نەخۆشیە(Autoimmune Diseases)ەکانی کە تووشی بەستەرەشانەکان دەبن:

بەستەرەشانەکان لە زۆربەی بەشەکانی لەشدا بوونیان هەیە، و دەکرێت بەهۆی چەندین هۆکاری بۆماوەیی یان ژینگەیی (خۆراکی و هەوکردن و نەخۆشیە ڤایرۆسیەکان … هتد) تووشی نەخۆشیە (Autoimmune Diseases)ەکان ببن، (لەلایەن سیستمی بەرگری لەشەوە پەلامار بدرێن)..

گرنگترین و باووترین نەخۆشیە (Autoimmune Diseases)ەکان کە تووشی بەستەرەشانەکان دەبن:

* نەخۆشی (Systemic Lupus Erythematosus (SLE)) ئەم نەخۆشەیە بەهۆی بەهەڵە پەلاماردانی سیستمی بەرگری لەش بۆ خانە و شانەکانی لەش لە بەشێکی زۆر لە ئەندامەکانی لەش دا وەک (پێست، گورچیلە، دڵ و بۆریەکانی خوێن، سییەکان..) سەرهەڵدەدات و دەبێتە هۆی دەرکەوتنی چەندین نیشانەی جەستەیی، بەگشتی نیشانەکان سەرەتا سووکن و پاشان بەپێی تێپەڕبوونی کات حاڵەتەکە بەرەو قورسبوون دەچێت.

دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە:

** بە گشتی ئاماژە سەرەتایەکان بۆ تووشبوون بە (SLE) یانزە ئاماژەن لەکاتی بوونی چوار لەو ئاماژانە پێکەوە پیویستە پشتگوێ نەخرێن و چاودیری بکرێن:

– دەرکەوتنی پەڵەی سووری شێوە پەپوولەیی لە سەر ڕوومەتەکان (Malar rash).

– دروستبوونی پەڵەی سوور لە بەشەکانی تری لەش.

– بوونی هەستاری بە ڕووناکی و تیشکی خۆر(Photosensitivity).

– دروستبوونی برین لە ناو دەم و لووت.

– هەوکردنی جومگەکان و ئاوسان و سوربوونەوەیان (دەرکەوتنی ئەم حاڵەتە لە چەند جومگەیەکدا).

– هەوکردنی دیواری دڵ و سییەکان(Pleuritis or Pericarditis).

– دەرکەوتنی نەخۆشیەکانی مێشک و دەمار وەک (Seizures).

– بوونی پرۆتینێکی زۆر یان کاست (Casts) لە میزدا.

– کەمبوونەوەی ژمارەی خانەکانی خوێن(Hemolytic anemia or Leukopenia).

– بوونی هەندێک دژەتەنی تایبەت لە خوێندا(dsDNA, Sm, Phospholipid antibodies).

– بوونی دژەتەنی ((ANA)Antinuclear Antibodies) لە خوێندا.

** جگە لە ئاماژە جەستەیی و گشتیەکان بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی (Systemic Lupus Erythematosus (SLE)) پێویستە چەندین شیکاری تاقیگەیی تایبەت ئەنجامبدرێت لەوانە:

– شیکاری (dsDNA): (dsDNA antibodies) یەکێک لە گرنگترین و باووترین ئەو دژەتەنانەیە کە سوودی لێ وەردەگیرێت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی (SLE)، بڕی دژە تەنەکە چالاکی و تەشەنەکردنی نەخۆشیەکە دەردەخات.

– شیکاری (Histone Protein): هستۆن پرۆتینەکەکانی (H1,H2A,H2B,H3,H4) دەکرێت لەگەڵ بوونی (Anti-dsDNA) دا ئەنجام بدرێت، هەرچەندە ئەم دژەتەنە تایبەت نییە بە دەستنیشانکردنی نەخۆشی (SLE) بەڵام بەگشتی لە کەسانی تووشبوو بە نەخۆشی (SLE) دا، دژەتەنی پرۆتینەکە (Anti-Histone antibodies) دەردەکەوێت، هەندێک جار بۆ جیاکردنەوەی نەخۆشیەکانی سیستمی بەرگری لەش لەیەکتر سوودی لی دەبینرێت.

– شیکاری (Nucleosome): نیوکلیۆسۆم پێکدێت لە شریتێکی (DNA) کە خولی خواردوە بە دەوری هستۆنەکانەوە، دەستنیشانکردنی دژەتەنی نیوکلیۆسۆمەکان (Anti-Nucleosome) زۆر گرنگە و لە سەرەتای سەرهەڵدانی نەخۆشیەکە دەتوانرت مەترسیەکانی سەرهەڵدانی نەخۆشیەکەی پێ دەستنیشان بکرێت و بەر لە (Anti-dsDNA)، بەتایبەت لە نەخۆشیە (Autoimmune Diseases)ەکانی گورچیلەکان دا.

– شیکاری (Sm): دژەتەنی (Sm Antibodies) پێکهاتەی (U-snRNP(Uridin-rich small nuclear RiboNucleo Proteins)) دەکاتەئامانج کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە (mRNA processing) دا، دژەتەنەکانی (Sm Antibodies) دەستنیشانکەرێکی باشە بۆ نەخۆشی (SLE)(High specificity (99%), Low sensitivity).

– شیکاری (Ribosome P Protein antibodies): ئەم دژەتەنە (Phosphoproteins P0,P1,P2) دەکاتە ئامانج، دەستنشانکردنی دژە تەنەکە لە لەشدا مانای سەرهەڵدانی نەخۆشیە (Autoimmune Diseases)ەکانە لە نێویشیاندا (SLE)، هەربۆیە لەو کەسانەی کە هیچ نەخۆشیەکی تری (Autoimmune Diseases) یان نییە، دەستنیشانکەرێکی باشە بۆ (SLE).

– شیکاری (PCNA): پرۆتینێکی یاریدەدەرە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ڕێکخستنی (DNA replication and repair)، هەروەها ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ڕێکخستنی سوڕی خانە (Cell Cycle)، لەکاتی بوونی دژەتەنەکانی (PCNA antibodies) مانای بوونی (SLE) دەگەیەنێت بەڵام بەدەگمەن دەردەکەوێت، بە گشتنی بوونی ئەم دژەتەنانەش مانای وایە گرفتی نەخۆشەکە تایبەتمەندە بە گورچیلەکان، مێشک(CNS)، کەمبوونەوەی خەپلەکانی خوێن (Thrombocytopenia).

– شیکاری (Anti-Cantromere antibodies): دژەتەنی دژ بە (CENP) کە بە گشتی دوو پۆلیپێپتاید (CENP-A)(CENP-B) دیاریدەکات، ئەم دژەتەنانە بۆ دەستنیشانکردنی (SLE) سوودیان لێ وەرناگیرێت تەنها بۆ جیاکردنەوەی (SLE) لە نەخۆشیە(Autoimmune Disease)ەکانی تر پێویستە.

°°°°°°°

نەخۆشی (Sharp Syndrome): هەروەها بە (Mixed connective tissue disease) ناسراوە، چونکە تایبەتمەندی کۆمەڵێک نیشانەی یەکگرتووی تێکەڵ لە (scleroderma)(Polymositis)(SLE)(Rheumatoid Arthritis) دەکرێت لەخۆبگرێت، نیشانەکانی:

– نەگەیشتینی خوێنی پێویست بە پەنجەکان (Raynaud’s phenomenon).

– هەڵئاوسانی پەنجەکان و پاشان تەشەنەکردن و هەڵئاوسانی هەموو دەست.

– گرژبوونی نائاسایی ماسولکەکانی كۆئەندامی هەرس (gastrointestinal tract)،(dysmotility).

– هەوکردنی ماسولکەکان و لەنێویشیاندا ماسولکەکانی دڵ (myositis).

– شیکاری (RNP antibodies): ئەم دژەتەنانە پێکهاتەیەکی ئاڵۆز دەکەنە ئامانج کە پێکهاتووە لە زنجیرەیەک لە (snRNP) و سێ گەردی (Polypeptides (68kD, A, C)) کە بەستراون بە (U1-RNA) وەکو بەشێک لە (Spliceosome complex)، ئەم دژەتەنە زۆر گرنگە لە دەستنیشانکردنی نەخۆشی (Sharp Syndrome) تایبەتە پێ ی.

– شیکاری(Sm/RNP antibodies): دژەتەنی دروستبوونی دژ بە (U1-snRNP) کە پێکهاتەیەکی ئاڵۆزە پێکهاتووە لە (Sm) سێ گەردی (Polypeptides of RNP antigen)، دژەتەنی (Anti-Sm/RNP) زۆر گرنگە لە دەستنیشانکردنی نەخۆشی (Sharp Syndrome) و بەجۆرێک هەستیاریەکەی لە سەدا سەدە.

°°°°°°°

نەخۆشی (Sjogren’s Syndrome): یەکێکە لە نەخۆشیە (Autoimmune disease)ەکان و تووشی ڕژێنەکان (Exocrine)دەبێت، دەکرێت تایبەتبێت بە ئەندامێکی دیاریکراو (Organ-spesific) بە تایبەت لیکەڕژێن (Salivary gland) و فرمێسکە ڕژێنەکان (lacrimal gland) یان هەندێک جار دەکرێت (Systemic) بێت.

دەبێتە هۆی هەوکردنی ڕژێنەکان و پاشان وشکبونەوەی دەم (Xerostomia) و وشکبوونەوەی چاوەکان (Xerophthalmia) و وشکبوونەوەی بەشێکی زۆر لە ئەندامەکانی لەش ئەگەر توشببن، نەخۆشی (Sjogren’s Syndrome) دەکرێت وەک نەخۆشیەکی سەرەکی (Primary Sjogren’s Syndrome) بێت و کەسەکە هیچ نەخۆشیەکی (Autoimmune disease)ی دیکەی نەبێت، هەروەها دەکرێت لەگەڵ نەخۆشی (Autoimmune disease)ی تردا سەرهەڵبدات(Secondary Sjogren’s Syndrome).

هۆکاری سەرەکی نەخۆشیەکە تا ئێستا بە تەواوی نەزانراوە بەڵام بەگشتی دوو هۆکاری سەرەکی هەن کە دەبنە هۆی سەرهەڵدانی ئەوانیش هۆکاری بۆماوەی و ژینگەین بەتایبەت (هەوکردنی بەکتریایی و ڤایرۆسی) ڕژێنەکە.

– شیکاری (Anti-SSA antibodies): دژەتەنی دژ بە (SSA(Ro)) کە پرۆتینێکی (60kD) یە، یەکێکە لە پرۆتینەکانی (Cytoplamic ribonucloprotein) (hY-RNP)و بە (Ro/SSA hY-RNA) ناسراوە، دژەتەنی (Anti-SSA antibodies) ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لە دەستنیشانکردنی نەخۆشی (Sjogren’s Syndrome)، هەروەها پەیوەندی بە نەخۆشی (SLE)شەوەهەیە.

– شیکاری (TRIM21): یان (SSA 52) کە بریتیە لە (E3 ubiquitin ligase) ی (52kD)، شیکاریەکە دەستنیشانی دژەتەنی (Anti-Trim21 antibodies) دەکات.

– شیکاری (SSB antibodies): دژەتەنێکە فۆسفۆپرۆتینی (SSB (La)) دەکاتە ئامانج کە ڕۆڵی هەیە لە کۆتایی پێهێنانی (RNA polymerase III transcription)، پێکهاتەیەکی ئاڵۆز پێکدێنن لەگەڵ (Ro/SSA antigens)(Uridine-rich RNA)، دژەتەنی (Anti-SSB antibodies) ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لە دەستنیشانکردنی نەخۆشی (Sjogren’s Syndrome)، هەروەها پەیوەندی بە نەخۆشی (SLE)ش هەیە .

** لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی (Autoimmune Disease) لە کەسێکدا بۆ دەستنیشانکردنی هۆکاری دەرکەوتنی نیشانەکان پێویستە ئەم شیکاریانەی سەرەوە کە دەکەونە گروپی شیکاریەکانی (ANA-Profile) ئەنجامبدرێن.