شیکاری بۆماوەیی و خستنەڕووی زانیاری بۆماوەیی و گرنگیەکانی بۆ ژیانی مرۆڤ:
شیکاری (DNA fit) و تەندروستیەکی باشتر:
بەشی یەکەم:
(ڕۆڵ و کاریگەریەکانی بۆماوە لەسەر چڕی و پتەوی ئێسکەکان).
زانستی بۆماوەزانی و لێکۆڵینەوە لە جینەکانی مرۆڤ دەریانخستووە کە دەتوانرێت بە تێگەیشن لە زانیاریە بۆماوەییەکان، تەندروستیەکی باش و جەستە و دەروونێکی سەلامەت بەدەست بهێنین.
دی ئێن ئەی فت (DNA fit) دەتوانێت یارمەتیمان بدات لە بەدەست هێنانی تەندوستیەکی باشتر، و لە رێگەی زانینی زانیاری بۆماوەیی تا بتوانین پێش بە زۆرێک لە گرفتە تەندروستیەکان بگرین بەر لە سەرهەڵدانیان لەڕێگەی هەڵبژاردنی خوراک و ژینگە و وەرزشێکی دروستەوە.
چونکە مەرج نییە سەرجەم زانیاییە تەندروستیەکان گشتی بن و لەسەر جەستە و دەروونی هەمووان کاریگەریان هەبێت، بۆیە بۆ گەیشتن بە ڕێنماییەکی دروست کە لەگەڵ دۆخی جەستەیی و دەروونیمان دا بگونجێت، باشترە سەرەتا زانیاریە بۆماوەییەکانمان بزانین.
دی ئێن ئەی فت (DNA fit) تەواوی جین و زانیاریە بۆماوەییە گرنگەکانمان بۆ دەخاتەڕوو و لێکدانەوەیان بۆ دەکات، بۆ تیگەیشتنی تەواو لە جەستەو دەروونی کەسێتیمان وە یارمەتیدەرە لە هەڵبژاردنی ژیانێکی تەندروست.
جین(Gene) چی یە؟
جین بەشێكی دیاریکراوە لەسەر دی ئێن ئەی (DNA)، کە زانیاریی تەواوی تێدایە بۆ بەرهەمهێنانی پرۆتینە جیاوازەکان بۆ جێبەجێ کردنی فرمانێکی دیاریکراو، هەر جینێک فرمانێکی تایبەتی هەیە، بە لێکۆڵینەوە لە جینەکان دەتوانین کاردانەوە و کاریگەری جینەکان لەسەر تەندروستی کەسەکان بخەینەڕوو.
چونکە ڕاستە زانیاری بۆماوەیی جینەکانی مرۆڤ هەمان جۆرن. بەڵام هەرکەسێک دەرخەری بەشێکی تایبەتە کە بە (Genotype) ناسراوە، هەربۆیە بەپێ (Genotype)ە جیاوازەکان دەکرێت چەندین جۆر کاردانەوەی بۆماوەیی جیاواز هەبن بۆ بارودۆخێکی دیاریکراو.
** بۆماوە (یان جین) لە سەرجەم چالاکیە جەستەیی و دەروونیەکان دا ڕۆڵ و کاریگەر هەیە، لێرەدا باس لە ڕۆڵ و کاریگەریەکانی بۆماوە دەکەین لەسەر چڕی و پتەوی ئێسکەکان.
بۆماوە کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر پتەوی و چڕی کانزاکانی نێو ئێسکی مرۆڤ و هاوسەنگ هێشتنەوەی بڕی کانزا و پێکهێنەگرنگەکانی ناو ئێسک، و کەمبوونەوەی چڕی و لاوازبوون و شاشبوونی ئێسکەکان، یان بە پتەوی مانەوەیان.
** مەبەست چییە لە چڕی کانزای نێو ئێسکەکان؟
چڕی کانزای نێو ئێسکەکان (Bone Mineral Density (BMD)) ئاماژەیە بۆ چڕی ئەو کانزا و پێکهاتانەی کە ئێسکەکەیان پێکهێناوە.
کەمی بڕی (BMD) مەترسی سەرهەڵدانی گرفتەکانی ئێسک (داخوران و ناسک بوون و شاشبوون و فشەڵبوون) و ئێسک شکان زیاد دەکات، و بە پێچەوانەشەوە هاوسەنگی بڕی (BMD) پتەوی و تەندروستی ئێسکەکان دەردەخات.
باشترین ڕێگا بۆ دەرخستن و دەستنیشانکردنی (BMD). جۆرێک دەستنیشانکردنی تیشکی تایبەتە کە بە (Dual-Energy X-ray Absorptiometry (DXA)) ناسراوە، لەم ڕێگەیەوە دەتوانرێت تاڕادەیەکی زۆر چڕی و پتەوی و مەترسی شاشبوون و شکانی ئێسکەکە دەستنیشانبکرێت.
** كێن ئه‌وانه‌ی پێويسته شيكاری تیشکی بۆ (BMD) ئه‌نجامبده‌ن؟
هه‌موو كه‌سێك پێويستی به ئه‌نجامدانی شيكاری تیشکی بۆ (BMD) نييه، هه‌ندێك و پێوه‌ر و تايبه‌تمه‌ندی هه‌ن ئه‌گه‌ر له‌كه‌سێكدا هه‌بن پێويسته شيكاری تیشکی بۆ (BMD) بۆ ئه‌نجامبدرێت وەک:
* ئافره‌تان به‌ر له ته‌مه‌نی نائومێدی به‌چه‌ند ساڵێك (Postmenopausal) يان پياوانی سه‌رو ٥٠ ساڵ.
* كه‌سانێك كه گيرۆده‌ی ئاسان شكانی ئێسكهكانيانن.
* بوونی گرفتی ئاسان شكانی ئێسك له ئه‌ندامانی ديكه خێزان دا.
* سووكی كێشی له‌ش لەچاو قەبارەی جەستەدا.
* جگه‌ره كێش.
* بەردەوام خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه كهوليه‌كان.
* وه‌رگرتنی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه كاريگه‌ری لاوهكيان هه‌يه له‌سه‌ر ئێسكه‌كان.
** چۆن شیکاری بۆماوەیی دەتوانێت یارمەتیدەربێت لە ڕێگری‌کردن لە کەمبوونەوەی چڕی ئێسکەکان (BMD))؟
شیکاری بۆماوەیی لێکدانەوەدەکات بۆ زیاتر لە (١٠٢) جین کە پەیوەندیان هەیە بە ڕێژەی (BMD) ومەترسی گرفت و شکانی ئێسکەکانەوە.لەوجینانەش بۆ نموونە جینی (CYP24A1) کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی هەیە بە زیندەچالاکیەکانی ڤیتامین دی (Vitamin D)وە، یان جینی (DGKD) کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ڕێکخستنی بڕی کالیسیۆم (Calcium) لە لەشدا، کە ئەمانە دوو هۆکاری گرنگن لە پتەوبوون و بەهێزبوونی ئێسکەکاندا، لەڕێگەی زانینی ئەمانە و چەندان جینی دیکەوە دەگەینە دەرئەنجامی دیاریکردنی جۆری ئەو خۆراک و وەرزشانەی کە پێویستن بۆ بەتەندروست هێشتنەوەی ئێسکەکان و ڕاگرتنی هاوسەنگی (BMD) دوای چوونە تەمەنەوە، بە ڕێکخستنی شێوازی ژیانی گونجاو و کەمکردنەوەی کاریگەری لاوەکی لەسەر جینەکان.
ئه‌و هۆکارانه چين ده‌بنه هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی (BMD):
بەدەر لە بۆماوە گەلێک هۆکاری دی هەن کە دەبنەهۆی کەمکردنەوەی (BMD) وەک (تەمەن، ڕەگەز، جۆری خۆراک، چالاکی جەستەیی، ژینگە..هتد، کاریگەریان لەسەر چڕی ئێسکەکان هەیە)، بەڵام دەکرێت لەڕێگەی زانیاریە بۆماوییەکان کاریگەری هۆکارەکانی دی کەمتربکرێتەوە بە هەڵبژاردنی جۆری خۆراک و ژینگە و چالاکی جەستەیی دروست.
چونکە ئێسك شانهيهكی مردوو نييه و به‌رده‌وام له گۆڕانكاريدايه، گۆڕانكاريه‌كان کە له ئێسكدا ڕووده‌ده‌ن وە هه‌ريه‌ك له پێكهێنانی ئێسك (Bone Formation) و هه‌ڵوه‌شاندن و ده‌رهێنانه‌وه‌ی مادده‌كان له ئێسك (Bone Resorption) ده‌گرێته‌وه، ئه‌گه‌ر بڕی هه‌ڵوه‌شانه‌وه و ده‌رهێنانه‌وه‌ی مادده‌كان خێراتر له پێكهێنانی ئێسك ڕووبدات دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی چڕی ئێسک (BMD) کەبە تێپەڕبوونی کات ئەمەش دەبێتە هۆی شاشبوون و فشەڵبوون ئێسکەکان (Osteoporosis) و ناسکبوون و ئاسان شکانی ئێسکەکان.
کاریگەری بۆماوە لەسەر چڕی ئێسکەکان:
بۆماوە کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر ڕێکخستنی بڕ و چالاکی و کاریگەری ڤیتامین و کانزا‌کان لە لەشدا، لە نێویشیان دا ئەو ڤیتامین و کانزایانەی کە دەچنە پێکهاتەی ئێسک و بەژدارن لە زیندەچالاکی ئێسکەکاندا، بۆیە زانینی زانیاری بۆماوەیی کەسێتی ئامادەکاری و پێشگیریەکی باشە بۆ تەندروست هێشتنەوەی ئێسک و بەرنگاربوونەوەی مەترسی کەمبوونەوەی چڕی ئێسکەکان بە تێپەڕبوونی کات، لەڕێگەی هەڵبژاردنی ژینگە و خۆراک و وەرزشێکی تەندروست تا لەگەڵ چالاکی جینەکانی کەسەکەدا هاوڕۆڵبن تا بگەین بەوپەڕی سەلامەتی و تەندروستی ئێسکەکان.
زانیاری خۆراکی:
كاليسيۆم:
كاليسيۆم يه‌كێك له توخمه گرنگه‌كانه بۆ ئێسك و پاڵپشتێكی خۆراكی گرنگه بۆ به‌هێزبوونی ئێسكه‌كان، ده‌بێته هۆی زيادبوونی چڕی ئێسكه‌كان (BMD)، ئه‌گه‌ر بڕی پێويستی ڕۆژانه كاليسيۆم وه‌رنه‌گرين ده‌بێته هۆی لاوازبوون پوكانه‌وه‌ی ئێسكه‌كان، وه‌رگرتنی بڕی پێويستی كاليسيۆمی ڕۆژانه له‌ڕێگه‌ی خۆراكه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی يه‌كه‌مه و پێويسته ڕۆژانه بڕێكی باش كاليسيۆم له‌ڕێگه‌ی خۆراكه‌وه وه‌ربگيرێت.
باش‌ترين سه‌رچاوه‌ی خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به كاليسيۆم شير و به‌رهه‌مه شيرهمهنيهكانه (په‌نير و ماست … هتد) كه پێويسته به‌لايه‌نی كه‌م ڕۆژانه جارێك وه‌ربگيرێت، هه‌ندێك له سه‌وزه‌كان (به‌تايبه‌ت سه‌وزه گه‌ڵا تۆخه‌كان) بڕێك له كاليسيۆميان تێدايه به‌ڵام بڕه‌كه‌ی هێنده نييه پێويستی ڕۆژانه‌ی له‌ش به كاليسيۆم پڕبكاته‌وه، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گرفتی كهمبووردهی به لاكتۆز (Lactose Intolerant)يان هەیە یان ههستياریيان هه‌يه به جۆره پرۆتينێكی شير و ناتوانن شير و به‌رهه‌مه شيره‌مه‌نييه‌كان بخۆن، پێويسته بڕی پێويستی كاليسيۆمی ڕۆژانه له‌ڕێگه پاڵپشتییە خۆراكیيهكانهوه وه‌ربگرن، سه‌رجه‌م به‌روبوومه شيره‌مه‌نييه‌كان و ئه‌و خۆراكانه‌ی شير له دروستكردنياندا به‌كاردێت بڕێكی باش له كاليسيۆميان تێدايه.
ڤیتامین دی (Vitamin D).:
ڤیتامین دی ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە هاندان و یارمەتیدان و گواستنەوە و هەڵمژینی کالیسیۆم و هەروەها ڕێکخستنی بڕی کانزای ناو ئێسکەکان، سەرچاوەی سەرەکی ڤیتامین دی (Vitamin D) تیشکی خۆرە کە ڕاستەوخۆ بەر پێست دەکەوێت (بڕی بەرهەم هێنانی ڤیتامین دی پەیوەندی بە ڕەنگی پێستەوە هەیە)، لە کەسانی بەتەمەندا خۆدانە بەر خۆر بڕێکی ئەوتۆ لە ڤیتامینەکە بەرهەم ناهێنێت بەهۆی تەنکبوونی چینەکانی پێستیانەوە، سەرچاوەیەکی دیکەی ڤیتامینەکە سەرچاوە خۆراکیەکانە بەڵام سەرچاوە خۆراکیەکان ناتوانن بڕی پێویستی لەش بۆ ڤیتامینە دابین بکەن خۆراکەکانیش وەک(زەردێنەی هێلکە، چەوری ماسی، شیر و بەرهەمە شیرەمەنیەکان و هەندێک جۆری قارچک….هتد).
هەندێک هۆکاری دیکە هەن کە لە کەسێک بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت وەک:
– بڕی ڤیتامین کەی (Vitamin K) کە ئەم ڤیتامینە هاوشێوەی ڤیتامین دی (Vitamin D) و کالیسیۆم (Calcium) ڕۆڵی گرنگی هەیە لە تەندروستی و پتەوی ئێسکەکاندا.
– وەرگرتنی بڕێکی زۆر کافایین (چا و قاوە …هتد) ڕۆژانە بڕی چڕی ئێسکەکان (BMD) کەمدەکاتەوە (لە ڕێگەی شیکاری بۆماوەییەوە دەتوانرێت بڕی گونجاوی کافایین بۆ هەر ڕۆژێک دیاری‌بکرێت).
– ئەو خۆراکانەی کە ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵیان (Fiber) تێدایە ڕاستە یاریدەدەرێکی باشن بۆ کرداری هەرسکردن بەڵام کاریگەری ئەرێنی و نەرێنیان دەبێت لەسەر بڕی هەڵمژینی کالیسیۆم بەپێی جۆری ڕیشاڵ و زانیاریەبۆماوەییکانی ئەو کەسەکە.
– خێرا دابەزاندنی کێش و پارێزی خۆراکی تووند بەهەمان شێوە کاریگەری هەیە لەسەر بەهەدەرچوونی بڕێکی باش لە کانزا و پێکهاتەکانی ئێسک بۆیە کێش دابەزاندن پێویستە بەهێواشی شێنەیی بێت تا زیان بە ئێسکەکان نەگەیەنێت و لەش چەوری لەدەست بدات.
– وەرزشکردن کاریگەریەکی دوولایەنەی ئەرێنی هەیە لە لایەک دەبێتە هۆی تەندروسی هێشتنەوەی ئێسکەکان و پتەوتربوونیان و لەلایەکی دی دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش بە شیوازێکی تەندروست، کە باشترین و ساناترینیان بەپێ ڕۆشتنە.
°°°
شیکاری (DNAfit) لە تاقیگەی پێشکەوتووی (DNAFit)ی بەریتانیا دەکرێت.
نمونەی شیکارییەکەش لیکی ناودەمە کە بە سوابی(swab) ی تایبەت وەردەگیرێت ودەکرێتە ناو تیوبی تایبەت بە ئەم شیکارییە کەمادەی پارێزەری لیکەکەی تێدایە بۆ پاراستنی. وە پڕکردنەوەی فۆڕمی هاوپێچ بە ئەم شیکارییە ،ئەم شیکارییە سێ هەفتەتا چوار هەفتەی پێدەچێت .