بێنوێژی
عوزرشتن
هەر یەکە لەو سێ دەربڕینە تایبەتن بە ڕووداوێکی گرنگی ژیانی مێینە؛ وەک گەیشتنی بەقۆناخێکی نوێی تەمەنی و توانی خستنەوەی وەچەیە،
گەرچی نیشانەیەکی تەندروستی ژیانی کچانە؛ بەڵام زۆرینەی کچان بە یەکەمین خولی ئەم سوڕی مانگانەیە خۆشحاڵ نین؛ کە هەموو ٢٨ ڕۆژ جارێک دەست پێدەکات تا ناوەڕادتی تەمەنیش هەروا بەردەوام دەبێ(بەنزیکەیی تا تەمەنی ٤٥ ساڵی)، کە دەگاتە ٤٥٠ سوڕی مانگانە.
ئەم ڕووداوە گرنگە لە نێوان تەمەنی ١١ تا ١٨ ساڵی دەست پێدەکات، کە نێوەندەکەی تەمەنی ١٣ ساڵ و نیوە؛ ئەو تەمەنەیش بەرەو دابەزین دەچێ، کە بەهۆی بەکاربردنی لە ڕادەبەدەری هۆرمۆنەوەیە لەو بەرهەمانەی مرۆڤ بەکاریان
کاتێ لەشی مێینە هەموو مانگێک هێلکەیەک لە هێلکەدانییەوە دەردەچێ؛ ناوپۆشی منداڵدانیش ئەستوور دەبێ؛ وەک ئامادەبوونی سکپڕبوون( دووگیانی، پاشلی) ئەو هێلکەیەیش دوای پیتاندنی بۆ کۆرپە دەگۆڕێ.
گەر هێلکە نەپیتێنرێ، ئەوا هێلکەکەو ناوپۆشی منداڵدانیش لەڕێی دەرچەی زێوەیە فڕێ دەدرێن. هەر ئەوەیشە لەکاتی سوڕی مانگانەدا خوێن بەربوون ڕوودەدات .
لەو ماوەیەدا بەهۆی هۆرمۆنی مێینەوە چەندین گۆڕانکاری ڕوودەدەن، لەش هەڵدەئاوسێ و هەست و میزاجی کچ دەگۆڕێ و هەست بە ماندووێتی دەکات، خۆی کەنار دەگرێ،
بەمجۆرە زۆر لە ژنان توڕەو تۆسن دەبن؛ کە بە نەخۆشییەکانی بەر لە سوڕی مانگانە ناودەبرێت،
توێژەران پێیان وایە ڤیتامین دی و توخمی کالسیۆم دەورێکی گرنگیان لە سیستمی هۆرمۆنی لەشدا هەیە؛ زۆر گرنگە تا ڕادەیەک بۆ ئەو نیشانانە دابنرێ کە دووچاری ژنان دەبێ.
قۆناخەکانی سوڕی مانگانە:
لە یەکەم ڕۆژەوە تا حەوتەم ڕۆژ:
ماوەی بێنوێژییە کە ژنان دەکەونە سەر خوێن؛ بەجۆرێ نزیکەی ١٠٠ مل خوێن و هێلکەیەکی نەپیتێنراوو بەشێکی شانەی دیواری منداڵدان لەڕێی زێوە فڕێ دەدرێ.
هێلکەیەکی دیکەی هێلکەدان پێدەگات.
ڕۆژی هەشتەم تا ڕۆژی چواردە:
ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین دەچێتەسەر، ئەم قۆناخە پیتاندن لەوپەڕی دایە، پلەی گەرمی لەش کەمێ بەرز دەبێ؛ ئارەزووی سەرجێیی لەوپەڕیدا دەبێ.
ڕۆژی ١٥ تا ٢٢
هێلکە لەیەکێ لە جۆگەکانی فالوپەوە بە منداڵدان دەگات؛ ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین دادەبەزێ؛ ئاستی هۆرمۆنی پرۆجیستیرۆن دەچێتەسەر. پێدەچێ لەم سەروەختە زووەدا نیشانەکانی گرژی بەر لە سورڕی مانگانە دەربکەون.
لە ڕۆژی ٢٢ تا ٢٨
ماوەی بەر لە سوڕی مانگانەیە، لەم ماوەیەدا هێشتا ئاستی هۆرمۆنی پرۆجیستیرۆن هەر لەبەرزیدایە، کچان هەست بەگرژی و توڕەیی و خەمۆکی و سەرئێشە دەکەن، ئارەزوویانە بگرین، هەست بەشڵەژاوی و ئازار لە هەردوو مەمکیاندا دەکەن.
ئارەزووی خواردن زیاد دەکات بەتایبەتی شوکولاتەو کێک و نیشاستە کە پێدەچێ شەکری خوێن کەمی کردبێت. لێرەوە گرنگە هاوسەنگیی خۆراک بپارێزرێت؛ بەخواردنی سەوزەو میوەو پاقلەو نیسک و بەروبوومی دانەوێڵە. لەم ماوەیەدا پێست وقژ چەور دەبن، بەهۆی گیرخواردنی شلەمەنی لەلەشدا کێش زیاد دەکات، کە لەوانەیە بگاتە سێ کیلۆگرام، هەربۆیە پێویستە خۆ لە خواردنی سوێر بەدوور بگرن و ئاوی زیاتر بخۆنەوە، ئەم ماوەیە ژنان پێویستە زوو بخەون؛ وەرزش بکەن؛ وەک ڕۆیشتن، بەوە خەمۆکی دەپەڕێنن ئازاریان سووک دەبێ، باشتر پشوودەدەن. باشترە لەو ماوەیەدا ناوبەناو ژنان بچنەبەر خۆر؛ بەوە بڕێکی زیاتری ڤیتامین دی پێکدێ، سەوزەیش دەبێتە مایەی زیادبوونی کالسیۆم، خۆیان بەدوور بگرن لەخواردنەوەی چاو قاوەو ساردی کە بڕێکی زۆری کافائینی تێدایە کار لە مژینی کالسیۆم دەکەن.
سەرجێی لەم کاتەدا باش نابێ، چونکە مولولەکانی خوێنی منداڵدان و دیوارەکەیشی بەئاسانی بریندار دەبن بەوەیش خوێنی سوڕی مانگانە زیاتر دەبێ، دەشێ ببێتە مایەی هەوکردنی منداڵدان و گواستنەوەیشی بۆ پیاوان.
زانراوە کە خوێن ژینگەیەکی لەبارە بۆ زۆربوونی بەکتریاو گەشەکردنی بەمجۆرە بەرگری منداڵدانیش کەم دەکات.
شیکاریە پەیوەندیدارەکان کە دەکرێت لەسوڕی مانگانەو سکپڕیدا:
1-Beta HCG
2-LH
3-FSH
4-Prolactin
5-Estradiol
6-Progesterone
هەموو شیکارییەکانی پەیوەست بەسوڕی مانگانەو دووگیانی لەئافرەتاندا لەتاقیگەی پسپۆڕی نوا بەردەستە.
بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموولایەک.