دژەتەنەکانی ڕژێنی پەریزاد سەرهەڵدەدەن کاتێک ڕژێمی بەرگری لەش بە هەڵە بەشێک یان پرۆتینێک لە ڕژێنی پەریزاد دەکاتە ئامانج ، دەبێتە هۆی هەوکردنی درێژخایەن (Thyroiditis) ، تێکچوونی شانەیی ، تێکچوونی فرمانی ڕژێنەکە. شیکاری تاقیگەیی ڕێژەی دژەتەنەکەمان بۆ دەستنیشان دەکات لە خوێندا. کە سەرهەڵدانی دژەتەنەکان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی گرفتی ڕژێنەکە و تێکچوونی هۆرمۆنەکانی ڕژێنی پەریزاد و دەبێتە هۆی توشبوون بە (Hypothyroidism)(Hyperthyroidism) ، لە نەخۆشیەکانی پەیوەندی دار بە دژەتەنەکانی ڕژێنی پەریزاد (Graves Disease)(Hashimoto’s Thyroiditis).ڕژێنی پەریزاد بە شێوەیەکی گشتی سێ جۆر ئەنتی جینی هەیە (Antigens) ، سێ دژەتەنی دیارمان هەیە کە لەسەر ئەم ئەنتی جینانە کاردەکەن ئەوانیش:* Anti-Thyroid Peroxidase Antibodies (Anti-TPO).* Thyroglobulin Antibody (TGAb).* Thyroid Stimulating Hormone Receptor Antibodies (TSHRAb): Including Thyroid Stimulating Immunoglobulin (TSI) and Thyroid Binding Inhibitory Immunoglobulin (TBII).شیکاری دژەتەنەکانی ڕژێنی پەریزاد:*دژەتەن بۆ ثایرۆید پیرۆکسیدەیز ((TPO)Thyroid Peroxidase Antibody) باوترین شیکاری دژەتەنەکانی ڕژێنی پەریزادە ، سوودی لێوەردەگیرێت بۆ دەستنیشان کردنی(Graves Disease)(Hashimoto’s Thyroiditis).*دژە تەن بۆ ثایرۆگڵۆبیوڵین ((TGAb)Thyroglobulin Antibody) دژە تەنێکە هێرش دەکاتە سەر پرۆتینی ثایرۆگڵۆبیوڵین کە بە سەرچاوەی دروستکردنی هۆرمۆنەکانی ڕژێنی پەریزاد دادەنرێت ، ئەم شیکاریە سوودی لێوەردەگیرێت بۆ دەستنێشانکردنی (Thyroid Cancer)(Hashimoto’s Thyroiditis).*دژەتەنی ثایرۆید ستیمیولەیتین هۆرمۆن ڕیسێپتەر ((TSHRAb)Thyroid Stimulating Hormone Receptor Antibodies) کە دوو جۆرن دژەتەنن هێرش دەکەنە سەر ئەو پرۆتینانەی کە لە باری یاسایدا (TSH) پێوەیان بەند دەبێت (TSH Receptors). جۆرەکانیش: ((TSI)(Thyroid Stimulating Immunoglobulin) کە هانی زیاد دەردانی هۆرمۆنەکانی ڕژێنی پەریزاد دەدات(Hyperthyroidism). (Thyroid Binding Inhibitory Immunoglobulin)(TBII) ڕێگری لە پێوەبەند بوونی (TSH) دەدات بە شوێنی پێوەبەند بوونەکەوە ، ئەمەش دەبێتە هۆی ڕێگری کردن لە دەردانی هۆرمۆنەکانی ڕژێنی پەریزاد بە شێوەیەکی ئاسایی(کەم دەردان)(Hypothyroidism).کەی ئەم شیکارییانە ئەنجام دەدرێن:*بۆ ئەوکەسانەی کە کێشەی دژەتەنەکانی ڕژێنی پەریزادیان هەیە ئەنجام دەدرێت، بۆ چاودێری کردن و بارودۆخی ڕژێنەکە.*لەکاتی بوونی کێشەی تری تەندروستی دا وەک (Systemic Lupus Erythematosus)(Rheumatoid Arthritis)(Pernicious Anemia).*بۆ ئەو کەسانە ئەنجام دەددرێت کە سیستەمی بەرگری لەشیان هێرش دەکاتە سەر لەشی خۆی(Autoimmune Disorder) و نیشانەکانی تێکچوونی هۆرمۆنەکانی ڕژێنی پەیزادیان تیابەدی بکرێت.*لەکاتی وەرگرتینی چارەسەری شێرپەنجەی ڕژێنی پەیزاددا ڕەنگە لەگەڵ (Thyroglobulin) بنوسرێن.*لەکاتی تێکچوونی ڕێژەی هۆرمۆنەکانی ڕژێنی پەریزاد(T3)(TSH )(T4) و گەورەبوونی ڕژێنەکە ئەنجام دەدرێت.*ئەم دژەتەنانە دەکرێت کێشەی تەندروستی بۆ دووگیان بوون دروست بکات.* ئەگەر کەسێک دووگیان بێت و زانرابێت کە کێشەی دژەتەنەکانی ڕژێنی پەریزادی هەیە لەوانە(Hashimoto’s Thyroiditis)( Graves Disease) پێویستە چاودێری بکرێت چونکە ئەم دژە تەنانە دەتوانن بە وێڵاشدا بپەڕنەوە بۆ کۆرپەلەکە و دووچاری کێشەی تێکچونی هۆرمۆنەکانی ڕژێنی پەریزاد ببێت (Hypothyroidism)(Hyperthyroidism) ، هەربۆیە هەندێک جار بۆ مناڵی تازە لەدایک بوو ئەم شیکاریانە پێویستە ئەنجام بدرێت.ڕێژەی ئاسایی دژەتەنەکان:*شیکاریی ((TPO)Thyroid Peroxidase Antibody): کەمتر لە (35 IU/mL).*شیکاریی ((TGAb)Thyroglobulin Antibody):کەمتر لە (20 IU/mL).مانایی شیکارییەکە چیمان پێ دەڵێت:ئەگەر ئەنجامی شیکاریەکە نێگەتیڤ بوو مانای وایە دژەتەنەکانی ڕژێنی پەریزاد لە لە خوێندا نین، بوونی نیشانەکانی نەخۆشیەکەش ڕەنگە بەهۆی هۆکارێکی دیکە بێت لە فرمانی ڕژێنەکەدا.زیادبوونێکی کەم لە ڕێژەی دژەتەنەکاندا ڕەنگە بەدی بکرێت لە هەندێک باری تایبەتی ڕژێنەکەدا لەوانە شێرپەنجەی ڕژێنی پەریزاد ، جۆری یەکەمی شەکرد ، (Rheumatoid Arthritis)( Pernicious Anemia) (Autoimmune Collagen Vascular Diseases).تێبینی کردنی زیادبوونی لە ڕادە بەدەری دژەتەنەکان نیشانەن بۆ (Thyroid Autoimmune Diseases) لەوانەش ( Hashimoto Thyroiditis)(Graves Disease).