شيكاريی تۆو(Semen Analysis) :

شيكاريی تۆو يارمەتيدەرە بۆ ديايكردنی ئەوهۆكارانەی كە توانای پیاوانی بۆ وەچەخستنەوە پێوە بەندە . ئەم شيكارييە كۆمەڵێک شيكاری وورد لەخۆدەگرێت , لەوانە دياريكردنی قەبارە و چڕیی تۆواو(Semen Volume & Density) ، ژمارەی تۆوەكان (Sperm Number) ، شێوە و ڕواڵەتی تۆوەكان (Sperm Morphology) خێرايی و شێوازی جووڵەی تۆوەكان (Sperm Motility) وە دياريكردنی چەند هۆكارێکی ديكەی وەكو بوونی (RBC & Pus) دياريكردنی پلەی ترشێتی و تفتێتی تۆواو(Semen pH) ، وە بە تێكچوونی يەكێك لەم هۆكارانە ڕەنگە ببێتە هۆكاری لەدەستدانی توانای خستنەوەی وەچە..

لە مرۆڤدا پێویستمان بە نزیکەی ٦٤ کاتژمێر هەیە بۆ دروست بوونی تۆوێکی تەواو پێگەیشتوو کەتوانای پیتاندنی هەبێت ( هەربۆیە پێویستە بەر لە ئەنجامدانی ئەم شیکارییە بۆ ماوەی نزیکەی ۷۲ کاتژمێر (سێ ڕۆژ) سەرجێیی نەکرێت تا ئەنجامێکی دروستمان دەست بکەوێت ).. کۆمەڵێک هۆکار کاردەکەنە سەر چۆنییەتی و چەندێتی تۆوەکان لەوانە ( جگەرەکێشان و خواردنەوە کهولیەکان و سیستمی خۆراکی ناتەندروست و زیاد بەکارهێنانی مێرووکوژەکان و هەندێ نەخۆشی و تا ی بەرز)..

تاقیگەی نوا ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی ئەم شیکارییە بە پێشکەوتوترین ئامێری تاقیگەیی (GENEX) ی ئەمریکی و هاوکات چاودێری تایبەتی کەسانی پسپۆڕ و خاوەن ئەزموونی چەند ساڵە..