پرۆتینێکە لەلایەن ڕژێنی پەریزادەوە (غودە)(Thyroid Gland) دروست دەکرێت، شیکاری (Thyroglobulin) ڕێژەی پرۆتینەکە دەستنیشان دەکات لە خوێندا.ڕژێنی پەریزاد هۆرمۆنەکانی ((T4)Thyroxine))،((T3)Triiodothyronine)) دەردەدات، (Thyroglobulin) وەک سەرچاوە بۆ دروست بوونی (T4)(T3) کاردەکات. دروستکردن و دەردانی ئەم دوو هۆرمۆنەش لەژێر کاریگەری هاندانی (TSH) دا دەبێت کە (Pituitary Gland) دەریدەدات.پرۆتینی (Thyroglobulin) لە لەشدا بەشێوەیەکی ئاسایی بڕێکی زۆرکەمی لێ بەرهەم دێت. بەڵام لە هەندێکی بارودۆخی تایبەتیدا ڕێژەی پرۆتینەکە زیاد دەکات لەوانە هەندێکیان بێزیانن وەکو (Graves Disease, Subacute Thyroiditis, Hashimoto’s Thyroiditis) هەندێکیان مەترسیدارن وەکو (Thyroid Adenoma, Thyroid Papillary And Follicular Cancer).هەروەها لەلایەک بۆ دەستنیشانکردنی نا ڕاستەوخۆی کێشەی ڕژێنی پەریزاد و لەلایەکی تریش بۆ چاودێری کردنی شێرپەنجەی ڕژێنی پەریزاد سود لە ڕێژەی (Thyroglobulin) دەبینرێت.پرۆتینەکە چۆن کاردەکات:ڕژێنی پەریزاد (Thyroid Gland) پێکدێت لە پێکهاتەی شێوە گۆیی زۆر بچووک کە پێیان دەوترێت (Follicles) کاریان دروستکردن و پاراستنی پرۆتینەکەیە (Thyroglobulin)، (Thyroglobulin) تێکدەشکێت کاتێک لەش پێویستی بە هۆرمۆنەکانی (T4)(T3) دەبێت ، گەردەکانی سەر پرۆتینەکە هەڵگری یەک یان دوو گەردیلەی یۆدن (Iodine)، پاشان دوو دوو پێکەوە بەند دەبن بۆ پێکهێنانی (T4)(T3)، بەجۆرێک پێکەوە بەندبوونی دووگەردی (T2) هۆرمۆنی (T4) بەرهەم دێنێت وە پێکەوە بەند بوونی گەردێکی (T2) و گەردێکی (T1) هۆرمۆنی (T3) بەرهەم دێنێت. ئەم پرۆسەیەش لە ژێر کاریگەری (TSH) دا دەبێت. هیچ بەشێکی تری لەش توانای بەرهەم هێنانی ئەم پرۆتینەی نییە ، بەڵام لەلایەن هەندێک خانەی شێرپەنجەیی ڕژێنی پەریزادەوە بەرهەم دێت.بۆچی ئەم شیکارییە ئەنجام دەدرێت ؟ ئەنجامی شیکاریەکە چیمان پێدەڵێت؟.بۆ چاودێریکردنی شێرپەنجەی ڕژێنی پەریزاد و دووبارە دروست بوونەوەی دوای چارەسەری وەک (Radioactive Iodine Therapy) یان ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ لابردنی ڕژێنەکە (بەهۆی شێرپەنجەوە)، تابزانرێت چارەسەری تەواوەتی بۆ کراوە و خانە شێرپەنجەیەکان بەتەواوی لەنێوبراون ، (Thyroglobulin) پێویستە زۆر کەم بێت (نزیکی نەبوون) پاش نەشتەرگەری لابردنی ڕژێنی پەریزاد (Thyroidectomy) . یان دوای وەرگرتنی چارەسەری بە تیشک (Radioactive Iodine Therapy)، ئەگەر دوای گرتنەبەری ڕێگاکانی چارەسەری هێشتا ڕێژەی پرۆتینەکە بە بەرزی مابوو لە خوێندا، ڕەنگە ئاسایی بێت یان ڕەنگە خانەی شێرپەنجەی مابن لە لەشی کەسەکەدا (پزیشکی پسپۆر دەستنیشانی دەکات). ئەگەر ڕێژەکەی زۆرکەم بووبووەوە مانای وایە شێرپەنجەکە بەتەواوی لەناوچووە. وە ئەگەر ماوەی چەند هەفتەیەک کەمبووەوە و پاشان بەرەو زیاد بوونەوە چوو دووبارە مانای وایە شێرپەنجەکە ڕەنگە سەرهەڵبداتەوە. (هەموو شێرپەنجەیەکی ڕژێنی پەریزاد (Thyroglobulin) دروست ناکات)، وە زیاد بوونی ڕێژەی (Thyroglobulin) مانای تووشبوون بە شێرپەنجە نییە و بۆ دەستنیشان کردنی شێرپەنجە و دڵنیابوونەوە پێویستە نمونە وەربگیرێت لە ڕژێنەکە و ناردنی بۆ پشکنینی پزیشکی بایۆپسی (Biopsy).پرۆتینی (Thyroglobulin) ڕەنگە هەندێک جار سودی لێوەربگیرێت بۆ ئەوکەسانەی کە نیشانەکانی (Hyperthyroidism) تێدایە یان ڕژێنی پەریزادیان گەورەبووە یان بۆ ئەوکەسانەی کە پزیشک پێشبینی نائاسایی بوونی ڕژێنی پەریزادیان لێدەکات وەکو(Graves Disease Or Thyroiditis) ، کەمبوونەوەی ڕێژەی (Thyroglobulin) لەوکەسانەی (Graves Disease) یان هەیە و چارەسەری وەردەگرن نیشانەی سوود بینینیانە لە چارەسەریەکە.لە هەندێک کاتی تایبەتدا ڕەنگە بۆ ئەو ساوایانە ئەنجام بدرێت کە نیشانەکانی (Hypothyroidism) یان تیا بەدی دەکرێت.