شیکاری مایۆگڵۆبین

Myoglobin

ئەم شیکارە بەم ناوانەیش ناسراوە: Serum Myoglobin, Urine Myoglobin.

ناوە ڕەسمییەکەیشی: Myoglobin.

ئەم شیکارە بۆچییە؟

بۆ دەستنیشانی داخۆ کام ماسولکەیە بریندارەو زیانی پێگەیشتووە، هەروەها هاوکارە لەدیاریکردنی هەر حاڵەتێک پێوەندی بە تێکچوونی ماسولکەوە هەبێت، تا دیاریکردنی ئاستی بەرزی لە میزدا کە بە هۆی تێکچوونی زۆری ماسولکەوەیە، هێندێ جاریش یاریدەدەرە؛ گەر دووچاری نۆرەدڵێ ببینەوە، سەرباری ناسینەوەی نۆرەدڵێ، ئەم شیکارە بەشێوەیەکی زۆرو بەرچاو ترۆپۆنین جێی گرتووەوە.

کەی ئەم شیکارە پێویست دەبێت؟

هەر کات مرۆڤ هەستی بەئازارو لاوازی ماسولکە کردو ڕەنگی میزیش تێربوو، پزیشکەکەیشت پێی وابوو کە ئازاری ماسولکەیە، هەرکاتێک برینێکی (trauma injury) بکەوێتە ماسولکەی ئێسکەپەیکەرەوە.

نموونەی شیکار:

کەمێ خوێن لە خوێنهێنەرەکانی قۆڵ و باسکەوە وەردەگیرێت.

شیکاری چی دەکرێت؟

مایۆگڵۆبین پرۆتینێکی چکۆلەیە یەک گەردیلە ئۆکسجینی پێوە بەندەو لە هەردوو ماسولکەی ئێسکەپەیکەرو دڵدا هەیە، لەگەڵ ماسولکەخانەدا ئۆکسجین دەبات و وا لە خانەکانی ماسولکە دەکات وزە بەرهەم بهێنێت بۆ گرژبوونی ماسولکە بەکاری بهێنێت، بەبرینداربوونی ماسولکەخانە مایۆگڵۆبین دەڕژێتە ناو خوێن و لەماوەی چەند سەعاتێکی کەمدا ئاستەکەی بەرز دەبێتەوەو گورچیلەیش دەکەوێتە پاڵاوتنی خوێن و مایۆگڵۆبین دەپاڵێوێت و دەیڕژێتە ناو میز، بڕی بەرزی مایۆگڵۆبین بۆ گورچیلە وەک ژەهر وایە، گەر بڕی دیاری کراوی مایۆگڵۆبین بڕژێتە ناو سوڕی خوێن، کەبەدوای (sever trauma) یا برینداربوونی لەوانەیە زیادەی مایۆگڵۆبین ببێتەمایەی زیان گەیاندن بە گورچیلەو پەککەوتنی. پێوانەکردنی لە میزدا یارمەتیمان دەدات لەباری نەخۆش تێبگەین.

چۆن ئەم شیکارە بەکاردێ؟

لەوانەیە شیکاری مایۆگڵۆبین بۆ دیاری کردنی نەخۆشی ماسولکە بەکار بێت، مایۆگڵۆبین پڕۆتینێکی گچکەیەو یەک گەردیلە ئۆکسجینی پێوەبەندە، لە ماسولکەی هەریەک لە دڵ و ئێسکەپەیکەردا هەیە، کاتێ ماسولکەی دڵ و ئێسکەپەیکەر بریندار دەبن، ئەم پڕۆتینە دەڕژێتە ناو خوێن و بەوە ئاستەکەی بەخێرایی بەرز دەبێتەوە، گەر تێکچوونەکە زۆر بە شیدەت بوو لەماوەی چەند خولەکێکی کەمدا دەکرێ بڕەکەی دیاری بکرێ چەندە،

گورچیلە مایوگڵۆبین لە لەشدا دەپاڵێوێت و دەیڕژێنێتە ناو میز، هێندێ جار پێویست دەکات بڕەکەیشی لە میزدا دیاری بکرێ تا بزانین ئەو نەخۆشانەی بەقورسی دووچاری نەخۆشیی ماسولکەی ئێسکەپەیکەر (rhabdomyolysis) بوون تا باری لەشساخییان هەڵ بسەنگێندرێ. ئاستی مایۆگڵۆبین لەمیزدا ڕەنگدانەوەی ئاستی برینداربوونی ماسولکەیە؛ لە کاتێکدا مایۆگڵۆبین ژاراوییە بۆ تێکچوونی گورچیلەکان.

هێندێ جار لەوانەیە مایۆگڵۆبینی ناو خوێن لەگەڵ شیکاری ترۆپۆنین وەک نیشانەیەکی زیندەی ماسولکەی دڵ هەردووکیان بۆ دەستنیشانکردنی پێشوەختەی نۆرەدڵێ بەکار بێن.

بایەخی کلینیکی:

١- هەر بەزوویی دەستنیشانی (Myocardial infraction).

٢- بۆ دەستنیشانکردنی (re-infraction) بەکاردێت.

ئەنجامی شیکار چی دەگەیەنێت؟

بەرزبوونەوەی بڕی مایۆگڵۆبین لە خوێندا واتە برینێکی تازە کەوتووەتە شانە ماسولکەکانەوە، ئەمەش لەم حاڵەتانەدا ڕوودەدات:

١- ڕووداوێک بووبێتە هۆی برین.

٢- نۆرە دڵێ، سەکتەی دڵ و دەماخ(Seizures).

٣- نەشتەرگەری.

٤- هەر نەخۆشییەکی ماسولکەوەک پووکانەوەی ماسولکە.

٥- هەوکردنی ئێسکە پەیکەر(Myositis).

٦- جەڵتەی دڵ (heart attack).

ئاستی بەرزی بەرچاوی مایۆگڵۆبین لەوانەیە لە ئەنجامی (rhabdomyolysis) ەوە بێت، لەباری ئاساییدا بڕی مایۆگڵۆبین زۆر کەمەو لە میزدا هەر نییە، بەرزی ئاستەکەیشی بەڵگەیە لەسەر چوونەسەری مەترسیی پەککەوتنی گورچیلەو وەستانی، لەم بارەدا چەند شیکاری دیکە وەک یوریای خوێن، کریاتینین، شیکاری میز، بۆ چاودێری گورچیلە پێویست دەبن.

مایۆگڵۆبیولین وەک نیشانەیەکی زیندەی ماسولکەی دڵ بەکاردێت، بەچوونەسەری بڕەکەی مانای وایە نەخۆش دووچاری نۆرەدڵێ بووەتەوە، هەروەها مایۆگڵۆبین لە شانەی ماسولکەی ئێسکەپەیکەریشدا هەیە، شیکاری ترۆپۆنین بۆ دڵنیابوونە لە نەخۆشی دڵ، گەر لەماوەی ١٢ سەعاتی ئازاری سنگدا ئاستەکەی بەرز نەبووەوە، لەم بارەدا گومان ناچێتە سەر جەڵتەی دڵ.

بەجۆرێ:

١-بچوکتر لە ٤٨.٨ نانۆگرام\مل مەترسی کەمە لە (MI).

٢- لە ٤٨.٨ نانۆگرام\مل گەورەتر هەبوونی دەستوبردو زووی هەوکردنی دڵەماسولکە (myocardial infraction or re-infraction).

هیچ زانیارییەک ماوە پێویست بکات بیزانم:

مایۆگڵۆبین بڕەکەی لەکاتی مەشق و ڕاهێنانی سەخت، زیاد دەکات، ئەوکاتە گورچیلەکان خوێن لە مایۆگڵۆبین پاک دەکەنەوە.

لەوانەیە بڕەکەیشی لە خوێنی ئەو کەسانەدا زیاد بکات کە گورچیلەیان پەکی کەوتووە یا کەسێکی مەیخۆری قورسن، یا تلیاک خۆرن. هەروەها گەر مایۆگڵۆبین لە شیکاری میزدا هەبوو ئەوا پێویست بە چەند شیکاری دیکەیش دەکات.

نەخۆشی (rhabdomyolysis)چییە؟

ئەم نەخۆشییە بریتییە لە تێکشکانی کتوپڕی ماسولکەشانە، ئەمەیش بەهۆی زنجیرەیەک برینی ماسولکەوەیە، کەلەم بارانەدا ڕوودەدات:

١- برین بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە.

٢- گرتنی کارەبا بەڤۆڵتییەی بەرز.

٣- سووتانی سەخت.

٤- خوێن مەیین (thrombosis)کە بۆری خوێنی پێ دەگیرێت، لە گواستنەوەی خوێن بۆ شانەو ئەندامەکانی لەش.

٥- ژاراوی بوون بەکانزا قورسەکان، مارگەستن، یا یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن.

٦- هەوکردن وەک ئایدز (HIV)و پەسیو(هەڵامەت)، ستریپتۆکۆکەس (Streptococcus) بەزۆری لە منداڵ و بەساڵاچوان.

۷ ـ نەخۆشی وەک پووکانەوەی ماسولکە، نەخۆشی شەکرە گەر بەباشی کۆنترۆڵ نەکرا بێت، بەرزە پەستان و نزمە پەستانت خوێن.

۸ ـ چەندین جۆری دەرمان، دوای تێکچوونی ماسولکەکان بەخێرایی پێکهاتەکەی دەڕژێتە ناو خوێن، ئەمەیش زیان بە گورچیلە دەگەیەنێت (acute kedney injury, AKI) , (dissminated intravasculare cagulation ، DCI)