شیکاری کرافت(Kraft)

بە شیکاری هاندانی گلوکۆز و ئینسۆلینیش ناسراوە. ئەمە شیکاری ٣ سەعاتەیە لە تاقیگەی خوێن دەکرێ تا بەدەموەچوونی ئینسۆلین دیاری بکرێ بۆ پێوانەکردنی بەرهەڵستی گلوکۆز.

چۆن ئەم شیکارە دەکرێ؟

مەرجە لەسەر سکی خاڵی بکرێ. نەخۆش بەرەوڕووی بەرگری گلوکۆز دەکرێتەوە. لەماوەی (نیو، یەک، دوو، سێ) کاتژمێر نموونەی خوێنی لێوەردەگیرێ تا ئاستی هەریەک لە گلوکۆز و ئینسۆلین بپێورێ.

بۆچی ئەم شیکارە پێویستە؟

کاتێ شەکر بەنەخۆش دەدرێ لەش دەکەوێتە بەرهەم هێنانی ئینسۆلین و ئاستی گلوکۆز دادەبەزێ. شەکر لەجگەردا دەگۆڕێ و بەشێکی لەجەستەدا وەک چەوری هەڵدەگیرێ. بەمجۆرە ئاستەکەی لەخوێندا دادەبەزێ گرنگە بزانرێ بڕی ئەو ئینسۆلینە چەندە کە ئاستی شەکرەی بۆ باری ئاسایی پێدادەبەزێ.

ئەو نەخۆشانەی لە حاڵەتی بەرلەشەکرەدان (Prediabeti) ئاستی شەکر و شەکری سێ مانگیان لەوانەیە باش‌بێ. بەڵام بڕێکی زیاتری ئینسۆلین پێویست دەبێ بۆ دابەزینی ئاستی شەکر بۆ باری ئاسایی.

ئەم بڕە نائاساییە بەرزەی ئینسۆلین کە پێویستە بۆ بەرهەڵستی ئینسۆلین دەگەڕێتەوە. ئەمە خاسیەتێکی گەوهەریی بەرلەشەکرەیە. کەتێیدا ئاستی هەریەکە لە گلوکۆز و HbA1c لەوانەیە باشبن.

بڕی زۆری ئینسۆلین دەبێتە هۆی :{قەڵەوی و نەخۆش نەتوانی کێشی لەشی داببەزێنێ، چەوری ورگ، چەوری جگەر ، چەوری هەناو ، (کێشی زۆری لەش بەزۆری بەدەوری کەمەرەوەیە)، بەرزی فشاری خوێن، کەمی HDL بەرزی سیانەگلیسراید، زۆری ڕێژەی LDL ڕەقبوونی بۆری خوێن (Atherosclerosis ). مەترسی جەڵتەی دڵ و نۆرەی دڵی و نەخۆشییەکانی خوێنبەری دڵl{سەرەڕای ئەوەی ئەم شیکارە بۆ دەستنیشان کردنی (Hyperinsulinemia) و بەرهەڵستی ئینسۆلین و هەر زۆر بەبایەخیشە بۆ دیاری کردنی مەترسی نەخۆشییەکانی خوێنبەری دڵ.

هەروەها بە کۆنیشانەی میتابۆلیزمی دڵ (Cardio metabolic syndrome) ناسراوە. ئەمەیش فاکتەرێکی هەرە گەورەی مەترسی نەخۆشییەکانی دڵە (Caxdiorisk Factor)

ئایا ئەم شیکارە تاڕادەیەک نوییە؟

بەڵی تازە بۆ دەست نیشانکردنە باوەکەی فاکتەری مەترسی Cardiovascular تەنها ، هەروەها دەکرێ سەرنج لە پێش وەختەی بە Hyperinsulinemia بدرێێت کار نەک هەر لە نەخۆشی شەکرە دەکات بەڵکو کار لە ڕەقبونی دەمارەکانی خوێن (Atheroscleosis) دەکات.

ئەم شیکارە لە پزیشکی باودا بەباشی نەناسراوە. بەڵام لە نێو پزیشکاندا زیاتر بایەخی پەیدا کردووە، بەتایبەت لەو کەسانەی لە نەخۆشەکانیاندا پەنا بۆ (Ketogenic diets) دەبەن. لە تاقیگەکان شیکاری بەرگە گرتنی گلوکۆز GTT شیکاری کرافت جێگرەوەیەتی. جیاوازی نێوان شیکاری GTT و شیکاری کرافت؟

شیکاری GTT بۆ دەستنیشان کردنی جۆری دووەمی شەکرە یا شەکرەی دووگیانییە. بەوە بڕی گلوکۆزی خوێن لەلەشدا دیاری دەکرێ کە وەڵامدەرەوەی ٧٥گرام شەکراوە و لە تاقیگەدا بە نەخۆش دەدرێ سەرەتا نموونەی خوێنی نەخۆش وەردەگیرێ کە ماوەی ٨-١٠ سەعات نانی نەخواردبێ بەوە ئاستی بنەڕەتی گلوکۆز دیاری دەکرێ. دواتر نەخۆش شەکراوەکە دەخواتەوە بۆ ماوەی دو سەعات هەر نیو سەعات جارێک شیکاری گلوکۆزی بۆ دەکرێت

لای خوارەوە کۆمەڵەی شەکرەی ئامەریکا لە بارەی ئەنجامی شیکارەکانەوە بەمجۆرەی پێشنیار کردووە:- دوای دووکاتژمێر ئاستی گلوکۆز:-

کەمتر لە ١٤٠ملگرام/١٠٠مل نەخۆشی شەکرە نییە.

١٤٠-١٩٩ملگرام/١٠٠مل نەخۆشی بەر لە شەکرەیە.

گەورەتر لە ٢٠٠ملگرام/١٠٠مل نەخۆشی شەکرە جۆری دووەم.

شیکاری کرافت لەگەڵ GTT پێوانەیی بەدوو ڕێگایە:-

شیکاری ئینسۆلین و گلوکۆز بەتەنها بکرێ.

لەبری تەنها دوو کاتژمێر شیکارتا ٥ کاتژمێر درێژ دەکرێتەوە.

بۆ بەشیکاری کرافت ناو دەبرێ؟

ئەو کەسەی ئەم شیکارەی داهێناوە جۆزێف کرافتە، کە بە شیکاری بەرگەگرتنی گلوکۆز و شیکاری ئینسۆلینیش ناو دەبرێ.

بە پێوانەکردنی بڕی ئینسۆلین و لەماوەی پێنج کاتژمێردا پێنج جار ئەم شیکارە بکرێت.

بۆ ڕوون کردنەوەی ئەو حاڵەتەی کە هەردوو گلوکۆز و ئینسۆلین ئاسایی بن د.کرافت دەربڕینی نەخۆشی شەکرە لە جێی شەکرەی پەنهان (Occutt diabetes) دا دادەنێ. شەکرە کە بڕی گلوکۆزی تیا بەرزە بەهۆی بەرزی ئینسۆلینەوە شاراوەیە.

شیکاری کرافت دەری دەخات کە گلوکۆز و ئینسۆلین بەدەم شەکرا و خواردنەوەکەوە چوون. چۆن کاری کردووە؟ ئابەم جۆرە:-

بە شیکاری کرافت نەخۆش ١٠٠گرام لە شەکراو دەخواتەوە ( هێندێ پزیشک تەنها ٧٥گرام دەدەن بەنەخۆش) هەروەک شیکاری (Oral Glucose Toleranece test) سەرەتا پێش خواردنەوەی شەکراو نەخۆش ماوەی ٨-١٠ سەعات نانی نەخواردووە و بەوە بڕ بڕی بنەڕەتی ئینسۆلین. دەدۆزینەوە و دەپێوین . دوای خواردنەوەی شەکراو. پاش تێپەڕبوونی ٣٠ خولەک نموونەیەکی خوێن وەردەگیرێ هەروەها لە دوای ٦٠، ١٢٠، ١٨٠، ٢٤٠ خولەک نموونەی خوێنی کەوەردەگیرێت.

شیکاری کرافت دەکەیت؟

گەر ئەنجامی شیکارەکەت لە خۆراک و شێوازی ژیانتەوە گونجابوو، زۆر هۆکار هەن وات لێدەکەن شیکاری کرافت نەکەن.

ئاستی ئینسۆلین ماوەیەکی درێژە هەروا بەرزە

بەڵام واهەست دەکەن هەمووکارەکان بەباشی بەڕێوە دەچن. هێشتاکە نیشانەی ئەو حاڵەتەی کە ئینسۆلینی تیابەرزە پێتەوە دیارە. لەوانەیە بە بایەخ‌بێ بەڕاستی لە گلوکۆز و ئینسۆلین بڕوانن.

بەتایبەت گەر بەبێ نانخواردن ئاستی هەریەک لە گلوکۆز و ئینسۆلین ئاسایی بوون.