نەخۆشییە(Autoimmune Diseases)ەکانی بۆریەکانی خوێن و جگەر و شیکاریکانی(ANA Profile):

نەخۆشییە (Autoimmune Diseases)ەکانی بۆریەکانی خوێن:

نەخۆشی (Vasculitis):

نەخۆشی (Vasculitis) بریتییە لە هەوکردنی بۆریەکانی خوێن (بە هەموو قەبارەکانییەوە) و دەبێتە هۆی تەسکبوونەوە و ڕەقبوونی بۆریەکانی خوێن و ئەستوربوونی دیواری بۆریەکان و تێکشکانیان، کە ئەمەش دەکرێت ببێتە هۆی ئاستەنگ لە بەردەم هاتووچۆکردنی خوێن و نەگەیشتنی خوێنی پێویست بە ئەندام و شانەکانی لەش و زیان بەرکەوتنیان.

هۆکارەکانی نەخۆشی (Vasculitis) زۆرن کە یەکێک لە باووترین هۆکارەکانی، پەلاماردانی سیستمی بەرگری لەشە بۆ سەر بۆریەکانی خوێن، بۆ دەستنیشانکردنی هۆکاری نەخۆشیەکە و نەخۆشییە(Autoimmune Diseases)کانی بۆریەکانی خوێن پێویستە شیکاری دژەتەنەکانی (Anti-Neutrophil Cytoplasmic Antibodies (ANCA)) ئەنجامبدرێن، کە گروپێک لە دژەتەنن دژ بە پێکهاتەی سایتۆپلازمی (Neutrophilic Granulocytes)کان، کە دابەشدەکرێن بەسەر دووپۆلی سەرەکیدا (Cytoplasmic (c-ANCA)(Perinuclear (p-ANCA))، دەستنیشانکردنی ئەم دژەتەنانە سوودیان لێ دەبینرێت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی (Vasculitis):

* دژەتەنی (c-ANCA Antibodies):

دژەتەنێکی تایبەتمەندە دژ بە(Proteinase 3 (PR3))، بە تایبەتیش سوودی لێ وەردەگیرێت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی (Wegener’s Granulomatosis (WG)).

* دژەتەنی (p-ANCA Antibodies):

دژەتەنێکی تایبەتمەندە دژ بە (Myeloperoxidase)، سوودی لێ وەردەگیرێت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی

(Microscopic Poly-angiitis, Churg-Strauss Syndrom, Polyarteritis Nodosa, Rapidly Progressive Glomerulonephritis… ect.).

نەخۆشی (Goodpasture Syndrome):

نەخۆشیەکی (Autoimmune Diseases)ە تووشی هەریەک لە گورچیلە و سییەکان دەبێت، دەبێتە هۆی خوێنبەربوون و هەوکردن و تەنانەی وەستانی گورچیلە و مردن ئەگەر چارەسەر نەکرێت.

نیشانەکانی نەخۆشیەکە: نەخۆشیەکە نیشانەیەکی تایبەتی نییە بەڵام دەکرێت چەند نیشانەیەکی گشتی لەکەسەکەدا دەربکەوێت لەوانە:

* بێهێزی و ماندوێتی.

* دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە.

* نەمانی ئارەزووی خواردن.

* ناهەمواری باری تەندروستی و ڕەنگ زەردبوون (ڕەنگپەڕین).

** ئەگەر نەخۆشیەکە سییەکانی گرتبێتەوە دەبێتە هۆی؛ کۆکە یان کۆکەی خوێناوی (Hemoptysis)، هەناسە توندی و هەناسەبڕکێ.

** ئەگەر نەخۆشیەکە گورچیلەکانی گرتبێتەوە دەبێتە هۆی؛ سووتانەوە و کزانەوەی بۆری میز لەکاتی میزکردندا، بوونی خوێن لە میزدا و کەفکردنی میز، ئاوسانی دەست و قاچ، ئازاری پشت و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.

بۆدەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە و دڵنیابوون لە نیشانەکانی ئایا بەهۆی نەخۆشی (Goodpasture Syndrome)وەیە یان نا، پێویستە پشکنینی تیشکی و شیکاری خوێن بۆ ئەو دژەتەنانە ئەنجامبدرێت کە دەکرێت ببنە هۆکاری نەخۆشیەکە.

* دژەتەنی (Glomerular Basement Membrane (GBM) Antibodies):

دژەتەنی تایبەتمەندە دژ بە (Collagen IV)(Goodpasture antigen)، سوودی لێ وەردەگیرێت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی (Glomerulonephritis) بەجۆرێک سەرجەم تووشبوانی نەخۆشیەکە هەڵگری دژەتەنەکەن.

°°°°°

نەخۆشییە (Autoimmune Diseases)ەکانی جگەر:

چەند نەخۆشیەکی (Autoimmune diseases)ن کەبەهۆی پەلاماردانی سیستمی بەرگری لەش بۆ سەر جگەر سەرهەڵدەدەن.

نەخۆشی (Primary Biliary Cirrhosis (PBC)): ئەم نەخۆشیە تووشی بۆریچکەکانی زراو دەبێت کە بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی هەڵوەشانی بۆریچکەکان، بەجۆرێک چیتر زراو توانای کۆکردنەوەی زەرداوی نامێنێت و زەرداوەکە لە جگەردا کەڵەکە دەبێت و دەبێتە هۆی بەمۆمبوونی جگەر هەربۆیە بە (Primary Biliary Cirrhosis) ناودەبرێ.

* دژەتەنی (M2 Antibodies): ئەم دژەتەنە یەکێک لە گروپی دژەتەنەکانی (AMA)یە کە نزیکەی نۆ جۆرن (M1-M9) بەڵام تەنها (M2) پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی هەیە بە نەخۆشی (PBC)یەوە، بەجۆرێک (۹٥٪)ی تووشبوانی (PBC) هەڵگری دژەتەنی (M2)، و (۹۰٪) یان دەکرێت هیچ نیشانەیەکی ئاشکرایان نەبێت.

تووشبوانی (PBC) دەکرێت هەندێک دژەتەنی دیکەی کۆمەڵەی (ANA profile) تێیاندا دەربکەوێت لێکچوونێک لەگەڵ نەخۆشیە(Autoimmun Diseases)ەکانی دیکەدا دروستبکات، بەم هۆیەوە دەتوانرێت بۆ دەستنیشانکردنی دڵنیایی پشت بە دوودژەتەنی دیکە ببەسترێت ئەوانیش دژەتەنەکانی دژ بە (Nuclear Envelope Glycoprotein gp210)،(Nuclear Body Protein (sp100))نن.

نەخۆشی (Autoimmune Hepatitis (AIH)): ئەم نەخۆشیە بەهۆی بەهەڵە پەلاماردانی سیستمی بەرگری لەش بۆسەر خانەکانی جگەر سەرهەڵدەدات بەگشتی دەکرێت بە دووجۆری سەرەکیەوە (AIH type1)(AIH type2) و دەبێتە هۆی هەوکردنی جگەر و ئەگەر چارەسەرنەکرێت دەبێتە هۆی بەمۆمبوونی جگەر و لەکۆتایشدا لەکارکەوتنی جگەر، دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە لەڕێگەی دژەتەنەکانی:

* دژەتەنی (LKM1 (Liver Kidney Microsome) Antibodies): کە کارلێکدەکات لەگەڵ (Microsomal Cytochrome isoform P450 IID6)، دەستنیشانکەرێکی باشە بۆ جۆری دووهەمی (AIH type2)، هەروەها بوونی ڕێژەیەکی کەمی دژەتەنەکە بە ئەگەرێکی کەم دەکرێت نیشانەبێت بۆ ڤایرۆسی جگەری جۆری سی (Hepatitis C).

* دژەتەنی (LC1 (Liver Cytosol) Antibodies): دەستنیشانکەرێکی باشە بۆ جۆری دووهەمی (AIH type2)، و پەیوەندەیەکی ڕاستەوخۆی هەیە لەگەڵ دژەتەنی (LKM1)، هەروەها ڕێژەی چالاکی و تەشەنەکردنی نەخۆشیەکە دەردەخات.

* دژەتەنی (SLA (Soluble Liver Antigen) Antibodies): دەستنیشانکەرێکی باشە بۆ جۆری یەکەمی نەخۆشیەکە (AIH type1).

* دژەتەنی (F-actin Antibodies): یەکێک لە سەرەکیترین پێکهاتەکانی خێزانی دژەتەنی (Smooth Muscle Antibodies (SMA))، کە دەنوسێن بە پێکهاتەی (F-actin) کە پرۆتینێکی (34kD)ە لە سایتۆسکیڵتۆنی خانەدا، بوونی دژەتەنەکە دەستنیشانکەرێکی باشە بۆ جۆری یەکەمی نەخۆشیەکە (AIH type1)، بە (%Sensitivity 90)(%Specificity 100) لە تووشبونی لە ناکاوی جۆری یەکەمدا (Acute Phase AIH type1).

°°°

شیکاریە تاقیگەییەکان بۆ نەخۆشییە (Autoimmune diseases)ەکان و گروپی شیکاریەکانی (ANA profile) لە تاقیگەکەمان بە نوێترین ئامێر کە بە سیستمی (Enzyme immunoassay (EIA)) کاردەکات و بە ڕێژە بڕی دژەتەنە(Antibodies) تایبەتمەندەکان دەستنیشان دەکات.