هەروەها بە (Insulin C-peptide)یش ناسراوە.
ئەم شیکارە بۆ چییە؟
تایاریدەمان بدات بەرهەم هێنانی ئینسۆلین بخەمڵێنین لە خانەکانی بێتای پەنکریاسدا. یا یاریدەمان بدات لە هۆکاری دابەزینی ئاستی گلوکۆزی خوێن(Hypoglycemia) تێبگەین.
نموونەی شیکار.
١-کەمێ خوێن لە خوێنبەرەکانی باسکەوە بە سرنجێک وەردەگیرێ.
٢-گەر شیکاری میزی ٢٤ سەعاتی نەخۆش پێویست بوو، مەرجە نەخۆش سەری سەعات دیاری بکات و بچێتە سەرئاو میزەڵدانی تەواو بەتاڵ بکاتەوە و ئەو بڕە میزە وەرنەگرێ بەمجۆرە دەبەیەکی گەورە دابنێ هەرجارێ دەستی بە ئاو گەیاند میزەکەی تێی بکاتەوە ڕۆژی دواتر لەهەمان سەری سەعاتی ڕۆژی پێشتر بچێتە سەرئاو و ئەو بڕە میزەیشی بکاتە دەبەکەوە و میزەڵدانی بەتاڵ بکاتەوە. ئەوە میزی ٢٤ سەعاتە.
کەی ئەم شیکارە بکرێ؟
گەر نەخۆشی شەکرەت هەیە و پزیشکەکەت دەیەوێ دڵنیابێ کە لەش بڕی پێویستی ئینسۆلین بەرهەم دەهێنێت. یا بڕی تەواوەتی و پێویست لە ئینسۆلین بە دەرزی وەردەگریت. کاتێ پزیشکەکەت پێیوایە بەرهەڵستی ئینسۆلین دەکرێ یا نەخۆشی شەکرەکەت بە ناڕاست پۆلێن کراوە. کاتێ تۆ (Hypoglycemia)ت بەڵگاندووە و پزیشکەکەیشت دەیەوێ لەوبارە بکۆڵێتەوە.
خۆئامادە کاری بۆ شیکارکردن.
ئاساییە کە ٨-١٠ بەر لە شیکار دەبێ بەڕۆژوو بووبین و نانمان نەخواردبێ. هێندێ جاریش پزیشکەکەت لەوانەیە بییەوێ شیکاری C-peptide بکەن لەوبارەدا بڕی خۆراک و ژەمەکانتان بۆ دیاری دەکرێ کە هانی پەنکریاس دەدەن تا ئینسۆلین بەرهەم بهێنێ.
شیکاری چی دەکرێ؟
(C-peptide) زنجیرەیەکی کورتە لە ترشە ئەمینییەکان، دەڕژێتە ناو خوێن وەک بەرهەمێکی لاوەکی لە پێکهاتنی ئینسۆلین لە پەنکەریاسدا. بەم شیکارە بڕی لەخوێندا وهێندێ جاریش لە میزدا دیاری دەکرێ.
لە پەنکریاسدا و بەتایبەتی خانەکانی بیتا، پرۆئینسۆلین (Proinsulin) گەردیلەیەکە ناچالاکە لە ڕووی بایۆلۆجییەوە. بەشێکە لە گەردیلەی C-peptide و گەردیلەیەکی ئینسۆلین پێک دەهێنێ. هۆرمۆنی ئینسۆلین لە گواستنەوەی گلوکۆزدا بۆ خانەکانی لەش زۆر گرنگە و ئەوەیش پشت بە بڕی ڕۆژانەی دەبەستێ. کاتێ ئینسۆلین دەڕژێتە ناو خوێن وەک وەڵامدانەوەی بەرزی گلوکۆز لە خوێندا هەمان بڕ لە (C-peptide)یش دەڕژێتە ناو خوێن. هەرکاتێ C-peptide بەهەمان بڕی ئینسۆلین بەرهەمدێ، وەک نیشانەیەکی بەرهەمهێنانی ئینسۆلین ئەوە زۆر بەکەڵکە. بەتایبەتی کە شیکاری C-peptide بە کاردێ بۆ هەڵسەنگاندنی بەرهەمهێنانی ئینسۆلین کەلەش خۆی بەرهەمی دەهێنێ (Endogenaus) و هەروەها بۆ جیاکردنەوەیی لەو ئینسۆلینەی کە وەک چارەسەری شەکرە وەری دەکرێ (Exogenous).
چۆن ئەم شیکارە بەکاردێ؟
شیکاری C-peptide زۆر بەسوودە ڕاستەوخۆ بۆ باری پزیشکی. سەرباری ئەوە، لەگەڵ چوونە سەری تووشبوون بە جۆری دووەمی نەخۆشی شەکرە لە نێو گەنج و لاواندا.
لای خوارەوە باسی چەند سوودێکی ئەم شیکارە دەکەین:-
١-بۆ هەڵسەنگاندنی حاڵەتی دۆکیۆمێنت کراوی نیشانەکانی نزمە شەکرەی خوێن (Hypoglycemia). کەپێدەچێ بەهۆی وەرگرتنی زۆری ئینسۆلینەوە، خواردنەوەی مەی، کەمی بۆ ماوەویی ئەنزیمەکانی جگەر، نەخۆشییەکانی گورچیلە و جگەربێ، یا بەهۆی (Insulinomas)ەوەبێ. (Insulimoma) لووی خانەکانی پەنکریاسە کە بڕی کۆنتڕۆڵ نەکراوی ئینسۆلین و C-peptide بەرهەم دەهێنێ. دەبێتە هۆی ڕوودانی حاڵەتێکی توندی نزمە شەکرە.
(Hypoglycemia).
*بۆ چاودێری کردنی کارایی چارەسەری (Insulinoma) و زانینی سەرهەڵدانەوەیەتی.
*یاریدەی ڕێکخستنی چارەسەری شەکرە بە ئینسۆلین دەکات. زۆربەی شیکاری ئینسۆلین ناتوانێ ئینسۆلینی لەش و ئەو ئینسۆلینەی نەخۆش وەری دەگرێ لێک جیا بکاتەوە. بەڵام ئاستی (C-peptide) تەنها ڕەنگدانەوەی ئینسۆلینی بەرهەم هێنراوی لەشە لە خانەکانی بیتای پەنکریاس. سەرباری ئەوەیش ئەو کەسانەی کە ئینسۆلین وەردەگرن لەوانەیە دژەتەن ئینسۆلین بەرهەم بێت کە تێهەڵکێشی شیکاری ئینسۆلین دەبێ. بەڵام لەگەڵ شیکاری C-peptide وانابێ. زانینی بڕی چەند لە C-peptide (بەمجۆرە ئینسۆلین). لەلایەن خانەکانی بێتاوە بەرهەم دێن.
*لە پۆلێنکردنی شەکرەداو بەگشتی لە بارێکی دیاریکراودا جۆری یەک و جۆری دووەمی شەکرە بەبێ ئەم شیکارەیش پۆلێن دەکرێن.
*کاتێ نەشتەرگەری لابردنی پەنکریاست کردووە. یا چاندنی خانەکانی بێتایان بۆ کردووی کە بە مەبەستی سەرلەنوێ بەرهەمهێنانی ئینسۆلینە پێدەچێ شیکاری C-peptide بۆ دیاری کردنی کارایی چارەسەری نەخۆشە.
کەی ئەم شیکارە دەکرێت؟
ئاستی C-peptide لە کاتێکدا داوا دەکرێت کە گلوکۆزی خوێن کەمی کردبێ (Hypoglycemia)وەیا گومان لە بڕی زیادەی ئینسۆلین بکرێ. شیکاری C-peptide یارمەتیمان دەدا بڕی ئینسۆلینی لەش بەدەر لەوەی نەخۆش وەری دەگرێ؛ دیاری بکەین.
نیشانەکانی نزمە شەکرەی خوێن چین:
-ئارەق کردنەوە. -دڵەکوتێ. -برسێتی. -بێهۆشی. -تەم نیشتنە سەر سۆمای چاو. -لاوازی لەهۆشچوون.
گەر نەخۆش لێیپیس بکات دووچاری لەدەستدانی هۆش و نۆرە دڵی ببێتەوە. هەروەها ئەم شیکارە لەکاتی نەخۆشی (Insulinoma) دەکرێ تا چاودێری کارایی چارەسەری نەخۆش بکرێ و هەروەها بە سەرهەڵدانەوەی هەر (Tumor) لوویەک بزانین.
ئەنجامی شیکار چیمان پێ دەڵێ؟
بەگشتی بەرزی ئاستی C-peptide بەڵگەی بەرزی بەرهەمهێنانی (Endogemous)ی ئینسۆلینە. ئەمەیش لەوانەیە ڕەنگدانەوەی بەرزی گلوکۆزی خوێن بێ. کە بەهۆی خواردنی گلوکۆز (شیرینی)و بەرهەڵستی ئینسۆلینەوەیە. هەروەها لە نەخۆشی (Insulinoma) ئاستی ئەم هۆڕمۆنە C-peptide ڕوو لە بەرزی دەبێ پێدەچێ لە حاڵەتی کەمی پۆتاسیۆم و کۆنیشانەی کۆشنیک Cushing syndrome و پەککەوتنی گورچیلەدا دیسانەوە ئاستەکەی بەرزبێ.
ئاستی نزمی C-peptide پەیوەستە بە کەمی بەرهەمهێنانی ئینسۆلین لەو حاڵەتەدا کە خانەکانی بێتای پەنکریاس ئینسۆلین بە کەمی بەرهەم دەهێنن و لە کاتی شەکرەیشدا. یا کاتێ بەرهەمهێنانی ئەم هۆڕمۆنە بە وەرگرتنی ئینسۆلین (Exogemous) خەفە دەکرێ.
نەبوونی C-peptide مانای وایە پێویستەی تەواوەتی ئینسۆلین لە سەرچاوەی دەرەکییەوەیە.
کاتێ چاودێری نەخۆشێکی (Insulinoma)ە دەکرێ. دابەزینی ئاستی C-peptide بەڵگەیە کە نەخۆش چارەسەرەکەی پێ دەکەوێت. گەر بەرزیشبێتەوە لەوانەیە بەڵگەی هەبوونی لوو (Tumor)بێ و سەر لە نوێ سەری هەڵدابێتەوە.کاتێ چارەسەری نەخۆشی شەکرە دەکرێ. ئەنجامی شیکار بەپێی جۆری شەکرە و جۆری چارەسەریش لێک دەدرێتەوە.
شیکارییە پەیوەندیدارەکان:
-Glucose
-Insulin
-proinsulin
بڕی سروشتی لەخوێندا:
1.1-4.4 ng/ml
.°°°
بەهیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەموولایەک.