هۆڕمۆنی ئینسۆلین(Insulin)
شیکاری هۆڕمۆنی ئینسۆلین بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی بەرهەم هێنانی ئەم هۆڕمۆنەیە لەلایەن خانەکانی بێتای پەنکریاسەوە(Beta Cell)، وە یارمەتیمان دەدات لە دەست نیشانکردنی هەبوونی لووی بەرهەم هێنی ئنسۆلین (Insulinoma) لە خانەکانی (Islet cells)ی پەنکریاس . هەروەها لەنزمی ئاستی گلوکۆزی خوێن (Hupoglycemia)، و دیاری کردنی بەرهەڵستنی ئینسۆلین (Insulin resistance). .
نموونەی شیکار:-
کەمێ خوێن لەڕێی خوێنبەرەکانی باسک وەردەگیرێ.
کەی ئەم شیکارە بکرێ؟
کاتێ ئاستی شەکرەی خوێنی نەخۆش دادەبەزێ و نیشانەکانی شەکرەی پێوە دیارە وەک ئارەق کردنەوە، دڵەکوتە، سەرەخولێ، بوورانەوە، هەروەها پزیشکی چارەسەری شەکرە چاودێری شەکرەی نەخۆشەکەی دەکات مەبەستیەتی بزانێ بەرهەمهێنانی ئینسۆلین چۆنە. هێندێ جار لەو بڕوایەدایە کە بەرهەڵستی ئینسۆلین هۆکاری نەخۆشییەکەیە.
خۆئامادەکردن بۆ ئەم شیکارە:
ئاساییە کەدەبێ لانی کەم ماوەی ٨ سەعات نەخۆش بەڕۆژوو بێت و هیچ نەخوات. گەرنەشگونجێت دەکرێ هەرکات پێویست بکات نموونەی خوێن لە تاقیگە وەربگرێ.
شیکاری چی دەکرێ؟
ئینسۆلین هۆڕمۆنێکە پەنکریاس بەرهەمی دەهێنێ و لە خانەکانی (Beta cells) هەڵیدەگرێ. بەرزبوونەوەی بڕی گلوکۆز لە خوێندا دوای ژەمە خواردنێک دەبێتە هۆی ئەوەی ئەم هۆڕمۆنە دەربدرێ تا گلوکۆز بۆ خانەکانی لەش بگوازێتەوە یا لە جگەردا هەڵی بگرێ، گلوکۆز سەرچاوەی سەرەکی ووزەی لەشە کە بڕێکی بەشێوەی گلایکۆجین لە جگەردا هەڵدەگیرێت. ئینسۆلین یاریدەی گواستنەوەی گلوکۆز دەدات بەرەو خانەکانی لەش. بەوەیش ئاستی گلوکۆزی خوێن ڕێک دەخرێت. هەروەها لە میتابۆلیزمی چەوریشدا دەوری هەیە. بەم شیکارە بڕەکەی لە خوێندا دیاری دەکرێ. دوای ژەمەخواردنێک، کاربۆهایدرەیت بۆ شەکری سادە (گلوکۆز) دەگۆڕێت کە لە ڕیخۆڵەدا دەمژرێن و دەگەنە ناو خوێن بەوەیش ئاستەکەی لە خوێندا بەرز دەبێتەوە. ئەوەیش هانی پەنکریاس دەدات کە ئینسۆلین بڕژێنێتە ناوخوێن. بەوەیش گلوکۆز بەرەو خانەی لەش دەگوازرێتەوە. بەدابەزینی ئاستی گلوکۆز پەنکریاس بڕێکی کەمتر ئینسۆلین دەردەدات. گەر مرۆڤ نەیتوانی بڕی پێویستی ئینسۆلین بەرهەم بهێنێ یا لەش بەرهەڵستی کاریگەری ئینسۆلینبێ (Insulin resistance) بەوە گلوکۆز ناگاتە زۆر لە خانەکانی لەش و خانەی لەشیش پەکیان دەکەوێت و ئاستی گلوکۆز زۆر بەرز دەبێتەوە ناتەواوی لە پرۆسەی مێتابۆڵیزمدا ڕودەدات کە دەبنە هەندێک گرفت ونەخۆشی
لەوانە نەخۆشییەکانی گورچیلە، دڵ، کۆ ئەندامی هەستە دەمار (Neurological problem).
نەخۆشی شەکرە، پەیوەستە بە ئاستی بەرزی گلوکۆزی خوێن و ناکارایی ئینسۆلین. ئەوانەی دووچاری جۆری یەکەمی شەکرەن، نەخۆش بڕێکی کەمی ئینسۆلین لەلەشیدا بەرهەمدێ یان هەر نیەتی،دواجار پێویستە ئەم هۆڕمۆنە وەک چارەسەر وەربگرێ. جۆری دووەمی شەکرە بەگشتی لەش بەرهەڵستی ئینسۆلین دەکات. کەبەتێپەڕبوونی کات زیاد دەکات.
لەحاڵەتی بەرهەڵستی ئینسۆلیندا زۆر لە خانەکانی لەش ناتوانن لەکاریگەری ئینسۆلین بەهرەمەندبن و بەمجۆرە گلوکۆز لەخوێندا دەمێنێتەوە. لەش بەبڕێکی سەرباری ئینسۆلین قەرەبووی دەکاتەوە. ئەمەیش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئینسۆلینی خوێن (Hyperinsulinemia) و دەبێتە لاسەنگی پێوەندی نێوان گلوکۆز و ئینسۆلین. بەبێ چارەسەر باری لەشساغی نەخۆش شپرزەدەبێت و کار لەزۆر ئەندامی جیا جیای لەش دەکات.
جۆری دووەمی شەکرە، لەوانەیە بەرهەڵستی ئینسۆلین لەو نەخۆشاندەدا بەرچاو بێ کە دووچاری (Polycystic overy syndrome) بووبێ. حاڵەتی بەر لەشکرە (Prediabetic) یا نەخۆشیی دڵ و کۆنیشانەی میتابۆلی و ئەونەخۆشییانەیش کە پەیوەستن بە گلاندی پتیوتەری ( Pituitary gland)و ڕژێنی ئەدرینالین.
هەروەها (Hyperinsulinemia) لەوکەسانەشدا بەرچاوە کە دووچاری لوو (Tumor) ی خانەکانی(Islet cells) لە پەنکریاسدا بوونەتەوە (Insulinomas) یا بڕێکی زیادەیان لە ئنسۆلین وەرگرتووە. لە نەخۆشی (Hyperinsulinemia) دا بڕی گلوکۆز دادەبەزێ (Hypoglycemia) کەدەبێتە مایەی ئارەقکردنەوە دڵەکوتە، برسێتی، بێ هۆشبوون، چاولێڵایی، سەرگێژ بوون، بێهێزی، نۆرەدڵێ ،چونکە مێشک پشت بە ئاستی گلوکۆزی خوێن دەبەستێ وەک سەرچاوەی وزە. بۆیەکێماسی توندی گلوکۆز دەبێتە (Hyperinsulinemia) زۆر بەخێرایش دەبێتە هۆی خورپە(shock) و دواجار مردنی نەخۆش.
چۆن لەم شیکارە سوود ببینین؟
لەوانەیە بکرێ لەم شیکارە سوود ببینین:-
*بۆ دەستنیشان کردنی (Insulinoma) لابردن و بنەبڕکردنی لووەکە وچاودێریکردنی نەک سەرهەڵبداتەوە.
*دەستنیشان کردنی حاڵەتی (Hypoglycemia).
*بۆ دەسنیشانکردن و چاودێری کردنی سەرکەوتووانەی چاندنی خانەکانی (Islet cell). بەپێوانەکردنی توانای بەرهەمهێنانی ئینسۆلین پاش چاندنەکە.
پێدەچێ شیکاری ئینسۆلین لەگەڵ شیکاری هەریەکە لە گلوکۆز و (C-peptide) پێویستبێ،بەگشتی ئنسۆلین وسی پێپتاید لەپەنکریاسدا بەیەکەوە بەرهەم دێن کەبڕی ئنسۆلین هەم هی ئەوبڕەی ناو پەنکریاسە کەبەرهەم هاتووە لەگەڵ ئەو بڕەی کەوەریگرتووە بەڵام بڕی سی پێپتاید تەنها بڕی دروستبووی ناو لەشە بۆیە زیاتر جێی باوەرە لە شیکارییدا.
کەی ئەم شیکارە دەکرێ؟
زۆرجار ئەم شیکارە پێویست دەبێ بەدوای دابەزینی گلوکۆزی خوێن یا لەو کەسانەدا کە بە تووندی نیشانەکانی کەمی گلوکۆزی خوێنییان ماوەیەکی درێژ پێوەدیارە (Hypolycemia) کە بەهۆی (Insulinoma)وەیە. کە نیشانەکانی بریتین لە:-
ئارەقکردنەوە، دڵەکوتە، برسێتی، بێحەواسی، چاولێڵایی دابێ، سەرسوڕان، بێهێزی، نۆرەدڵی، ئەم نیشانانە بەڵگەی ئاستی نزمی گلوکۆزن.
ئەنجامی شیکار:
ئاستی ئینسۆلین لەم حاڵەتانەدا بەرزدەبێ:-
کۆنیشانی کۆشین(Caushing syndrome)
(Acromegaly)
دەرمانی وەک (Corticosteroids)، (Levodopa)
ئاستی ئینسۆلین لەم بارانەدا دادەبەزێ:-
١-شەکرە، ٢-(Hypopituitarism)، ٣-هەوکردنی پەنکریاس وەک هەوکردنی درێژخایەنی پەنکریاس لەوانە (Cystic fibrosis)و شێرپەنجەی پەنکریاس.
شیکاری بەرگەکرتنی ئینسۆلین چییە؟
شیکاری بەرگەکردنی ئینسۆلین (ITT) زۆر بەبەرفراوانی بەکار نایەت، یەکێ لە ڕێگاکانی دیاری کردنی هەستیاری ئینسۆلینە (بەرهەڵستی ئینسۆلین) بە تایبەتی لەو کەسانەدا کە قەڵون. دوچاری PCOS بوونەتەوە.
ڕێژەی سروشتی ئینسۆلین لەمرۆڤدا:
نێر و مێ: ٢.٦-٢٤.٩ U/ml
ڕێژەی سروشتی سی پێپتاید لەمرۆڤدا:
نێر و مێ:١.١-٤.٤ U/ml
شیکارییە پەیوەندیدارەکان:
Glucose
C-peptide
Anti Insulin Antibody
Anti C-peptide Antibody
AntiGAD
.°°°
بەهیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەموولایەک.