ساوادا کاتێک بڕی (Cortisol) کەم بێت شیکاریی (17Alpha Hydroxy Progesterone) ئەنجامبدرێت چوونکە دەستنیشانکەرێکی باشە بۆ (CAH) کە لەم بارەدا بڕی (17Alpha Hydroxy Progesterone) چەند بەرامبەری ڕێژەی ئاسایی زیاد دەکات. (CAH) بە زۆری لە منداڵدا دەبێتە هۆی لەدەستدانی خوێی لەش و پاشان دەبێتە هۆی زیادبوونی مووی لەش (Hirsutism) و نەزۆکی (Infertility).��نزیکەی ١-٢٠ لەهەر ١٠٠٠٠ منداڵێك دەکرێت لە زگماکەوە هەڵگری (CAH) بن، کە یەکێکە لە باووترین نەخۆشیە زگماکیەکانە.��نەخۆشی (CAH) بە گشتی دەکرێت بە دوو جۆرەوە:��یەکەم (Classic CAH):�دەستنیشانکەرەکانی:�* لە منداڵدا دەبێتە هۆی کەمبوونی (Cortisol)(کە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە ڕێکخستنی پەستانی خوێن و ڕێژەی شەکر و وزەی لەش).�* کەمبوونەوەی بڕی (Aldosterone) (کەدەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن بەهۆی کەمی سۆدیوم زۆری پۆتاسیۆم).�* زیادبوونی بڕی هۆرمۆنە نێرەکیەکان (Androgen)(Testosterone) لە ئافرەتدا کەئەمەش دەبێتە هۆی کوورت بوونی باڵا لە تەمەنی هەرزەییدا و گەشەنەکردنی تەواوی گەشە جەستەییە مێینەییەکان، زوو دەرکەوتنی مووی لەش (لە هەرزەییدا). (لەپڕ گەشەکردن لە سەرەتایی هەرزەیی و بەڵام کورتی باڵای لە دوایین قۆناغەکانی گەشەکردندا).��دووەم (Nonclassic CAH): ئەمەیان لە جۆری یەکەم سووکترە و لە ساوادا هیچ جیاکەرەوەیەک ونیشانەیەکی نیە ، بەڵام لە پاش تەمەنی هەرزەیی و لە مێینەدا دەبێتە هۆی:�* نەبوون یان ناڕێکی لە سووڕی مانگانەدا و بوونی مووی زۆر لە دەمووچاو جەستە و گڕی دەنگ.�* لە نێر و مێ دا دەبێتە هۆی زوو دەرکەوتنی مووی لەش (لە هەرزەییدا) (لەپڕ گەشەکردن لە سەرەتایی هەرزەیی و بەڵام کورتی باڵای لە دوایین قۆناغەکانی گەشەکردندا).