شێرپەنجەی مەمک و هێلکەدان یەکێک لە باووترین نەخۆشیەکانن کە ئافرەتان دووچاری دەبن لە تەواوی جیهاندا، بەجۆرێک نزیکەی (۱۲٪)ی ئافرەتان دەکرێت لەبەر مەترسی تووشبووندابن، ئەو هۆکارانەی دەبنەهۆی شێرپەنجە زۆرن لەوانە؛ هۆكاری بۆماوەی، هۆرمۆنه‌كان، قەڵەوی، خواردنەوە کحولیەکان، هۆکاری ژینگەیی .. هتد.
جینێكی زۆر هەیە کە دەبنە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە، بەشیکارکردن و خستنەڕووی بەشێک لەو جینانە دەتوانرێت زۆر شت بخرێنە بەرچاو،وه یارمەتی نەخۆش دەدات لە خۆپاراستن و چاودێریکردنی تەندروستی بەر لە سەرهەڵدانی شێرپەنجە یان دەستنیشانکردنی پله‌ی شێرپەنجەکە و چۆنێتی وەرگرتنی چاره‌سه‌ريه‌كه‌ی، كه دەکرێت پێویست بە چارەسەری کیمیایی نەکات.
شیکاری جینەکانی (BRCA1)(BRCA2) بۆ ئەو کەسانە باشن کە کەسێک لەناو بنەماڵەکەیاندا توشی شێرپەنجەی مەمک یان هێلکەدان بووبن كه بزانين هەڵگری ئەوجینەن یاخود نا، واتە بەکاردێت بۆ ئەندامانی ئەو خێزانانەی کە ئەندامێکی دیکەی خێزانەکە له‌ڕێی مێژووی خێزانه‌كه‌يانه‌وه (Family History) تووشی شێرپەنجەی مەمک و هێلکەدان بووبن (Breast and Ovarian Cancer) یان هەڵگری گۆڕانکاری بۆماوەیبن لە جینەکانی (BRCA1)(BRCA2).
شیکاری جینەکانی (BRCA1)(BRCA2) دەکرێت ئەنجام بدرێت بۆ ئەوکەسانەی کە دەیانەوێت بزانن کە لە داهاتوودا مەترسی توشبونیان بە شێرپەنجەی مەمک یان هێلکەدان تا چەندە، یان بۆ ئەوکەسانەی کە شێرپەنجەی مه‌مک یان هێلکەدان لە ئەندامێکی نزیکی خێزانەکەیاندا دەستنیشانکراوە، بۆ دەستنیشانکردنی پێشووەختەی گۆڕانکاریە مەترسیدارەکان لە جینی (BRCA) دا، بۆ نمونە لەکاتی دەرکەوتنی شێرپەنجەی مەمک بەر لە تەمەنی پەنجا ساڵی یان شێرپەنجەی هێلکەدان لەهەرتەمەنێکدا لە ئەندامانی خێزانەکەدا یاخود لەکاتی دەستنیشانکردنی گۆڕانکاریە مەترسیدارەکان لە جینەکانی (BRCA1)(BRCA2) و لە ئەندامێکی نزیکی خێزانەکەدا.
کاری جینەکانی (BRCA1)(BRCA2):
جینەکانی (BRCA1)(BRCA2) یەکێک لە ناسراوترین جینەکانن، كه دوو جینی کپکەری شێرپەنجەن(Tumor Suppressor Genes)، کە بە شێوەیەکی ئاسایی ئەم جینانە یارمەتیدەرن لە بەرگریکردن و ڕێگريكردن لە دروست بوون و سەرهەڵدانی شیرپەنجە، بە دروستکردنی پرۆتینێکی تایبەت کە ڕێگری دەکات لە گەشەکردن و دابەشبوونی خانەی شێرپەنجەیی و ناتەندروست، هەربۆیە گۆرانکاری لە جینەکانی (BRCA) دا دەبێتە هۆی تێکچوونی فرمانی جینەکەو بەم جۆرەش خانەکان بەجۆرێک گەشه ده‌كه‌ن و دابەش دەبن لە کۆنترۆڵ دەردەچن، بێجگە لەوانە کۆمەڵێک جینی تر هەن کە هەریەکایان ڕۆڵی دەبێت لە قۆناغەکانی (Stage) شێرپەنجەکە و چارەسەری دا.
خەمڵاندنی مەترسی سەرهەڵدانی شێرپەنجەی مه‌مک (Breast Cancer) و هێلکەدان (Ovarian Cancer) پەیوەستە بە گۆڕانکاری بۆماوەیی (Mutations) لە جینەکانی (BRCA1)(BRCA2) و هۆكاره كارتێكه‌ره لاوه‌كيه‌كان.
بەپێی كۆمه‌ڵه‌ی شێرپه‌نجه‌ی ئه‌مريكی (American Cancer Society) ساڵانە زیاتر لە (۲۰۰٫۰۰۰) ئافرەت لە جیهاندا دەستنیشان دەکرێن كە تووشی شێرپەنجەی مەمک بوون، وە زیاتر لە (۲۰٫۰۰۰) تووشی شێرپه‌نجه‌ی هێلکەدان بوون ،له‌وانه‌ش نزيكه‌ی (٣٪) ی شيرپه‌جه‌كانی مه‌مك و (١٠٪) شێرپه‌نجه‌كانی هێلكه‌دان به‌هۆی گۆڕانكاريه بۆماوه‌ييه‌كانن له جينه‌كانه‌ی (BRCA1)(BRCA2)، ئه‌م مه‌ترسيه ده‌كرێت پياوانيش بگرێته‌وه به ڕێژه‌ی (٥٪) ئه‌و پياوه‌نه‌ی كه تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌بن به‌هۆی هه‌مان گۆڕانكاريه‌وه‌يه له جينه‌كانه‌ی (BRCA1)(BRCA2).
له ڕوانگه‌يه‌كی تره‌وه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی هه‌ڵگری گۆڕانكاريه بۆماوه‌ييه‌كانن له جينه‌كانی (BRCA1)(BRCA2): مه‌ترسی توشبونيان به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بۆ (٦٠٪) و شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دان بۆ (١٥٪ – ٤٠٪) به‌رزده‌بێته‌وه، كه به‌گشتی به‌ر له ته‌مه‌نی نائومێدی سه‌رهه‌ڵ ده‌ده‌ن.
بۆچی شيكاری (BRCA1)(BRCA2) گرنگه؟
شيكاريه‌كه سوودی لێ وه‌رده‌گيرێت بۆ ده‌ستنيشانكردنی ئه‌و گۆڕانكاریه بۆماوه‌یيانه‌ی كه مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و هێلكه‌دان زيادده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له كه‌سێكدا گۆڕانكاری بۆماوه‌ی له جينه‌كانی (BRCA1)(BRCA2) ده‌ستنيشانكرا كه له خێزانه‌كه‌يدا كه‌سانی ديكه هه‌بن تووشبوبن به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك يان هێلكه‌دان.
شيكاری (BRCA1)(BRCA2) ده‌كرێت بۆ ئه‌و كه‌سانه ئه‌نجام بدرێت كه له خێزانه‌كه‌ياندا هه‌ڵگرانی گۆڕانكاری بۆماوه‌ين مه‌ترسيدارن له جينه‌كانی (BRCA1)(BRCA2)، هه‌روه‌ها زۆرێك هۆكاری ديكه هه‌ن كه نيشانده‌ری بوونی گۆڕانكاری بۆماوه‌ین له جينه‌كانی (BRCA1)(BRCA2) له‌وانه:
– بوونی شێرپه‌نجه له هه‌ردوو مەمکدا.
– ده‌ستنيشانكردنی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له ته‌مه‌نی گه‌نجێتی و له خوار ته‌مه‌نی ٥٠ ساڵی.
– بوونی هه‌ردووك شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دان له هه‌مان كه‌س يان دوو ئه‌ندامی هه‌مان خێزاندا.
– بوونه شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له نه‌وه يه‌ك به دوای يه‌كه‌كانی هه‌مان خێزاندا.
– بوونی كه‌سێكی هه‌ڵگر به گۆڕانی بۆماوه‌يی په‌يوه‌ست به شێرپه‌نجه‌وه له جينه‌كانه (BRCA1)(BRCA2) له ئه‌ندامێكی خێزاندا.
– بوونی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له پياواندا.
کەی پێویستە شیکاری (BRCA1)(BRCA2) ئەنجام بدرێت؟
شیکاری گۆڕانکاریە بۆماوەییەکان لە جینەکانی (BRCA1)(BRCA2) پێشنیار دەکرێت بۆ سەرجەم ئافرەتان کەئەنجام بدرێت وەک نیشاندەرێک بۆ سەلامەتی یان بوونی گۆڕانکاری بۆماوەیی لە جینەکانی (BRCA1)(BRCA2)، بەڵام گرنگتر‌و پێویستردەبێت لەسەر ئەوکەسانەی کە شێرپەنجەی مەمک یان هێلکەدان لە زنجیرەی خێزانیاندا هەیە، چونکە گرفتە بۆماوەییەکان دەکرێت نەوە دوای نەوە بگوازرێنەوە.
چۆنیەتی وەرگرتنی نمونەی شیکاریەکە:
شیکاریەکە وەک هەرشیکاریەکی ئاسایی تر، بە وەرگرتنی چەند مڵێک لە خوێن لە باسک (قۆڵ)ی کەسەکە یان بە وەرگرتنی نموونی خانەکانی ناو دەمی کەسەکە بە لۆکەیەکی تایبەت (کەلەم بارەدا دەبێت ناو دەم پاک بێت و بۆ چەند کاتژمێرێک بێت کە هیچ خواردن و خواردنەوەیەک نەخورابێت).
ئەنجامی شیکاریەکە چیمان بۆ ڕووندەکاتەوە:
لەکاتی بوونی گۆڕانکاریە بۆماوەییەکان لە جینەکانی (BRCA1)(BRCA2)ی کەسێکدا، مانای وایە کەسەکە مەترسی توشبوونی بە جۆری بۆماوەیی شێرپەنجەی مەمک و هێلکەدان هەیە،هەروەها نیشاندەری ئەوەیە کە سەرجەم ئەندامی ئەو خێزانە لەبەر هەمان مەترسیدان و باشترەکەئەم شیکاریەیان بۆ ئەنجام بدرێت.
لەکارتی دەرچوونی ئەنجامی پۆزیتیڤ لە جینەکانی (BRCA1)(BRCA2) باشترە بەردەوام چاودێری تەندروستی بکرێت بە ئەنجامدانی شیکاریەکانی دەسنیشانکردنی شێرپەنجە وەک؛
– مه‌مۆگرافی (Mammography)
– وێنه‌ی تيشكی (Breast MRI)
– شيكاری خوێن بۆشێرپەنجە لەجۆرەکانی وەک (CA-125)(CA 15-3)
– سۆنه‌ری ناولەشی ئافرەت (Transvaginal Ultrasonography)
** یان لابردنی هێلکەدان و مەمک لەکاتی زیادبوونی مەترسی سەرهه‌ڵدانی شێرپەنجە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی پەیمانگای ئەمەریکی بۆ شێرپەنجە(National Cancer Institute) مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لە ئافرەتاندا (٥٥٪ – ٦٥٪)ە، بۆ شێرپەنجەی هێلکەدان (۳۹٪)یە لەکاتی بوونی گۆڕانکاری بۆماوەییه لە جینی (BRCA1) دا. هەروەهاڕێژەی (٤٥٪)ە بۆ شێرپەنجەی هێلکەدان وە (۱۱٪ – ۱۹٪)یە لەکاتی بوونی گۆڕانکاری بۆماوەییه لە جینی (BRCA2) دا.
هۆشیاریدان:
* هەموو توشبوانی شێرپەنجەی مەمک و هێلکەدان مەرج نییە هۆکارەکەی گۆڕانکاریە بۆماوەییەکان بێت لە جینەکانی (BRCA1)(BRCA2)، هەروەها هەموو هەڵگرانی گۆڕانکاریە بۆماوەییەکان لە جینەکانی (BRCA1)(BRCA2) مەرج نییە ببنە هۆی شێرپەنجە، بەڵام دەکرێت ئاگایی زیاتریان هەبێت و بەردەوام بەدواداچوون بۆ تەندروستی خۆیان بکەن.
* مەترسی سەرهەڵدانی شێرپەنجەی مەمک و هێلکەدان لە هەڵگرانی گۆڕانکاریە بۆماوەییەکان لە جینەکانی (BRCA1)(BRCA2) لە کەسێک بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت، بەپێی هۆکاری ژینگەیی و خوراکی و مێژووی خێزانەکە لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجەدا.
* بوونی گۆڕانکاریە بۆماوەییەکان لە جینەکانی (BRCA1)(BRCA2) سیفەتێکی زاڵی بۆماوەییە (Autosomal Dominant Inheritance Pattern) لە باوانەوە بۆ نەوەکان دەگوازرێتەوە، هەرکەسێک هەڵگری دوو کۆپیە لە جینەکانی (BRCA1)(BRCA2)، کە هەریەکەیانی لە باوانێکەوە بۆ گوازراوەتەوە، گۆڕانکاریە بۆماوەییەکان دەکرێت لەسەر هەردوو کۆپیەکە هەبێت.
هەڵگرانی گۆڕانکاریە بۆماوەییەکان لە جینەکانی (BRCA1)(BRCA2) مەترسی سەرهەڵدانی شێرپەنجەی مەمکیان بە (٦۰٪)ە ، هەروەها مەترسی سەرهەڵدانی شێرپەنجەی هێلکەدانیان بە (۱٥٪ – ٤۰٪)هەیە.
* پیاوانی هەڵگری گۆڕانکاریە بۆماوەییەکان لە جینەکانی (BRCA1)(BRCA2) مەترسی سەرهەڵدانی شێرپەنجەی پەنکریاس (Pancreatic) و پرۆستات (Prostate) تێیاندا زیاترە.
هەموو شیکاریەکانی (BRCA1)(BRCA2) لە تاقیگەی پێشکەوتووی (Centogene)ی ئه‌ڵمانی دەکرێن کە شیکاریەکانیان لەلایەن (CAP)(College of American Pathologists) پەسەندکراوە.
جگە لە جینەکانی (BRCA1)(BRCA2) چەند جینێکی دیکەش بۆ هەمان مەبەست بەکاردێن کە بە تەکنەلۆجیایی (NGS)دەکرێن.