شیکاری دژەتەنەکانی نەخۆشی(Gastritis):

شیکاری دژەتەنەکانی نەخۆشی (Gastritis):

کەمی ڤیتامین (Vitamin B12) و کەمخوێنی جۆری (Pernicious Anemia):

دژەتەنەکانی (Gastritis) بە گشتی دوو دژەتەن دەگرێتەوە ئەوانیش (Parietal Cell Antibodies)(Intrinsic Factor Antibodies) شیکاریەکە دەستنیشانی بڕی دژەتەنەکان دەکات لە خوێندا و سوودی لێ وەردەگیرێت بۆ دیاریکردنی هۆکاری کەمی ڤیتامین بی دوانزە (Vitamin B12 Deficiency) و دەستنیشانکردنی کەمخوێنی جۆری (Pernicious Anemia)، کاتێک سیستمی بەرگری لەش (Parietal Cells and/or Intrinsic Factor) دەکاتە ئامانج و پەلاماریان دەدات، دەبێتە هۆی هەوکردن و تێکشکانی خانەکانی (Parietal Cells)، کاریگەری دەبێت لەسەر بەرهەمهێنان و فرمانی (Intrinsic Factor).

دژەتەنی ((PCA) Parietal Cell Antibodies):

دژەتەنی (Parietal Cell Antibodies) پرۆتینێکە سیستمی بەرگری لەش بەهەڵە دژ بە خانەکانی (Parietal Cells) دروستی دەکات، کە خانەی تایبەتمەندن دەکەونە دیوی ناوەوەی دیواری گەددەوە فرمانیان دەردانی ترشی گەددە (Gastric Acid)ە کە یارمەتیدەرە لە هەرسکردن خۆراک دا، هەروەها فرمانیان دروستکردنی پرۆتینێکی تایبەتە کە بە ئینترنزیک فاکتەر (Intrinsic Factor) ناسراوە.

دژەتەنی ((IF) Intrinsic Factor Antibodies):

ئینترنزیک فاکتەر (Intrinsic Factor) پرۆتینێکە لەلایەن خانەکانی (Parietal Cell) بەرهەمدێت لە گەددە دا، و ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە هەڵمژینی ڤیتامین (Vitamin B12) لەلایەن ڕیخۆڵەوە، هەربۆیە بوون هەر گرفتێک لە بەرهەمهێنان و ئیشکردنی (Intrinsic Factor) دا دەبێتە هۆی گرفت لە هەڵمژنی ڤیتامین (Vitamin B12) و بەفیڕۆچوونی ئەو بڕە ڤیتامینەی کە لەڕێگەی خۆراک یان دەرمان (حەب)ەوە وەریدەگرین.

ئەوبڕە ڤیتامینەی لە خۆراکدا هەیە لە گەددەدا بەهۆی کاریگەری پێپسینەوە لە خوراکە هەرسکراوەکە جیادەبێتەوە و پاشان لەگەڵ (Intrinsic Factor) دا یەکدەگرێت (B12-Intrinsic Factor Complex) پێکدێنن ئەم یەکگرتنە پێویستە بۆ هەڵمژینی ڤیتامینەکە لەلایەن ڕیخۆڵەوە، (B12-Intrinsic Factor Complex) بەرەو ڕیخۆڵە باریکە دەڕوات و ناسەرەوە تایبەتەکانی (Intrinsic Factor) لە ڕیخۆڵەدا (B12- Intrinsic Factor Complex) دەناسنەوە و ڕێگە بە تێپەڕبوونی دەدەن (واتە هەڵدەمژرێت) و پاشان ڤیتامین (Vitamin B-12)ەکە لە (Intrinsic Factor) جیادەبێتەوە و لەڕێگەی پرۆتینێکی تایبەتەوە دەچێتە سووڕی خوێنەوە، و بەشێکی لەلایەن خانە و شانەکانی لەشەوە بەکاردێت و بەشێکیشی دەبرێت بۆ جگەر و لە جگەردا دەتوانرێت بۆ چەند ساڵێک پاشەکەوت بکرێت.

دژەتەنی (Intrinsic Factor Antibodies) پرۆتینێکە سیستمی بەرگری لەش بە هەڵە دژ بە (Intrinsic Factor) دروستی دەکات، ڕێگردەبێت لە پێوەبەندبوونی ڤیتامین (Vitamin B12)و(Intrinsic Factor) یان هەڵمژینی (B12-Intrinsic Factor Complex) لەلایە ڕیخۆڵەوە، بەبێ بوونی (Intrinsic Factor) ی پێویست ڤیتامین (Vitamin B12) بەڕیخۆڵەدا تێدەپەڕێت بەبێ ئەوەی هەڵبمژرێت ئەمەش دەبێتە هۆی گرفتی کەمی ڤیتامین بی دوانزە (Vitamin B12 Deficiency).

دژەتەنەکانی (Intrinsic Factor Antibodies) دوو جۆرن:

جۆری یەکەم (Intrinsic Factor Blocking Antibody): کە بە شوێنی پێوەبەندبوونی (Intrinsic Factor) بە ڤیتامین (Vitamin B-12)ەوە دەنوسێت و ناهێڵێت (B12-Intrinsic Factor Complex) پێکبێت.

جۆری دووەم (Intrinsic Factor Binding or Precipitating Antibody): کاریگەری دەبێت لەسەر هەڵمژینی (B12-Intrinsic Factor Complex) لەلایەن ڕیخۆڵەوە.

کەمی ڤیتامین (Vitamin B12 Deficiency):

ڤیتامین بی دوانزە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەشێکی زۆر لە زیندەچالاکیەکانی لەشدا وەک یارمەتیدەرە بەرهەمهێنان و گەشەکردنی خرۆکەسوورەکان و چالاککردنی فرمانی مێشک و دەمار، دروستکردنی شریتی دی ئێن ئەی نوێ، گۆڕینی ترشەئەمینیەکان و مێتابۆلیزمی هۆمۆسستین…هتد.

هەربۆیە کەمی ڤیتامین (Vitamin B12) دەکرێت ببێتە هۆکاری سەرهەڵدانی چەندین گرفتی تەندروستی، بەبێ بوونی ڤیتامین (Vitamin B12) ی پێویست لەش خرۆکەی سووری ئاسایی دروست ناکات و خرۆکەی سووری قەبارە گەورە (Macrocytes) بەرهەمدێنێت کە ژمارەیان کەمتر و تەمەنیان لە خرۆکەی سووری ئاسایی کورتترە ئەمەش دەبێتە هۆی دەرکەوتنی جۆرێک لە جۆرەکانی کەمخوێنی، هەروەها کەمی ڤیتامینەکە دەکرێت لەگەڵ کەمخوێنیەکەشدا ببێتە هۆی کەمبوونەوەی ژمارەی نیترۆفیلەکان (Neutropenia)و خەپلەکانی خوێن (Thrombocytopenia).

خۆراکە دەوڵەمەندەکان بە ڤیتامین (Vitamin B12):

* گۆشتی سوور و پەلەوەر.

* جگەری مانگا.

* هێلکە.

* بەرهەمە شیرەمەنیەکان.

* فاسۆلیا و پاقلەمەنیەکان.

* بادەم و بدوق.

کەمخوێنی جۆری (Pernicious Anemia):

کەمخوێنی جۆری (Pernicious Anemia) جۆرێکە لە (Macrocytic Anemia)، هەندێک جار بە (Megaloblastic Anemia)ش ناودەبرێت.

ئەم جۆرە مخوێنیە بەهۆی کەمی ڤیتامین بی دوانزە (Vitamin B12 Deficiency)، کە بەهۆی نەبوون یان کارنەکردنی ئینترنزیک فاکتەر (Intrinsic Factor)ەوە سەرهەڵبدات.

نەخۆشیەکی (Autoimmune)ە و بەهۆی پەلاماردانی سیستمی بەرگری لەش بۆسەر (Parietal Cells and/or Intrinsic Factor) پەیدادەبێت، و دەبێتە هۆی کەمی ڤیتامین بی دوانزە (Vitamin B12 Deficiency)، سەرهەڵدانی چەندین گرفتی تەندروستی پەیوەندار بە کەمی ڤیتامینەکە، و کەمخوێنی جۆری (Pernicious Anemia).

کەمخوێنی جۆری (Pernicious Anemia)، کە لە ڕابردوودا نەخۆشیەکی کوشندەبووە هەربۆیە بە (Pernicious) ناونراوە، لە ئێستا چارەسەرکردنی ئاسانە بەڵام ئەگەر چارەسەرنەکرێت گرفتی تەندروستی قورس دروست دەکات.

بەگشتی لە سەد کەس یەک کەس (۱٪) مەترسی توشبوونی بە نەخۆشی (Pernicious Anemia)یان هەیە،و ئەم ڕێژەیە بۆ دوو لە سەد (۲٪) بەرزدەبێتەوە لەو کەسانەی کە تەمەنیان لە شەست ساڵ زیاترە.

لەش بۆ گواستنەوەی ئۆکسجین پێویستی بە خرۆکەی سووری تەندروست و ئاسایی هەیە، ڤیتامین (Vitamin B12) ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پرۆسەی بەرهەمهێنان و گەشەکردنی خرۆکەی سووری تەندروست و ئاساییدا، ئەگەر لەش نەتوانێت بڕی پێوستی ڤیتامینەکە دابین بکات، دەبێتە هۆی دروستبوونی خرۆکەی سووری نائاسایی کە قەبارەیان گەورەترە لە خرۆکەی سوورە ئاساییەکان و کەمبوونەوەی بڕی خرۆکە سوورەکان و زوو مردنیان (ئاشکرایە کە خرۆکەی سووری ئاسایی تەمەنیان نزیکەی ١٢٠ ڕۆژ دەبێت).

نیشانەکانی نەخۆشیەکە:

کەمخوێنی جۆری (Pernicious Anemia) نیشانە و کاریگەریەکانی لە کەسێک بۆ کەسێکی تر دەکرێت جیاوازبێت و نیشانەکان بە هێواشی و پاش ماوەیەکی زۆر دەردەکەون هەربۆیە ناسینەوەی نەخۆشیەکە بەهۆی نیشانەکانیەوە کەمێک قورسە، بەڵام بە گشتی کۆمەڵێک نیشانە و دەرکەوتەی دەبێت وەک:

* ماندوێتی و بێتاقەی بەردەوام و تێرخەو نەبوون.

* هەناسەکوورتی.

* سەرگێژخواردن.

* ئازاری سنگ و سەرئێشە.

* ڕەنگپەڕین و زەردهەڵگەڕان.

* لاوازی و بێهێزی.

** دەکرێت کاریگەریەکەی فراوانتربێت و کاربکاتە سەر کۆئەندامی دەمار ببێتە هۆی:

* قورسی لە ڕاگرتنی هاوسەگی لەش (بۆ نمونە تێکچوونی هاوسەنگی لەکاتی لەپێکردنی پانتۆڵ یان گۆرەوی بەپێوە).

* ڕێک نەڕۆیشتن لەسەر هێڵێك.

* ڕەقبوونی ماسوولکەکان.

* سڕبوون (تەزین یان مێروولەکردن) ی دەست و قاچ.

* لەبیرچوونەوە.

* خاوبوونەوەی کاردانەوە دەماریەکان.

کەی پێویستە شیکاریەکان ئەنجامبدرێن:

** دەکرێت پاش ئەنجامدانی شیکاری (CBC )یان(Blood Smear) تێبینی گەورەی قەبارەی خرۆکە سوورەکان بکرێت(Macrocytic) (هەرچەندە (Pernicious Anemia) تاکە هۆکار نییە ببێتە هۆی گەورەبوونی قەبارەی خرۆکەسوورەکان چەندین هۆکاری تر هەن وەک (هەندێک جۆری دەرمان، ئالودەبوون بە خواردنەوەی کهول، کەمی فۆلەیت (Folate (Vitamin B9) Deficiency)..هتد).

** لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکان و سوودنەبینین لە چارەسەر بەتایبەت ڤیتامین بی دوانزە.

** لەکاتی هەبوونی نەخۆشی (Autoimmune Diseases)ی تر لە کەسەکەدا.

مانای شیکاریەکان چی دەگەیەنێت؟

* دەرچوونی ئەنجامی نێگەتیڤی شیکاریەکە بۆ هەریەک لە(Parietal Cell Antibodies)(Intrinsic Factor Antibodies) مانای نەبوونی دژەتەنەکان دەگەیەنێت، کەئەمەش مانای نەبوونی نەخۆشی (Pernicious Anemia)یە.

* دەرچوونی ئەنجامی پۆزەتیڤی شیکاریەکە بۆ (Parietal Cell Antibodies)(Intrinsic Factor Antibodies) مانای بوونی نەخۆشی (Pernicious Anemia) دەگەیەنێت.

شیکاری (Parietal Cell Antibodies) هێندەی شیکاری (Intrinsic Factor Antibodies) بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی (Pernicious Anemia) تایبەتمەند نییە هەربۆیە باشترە هەردوو شیکاریەکە پێکەوە ئەنجامبدرێن و ئەنجامەکانیان لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە بە پشتبەستن بە مێژووی نەخۆش و شیکاری فیزیایی و ئەنجامدانی شیکارییە پەیوەندارەکانەوە لێکدانەوەی بۆبکرێت.

شیکاریە پەیوەندارەکان:

– Vitamin B12.

– Complete Blood Count (CBC).

– Blood Smear Examination.

°°°

شیکاریە تاقیگەییەکان بۆ نەخۆشییە (Autoimmune diseases)ەکانی (Gastritis) و شیکاریەکانی (Parietal Cell Antibodies)(Intrinsic Factor Antibodies) لە تاقیگەکەمان بە نوێترین ئامێر کە بە سیستمی (Enzyme immunoassay (EIA)) کاردەکات و بە ڕێژە بڕی دژەتەنە(Antibodies) تایبەتمەندەکان دەستنیشان دەکات.