دژە پەیداکەری (HLA-B27),( Human Leukocyte Antigen B27) پرۆتینێکە دەکەوێتە سەر ڕوکاری خرۆکە سپیەکانی لەش، شیکاریی (HLA-B27) ئەنجام دەدرێت بۆ دیاری کردنی بوون و نەبوونی پرۆتینی جۆری (HLA-B27) لەسەر خرۆکە سپیەکان، پرۆتینی (HLA-B27) لە گروپی ئەو پرۆتینانەیە کە یارمەتی سیستمی بەرگری لەش دەدەن بۆ ناسینەوەی لەشە خانەکان و جیاکردنەوەی لەشەخانەکان لە خانە بێگانەکان بە لەش, بوونی پرۆتینی (HLA-B27) لەسەر خرۆکە سپیەکان وادەکات سیستمی بەرگری لەش هێرش بکاتە سەر خانە ساغ و تەندروستەکانی لەش ، ئەمەش دەبێتە هۆی توشبوون بە (Autoimmune Disease)کان کە پەیوەندیان بە پرۆتینی (HLA-B27) هەیە وەک (Juvenile Rheumatoid Arthritis)(Ankylosing Spondylitis).ئەو (Autoimmune Disease) پەیوەندیان بە پرۆتینی (HLA-B27) هەیە زیاتر دوچاری پیاوان دەبێت ، لە ئافرەتانیشدا هەیە بەڵام ڕێژەکەی کەمترە و نیشانەکانی سوکترە، زیاتر لە سەد نەخۆشی پەیوەندی دار هەن بە پرۆتینی (HLA-B27) وە ، بە گشتی نیشانەی نەخۆشیەکەش لە دوای تەمەنی سی ساڵی سەر هەڵدەدەن.بوونی پرۆتینی (HLA-B27) لەسەر خرۆکە سپیەکان بەهۆی هۆکارێکی بۆماوەییەوە دەبێت کە لە باوانەوە بۆ نەوەکان دەگوازرێتەوە ، ئەگەر ئەندامی خێزانێک (HLA-B27) پۆزەتیڤ بوو وە نیشانەکانی نەخۆشیە پەیوەندی دارەکانی بە پرۆتینی (HLA-B27) تیا دەرکەوت ئەوا هەمان مەترسی لەسەر ئەندامانی تری خێزانەکەی زیاد دەکات.کەی شیکاری پرۆتینی (HLA-B27) ئەنجام دەدرێت:شیکاری (HLA-B27) بۆ کەسێک ئەنجام دەدرێت کە نیشانەکانی تازە تێدا دەردەکەون یان ماوەیەکی درێژە پێوەی دەناڵێنێت لەوانەش ئازار و هەوکردن لە فەقەرات و مل و سنگ و جومگەکان و چاو ، بەمەش گومانی نەخۆشیە (Autoimmune Disease) کانی پەیوەندیدار بە پرۆتینی (HLA-B27) لێ دەکرێت.باوترین ئەو نەخۆشیانەی کە پەیوەندیدارن بە پرۆتینی (HLA-B27):بوونی پرۆتینی (HLA-B27) لەسەر خرۆکە سپیەکان دەبێتە هۆی دوچار بوون بە کۆمەڵێک نەخۆشیی (Autoimmune Disease) لەوانە:* نەخۆشی ((Ankylosing Spondylitis (AS): نیشانەکانی بوونی ئازار و هەوکردن و وردە وردە ڕەقبوونی بڕبڕەی پشت و مل و سنگ ، نەخۆشیکە لە قۆناغەکانی سەرەتادا بە (X-ray) دەرناکەوێت.* نەخۆشی (Reactive Arthritis): نیشانە باوەکانی هەوکردنی جومگەکان و چاو و میزەڕۆ و زیان گەیاندن بە پێست.* نەخۆشی ((Juvenile Rheumatoid Arthritis(JRA): جۆرێکە لە هەوکردن و ئاوسانی جومگەکان لە منداڵدا.* نەخۆشی (Anterior Uveitis): ئاوسان و خورانێکی وەڕسکەری چینی ناوەندی چاو.* هەندێک جار (HLA-B27) پەیوەندی بە هەوکردنی درێژ خایەنی ڕیخۆڵەکانەوە هەیە.دەستنیشانکردن و شیکاریە پەیوەندیدارەکان بە (HLA-B27):لەو کەسانەدا کە کۆمەڵێک نیشانەی تایبەتیان تێدا دەردەکەوێت لەوانە:* ڕەقبوون و هەڵئاوسانی بڕبڕەی پشت و مل و سنگ.* ئازاری جومگەکان.* هەوکردنی جومگەکان و میزەڵان و زیان گەیشتن بە پێست.* هەوکردنی چاوەکان.دەکرێت لەگەڵ شیکاری پرۆتینی (HLA-B27) دا چەند شیکاریەکی دیکەی خوێن و میز ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیابوونەوە و دەستنیشان کردنی (Autoimmune Disease) کە ، لەوانە :(Rheumatoid Factor (RF))(Erythrocyte Sedimentation Rate(ESR))(C-reactive Protein (CRP))ئەگەر شیکاری (HLA-B27) پۆزەتیڤ بوو مانای وایە ئەگەری مەترسی توشبوون بە (Autoimmune Disease)کان زۆرە لەو کەسەدا ، ئەگەر کەسەکە نیشانەکانی تێدا دەرکەوتبن مانای دووچار بوون بە نەخۆشیە (Autoimmune Disease) کانی پەیوەندی دار بە پرۆتینی (HLA-B27) دەگەیەنێت ، ئەگەری توشهاتنەکە زیاتر دەبێت ئەگەر هەڵگری نیشانەکان (گەنجێکی نێری تەمەن سەرو سی ساڵ) بێت.ئەگەر شیکاری (HLA-B27) نێگەتیڤ بوو ، وە نیشانەکانی نەخۆشیەکەی تیا دەرنەکەوتبوو ، مانای سەلامەتی کەسەکە دەگەیەنێت ، بەڵام دەکرێت کەسێک دژە پەیداکەری (HLA-B27) نێگەتیڤ بێت وە دوچاری نەخۆشیە (Autoimmune Disease) کانیش ببێت.