لای خۆمان بەنەخۆشی گەنم ناسراوە
ئەم شیکاریانە دەگرێتەوە:-
Anti-tissue Transglutaminase
Anti-Endomysial Antibody (EMA)
Anti-Gliadin Antibody
Antireticulin Antibody ARA
شیکاریی پەیوەنددار بەمەوە بریتین لە:
Immunoglobin A , Total IgA
ئەم شیکارە بۆچییە؟
یاریدەمان دەدات دەستنیشانی نەخۆشی گەنم (Celiac)ی پێ بکەین و تا کارایی خۆراکی بێ گلوتین (Gluten Free diet)ی پێ هەڵبسەنگێنین.
نموونەی شیکار:-
کەمێ خوێن لەخوێنبەرەکانی باسکەوە وەردەگیرێ.
کەی ئەم شیکارە دەکرێ؟
کاتێ نەخۆش نیشانەی نەخۆشییەکانی گەنمی پێوە دیارە، وەک سکچوونی بەردەوام و درێژخایەن، ئاوسان، ژانەسک، کەمخوێنی و لاواز بوون، کاتێ ساوای تازە لەدایکبوو بەردەوام زوو هەڵدەچێ و بەشێوەیەکی ئاسایی گەشەناکات، کاتێ کەسەنزیکەکانی نەخۆشی گەنمیان هەیە.
ئامادەبوون بۆ شیکاری نەخۆشییەکە:-
لەم شیکاریەدا هیچ خۆ ئامادەکردنێک پێویست نابێت.
شیکاری چی دەکرێ؟
نەخۆشی گەنم تێکچوونێکی سیستمی بەرگری خۆیی لەشە بەوەڵامدانەوەی نەگونجاوی بەرگری لەش بۆ گلوتین . گلوتین پڕۆتینێکە لە ئاردی گەنم و گەنمەشامی و جۆ دا هەیەشیکاری دژەتەنی نەخۆشیی سیالیک یاریدەدەرە بۆ دەستنیشانکردنی چاودێری کردنی نەخۆشییەکەو چەندحاڵەتێکی هەستیاری بە گلوتین. بەم شیکاریە دژەتەنی خۆیی لەخوێندا دیاری دەکرێ کە لەش وەک بەشێکی وەڵامدانەوەی بەرگری بەرهەمیان دەهێنێ.
وەڵامدانەوەی بەرگری لەش بۆ گلوتین دەبێتە هەڵاوسان (التهاب) ڕیخۆڵەو لەڕێی تێکشکاندنی مەمیلەکانی سەر ڕیخۆڵەوە (مەمیلەکان هەریەک لە مادە خۆراکیەکان و ئایۆنی وکانزای وڤیتامینەکان وشلەمەنیاکان دەمژن بۆ ناوخوێن) بۆیە بەتێکشکاندنی مەمیلەکان یان کەم بونەوەی چالاکی و کاریان ڕێژەی هەڵمژینی خۆراک و شلەمەنی بۆ ناو خوێن کەم دەکات ودەبنە هۆی ئەم نەخۆشییە.
ئەم شیکارە بۆ چییە؟
شیکاری دژەتەنی سیالیک لەوانەیە بەمەبەستی سکرینی نەخۆشی (Asymptomatic celiac)بێ. لەونەخۆشانەدا کە پێوەندی نزیکیان بە نەخۆشییەکەوە هەیە بەنزیکەی ٤-١٢٪ یا نەخۆشیی سیالیکی لێ پیس کردوون. لەوانەیە شیکارەکە بۆ ئەو کەسانەیش بکرێ کە نەخۆشیەکانی Autoimmune disease یان هەن لەوانە:-
Tissue transglutaminase antibody IgA شیکاری بەراییە بۆ سکرینی نەخۆشی سیالیک داوادەکرێ بۆ ئەوانەی تەمەنیان سەروو دووساڵە. گەر لەیەکەمجاردا پۆزەتیف بوو، بۆچاودێری کردنی نەخۆشییەکە و هەڵسەنگاندنی کارایی دەبێت چارەسەریش بکرێ.
(Anti gliadin antbodies)
(IgA IgG , anti-DGP) لە هێندێ کەسدا پێویست بێ کە گومانی نەخۆشی سیالیکیان لێ بکرێ کە شیکاری (بەتایبەتی منداڵانی خوارو دوو ساڵان)
کەی ئەم شیکارە دەکرێ؟
شیکاری نەخۆشی سیالیک بۆ کەسێ دەکرێ کە نیشانەی نەخۆشییەکەی پێوە دیاربێ وەک:-
بەدخۆراکی، بەدمژین، زۆرجار نیشانەکان باش ناناسرێنەوە و جۆراو جۆریشن بەجۆرێ نەخۆشییە کەی لێ پیس دەکات. نیشانەکان لەوانەیە ماوەیەک مام ناوەندبن و تێبینی نەکرێن و ئیدی بە توندی و خراپی دەربکەوێ و لێی پیس بکات. حاڵەتەکە کار لە بەشەجیاوازەکانی لەش دەکات.
*نیشانەکانی جۆگەی هەرس وەک:-
– ژانەسک و هەڵاوسان.
– خوێناوی بوونی پیسایی.
– سکچوونی درێژخایەن.
– باوبژ.
– پیساییەکەی چەورە و بۆنێکی ناخۆشی هەیە.
– ڕشانەوە.
نیشانەی دیکەی وەک:-
-کەمخوێنی و کەمی ڕێژەی ئاسن .
-برینداربوونی بەئاسانی و خوێن بەر بوون.
-ئازاری ئێسک و جومگەکان.
-کاریگەریی لەسەر مینای ددان.
-ماندوێتی و بێهێزیی.
-لاواز بوون.
لەکەسانی پێگەشتوودا، نەزۆکی، فشۆڵی ئێسک.
لەمنداڵاندا، لەوانەیە شیکاری ئەم نەخۆشییە پێویس بکات لە کاتێکدا منداڵەکە ئەم نیشانانەی تێدا دەردەکەون:-
-نیشانەکانی هەرس نەکردن لەجۆگەی هەرسدا.
-گەشەی دوابکەوێ.
-کورتە باڵا.
-گەشە نەکات.
-خوار تەمەنی سێ ساڵان بەرچاو بکەوێت.
هەموو ئەنجامێکی پۆزەتیف و دەستنیشان نەکراوی شیکاری نەخۆشی سیالیک ئاساییە کە بایۆپیسی (نمونەی شانەی لەش)لە ڕیخۆڵەی نەخۆش وەربگیرێ، بۆ دیاری کردنی نەخۆشی سیالیک یەکلایکەرەوەیە.
هیچ زانیارییەکی ترماوە پێویستبێ بیزانم؟
سەرباری ئەو شیکاریانەی باس کرا. پێدەچێ چەند شیکاری تری خوێن بۆ نەخۆش بنووسرێن وەک:-
-Anti-F-actin بۆ ئەونەخۆشانە دەکرێ کەدووچاری نەخۆشییەکە بوون و پزیشک دەیەوێ بزانێ تا چ ڕادەیەک ڕیخۆڵەکانی زیانی بەرکەوتووە. گەر ئەنجامەکەیشی پۆزەتیف بوو لەوانەیە بەڵگەبێ لەسەر ئەوەی ڕیخۆڵەکان زیانی زۆریان بەرکەوتىێ
( CBC )تا لە کەمخوێنی دڵنیابین شیکاری.*
* شیکاری (CRP) بۆدەکەین بۆ زانینی ڕادەی هەوکردنی.
* شیکاری هەریەک لە ئەلکترۆلایت، پڕۆتین و کالیسۆم دەکرێت بۆی.
* شیکاری ڤیتامین (B12,Folate)ی بۆدەکەین نەکا ڤیتامینەکانی کەمبن.
* تالەکەمی ڕێژەی ئاسن دڵنیابینەوە ئەم شیکارییانەی بۆدەکەین(Iron,TIBC,Ferittin)
* شیکاری چەوری پیسایی. بۆ هەڵسەنگاندنی
بەدمژینی ڕیخۆڵەکان.
لەتاقیگەی پسپۆڕی نوا شیکارییەکانی (Celiac test) بەئامێری پێشکەوتوی ئیتاڵی (Chorus) ئەنجام دەدرێت.
.°°°
بەهیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەموولایەک.