شیکاری بەرگەگرتنی لاکتۆز

Lactose Tolerance Test

هەروەها بەم شێوانەش دەنووسرێ:-

Lactose Intolerance test, Hydrogen Breath test

Lactose Breath test, Disaccharide Absorption test

Oral Lactose Tolerance

ئەم شیکارە بۆچییە؟

ئەم شکارەبۆ ئەو نەخۆشانە دەکرێ تا دەستنیشانی بەرگەگرتنی لاکتۆزیان بۆ بکرێ، کەلە هەرسکردنی شیر و سپیاییدا گرفتیان هەیە. یا هێندێ جار لە پشکنینی بەدمژینی خۆراکدا پێویست دەبێ.

کەی ئەم شیکارە دەکرێ؟

کاتێ نیشانەی ئازاری گەدە لە کەسێکدا دەردەکەون، ئاوسان، باوبژ، سکچوون دوای خواردنەوەی شیر وخواردنی سپیایی.

نموونەی شیکار:- بۆ ماوەیەک بە هەناسەدان فوو بەو کیسە تایبەتەی وەرگرتنی نموونەدا دەکرێ. یا کەمێ لەخوێن وەردەگیرێ.

ئامادەبوون بۆ شیکار:-

بەدرێژایی شەو نابێ هیچ بخورێ جگە لە ئاو. دوو هەفتەی بەر لە شیکار مەرجە هیچ دەرمانێکی دژەتەن یا دەرمانی گەدەت نەخواردبێ وەک (antiacids, Laxatixes) دژە قەبزی. لەوبارەوە پزیشکەکەت ئاگادار بکەرەوە. خۆت لە چالاکیی قورس و شەکەت بپارێزە.

شیکاری چی دەکرێ؟

بەشیکاری بەرگەگرتنی لاکتۆز ،بڕی هایدرۆجینی هەناسەی تێدا دەپێورێ، یا گۆرڕانی ئاستی گلوکۆزی خوێن دوای ئەوەی خواردنەوەیەکی دەدرێتێ کە بڕێکی پێوانەیی لاکتۆزی تێدا هەیە. بەوە دەزانرێ گەر نەخۆش بتوانێ لاکتۆز هەرس بکات.

لاکتۆز جۆرێکی شەکرە و پێکهاتەیەکی ئاڵۆزی هەیە (Disaccharide) گەر لەشیردا هەبێ. پێش ئەوەی بمژرێ و لەش کەڵکی لێ وەربگرێ، تێک بشکێت بۆ دوو شەکری سادەی گلوکۆز و گالاکتۆز (هەردووکیان تاکە شەکرن). لەم قۆناغەی هەرسدا کە (Lactase) تێدا دەردەدرێت کە ئەنزیمێکە خانەکانی (Lining)ی ڕیخۆڵە باریکە بەرهەمی دەهێنێ.

ئەگەر جەستەی نەخۆش نەیتوانی بڕی پێویستی لەئەنزیمی لاکتەیز بەرهەم بهێنێ (ڕێژەی ئەنزیمی لاکتەیزی کەم بوو) ئەوا لاکتۆزی هەرس نەکراو بەڕیخۆڵە باریکەدا ڕەت دەبێ بەرەو ڕیخۆڵە گەورە دەڕوات ولەوێدا بەکتریا تێکی دەشکێنێ و گازی هایدرۆجین و ترشی لاکتیک بەرهەم دێنێت. ئەوەیش کار لە نەخۆش دەکات هەست بە ئازاری سك و باوبژ و هەڵاوسان دەبێ و لە ماوەی نیوکاتژمێر تا ٢ کاتژمێر لە خواردنەوەی شیر و سپیایی دووچاری سکچوون ببێتەوە.

هەموو ئەو منداڵانەی لە دایک دەبن دەتوانن لاکتۆز هەرس بکەن. بەڵام بەرهەمهێنانی ئەنزیمی لاکتەیز بەشێوەیەکی ئاسایی بەرە و کەمی دەچێ نزیکەی ٦٥-٧٠٪ ی دانیشتوانی گۆی زەوی توانای بەرگەگرتنی لاکتۆزیان بە تێپەڕبوونی کات و گەورەبوونیان تێدا پەرەدەسێنێ، بەرگە نەگرتنی لاکتۆز دەگمەنە و بەپێی ڕەگەزی ئیتنیکەییە. لە کاتێکدا نزیکەی ٥٪ باکووری ئەوروپای بەرگەگرتنی لاکتۆزیان کەمە. بۆ نمونە زیاتر لە ٩٠٪ی دانیشتوانی ئاسیا و خەڵکی ڕەسەنی ئامریکا بەرگەگرتنی لاکتۆزیان هەیە.

دووجۆری جیاوازی شیکاری بەرگەگرتنی لاکتۆز دەکرێ. لە هەردووکیاندا نەخۆشی شەکراوێکیان دەدرێتێ بڕێکی پێوانەیی لاکتۆزی تێدایە. ڕاستەوخۆ پێش شیکار دەیخواتەوە. دواتر چەندجارێک نموونەی خوێنی لێ‌وەردەگیرێ دوای ئەوەی شەکراوی لاکتۆی خواردۆتەوە ئەم شیکارییانەی بۆ دەکەین.

شیکاری هەناسەدای هایدرۆجین:-

ئەم شیکارە بۆ دیاری‌کردنی بەرگەنەگرتنی لاکتۆزە (Lactose Intolence) هەرزۆر باوە. بەم شیکارە بڕی گازی هایدرۆجین لە هەناسەدا دەپێوێ پێش و دوای خواردنەوەی شەکراوی لاکتۆز. بەبەرگە نەگرتنی لاکتۆزەوە لاکتۆزی هەرس نەکراو دەگاتە ڕیخۆڵە گەورە و بەکتریایش تێکی دەشکێنێ بڕێکی زۆری گازی هایدرۆجینی لێ پەیدا دەبێ و لەوێوە بەسوڕی خوێن دەگات دواجار بەهەناسەدانەوە لە ڕێی سییەکانەوە دەردەچێ و دەکرێ بڕەکەی بپێورێت.

شیکاری گلوکۆزی خوێن:-

هێندێ جار ئەم شیکارەیش هەردەکرێ بەمەبەستی دەستنیشان کردنی بەرگەنەگرتنی لاکتۆز. کەتێیدا بڕی گلوکۆزی خوێن دەپێورێت ڕاستەوخۆ پێش و دوای خواردنەوەی شەکراوی لاکتۆز. کەبەشێوەیەکی ئاسایی تێکدەشکێ و گلوکۆز و گالاکتۆزی لێ‌پێکدێ. بەخواردنەوەی شەکراوی لاکتۆز ئاساییە، دەبێتە هۆی مژینی گلوکۆز بەوەیش بڕەکەی لەخوێندا زیاد دەکات.

کەی ئەم شیکارە دەکرێ؟

گەر کەسێ نیشانەی ئەم نەخۆشییەی تیا دەرکەوت کە بەرگەگتنی لاکتۆز یان کەمە. لەماوەی نیو کاتژمێر بۆ دوو کاتژمێر لە دوای خواردنەوەی شیر و سپیایی. ئەم نیشانانەی تێدا دەرکەوێت وەک:

-ژانەسک، هەڵاوسان، سکچوون، هێڵنجدان، باوبژ.

ئەنجامی شیکار چی دەگەیەنێت؟

هێڵی بنچینەیی نموونەی هەناسەدان پێش خواردنەوەی لاکتۆز وەردەگیرێ گەر بەشێوەیەکی بەرچاو گازی هایدرۆجین زیادی کردبوو وە لەو هێلەبنچینەییە لای دابوو. وەک ئەوە وایە ئەو کەسە بەرگەی لاکتۆزی نەگرتبێ.

گەر نموونەی هەناسەدان نێگەتیڤ بوو یا نزم بوو، ئەوە زۆر بەکەمی بەلای ئەوەدا دەچێ کەسەکە بەرگەی لاکتۆزی نەگرتبێ Lactose intolerance نیشانەکانی لەوانەیە هی نەخۆشییەکی دیکە‌بن. هەرچۆنێک بێ هێندێ کەس (Lactose itolerance) یان هەیە و ئەنجامی شیکاریش نێگەتیڤ دەبێ.

شیکاری گلوکۆزی خوێن.

لەکاتی دیاری کراودا شیکاری گلوکۆزی خوێن دەکرێ. گەر ئاستی گلوکۆز بەرز نەبوو، نەخۆش نیشانەکانی جێگیربوون بە (Lactose intolerance)ەوە. لەوە دەچێ دووچاری حاڵەتەکە بووبێ. بەرزبوونەوەی گلوکۆزی خوێن بەڵگەیە کە نیشانە و ماکەکانی نەخۆش. لەوە ناچن کە بۆ (Lactose Intolerance) بگەڕێتەوە. وریابە ئەو کەسانەی شەکرەیان هەیە. لەانەیە ئاستی گلوکۆزی خوێنیان بەرز ببێتەوە ئەوەیش کاتێکە کە بڕی پێویستی لاکتەیز بەرهەم نایەت.