مس (Copper)
مس (Copper) یەکێکە لەو توخمانەی کە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕیت لە تەندروستی مرۆڤدا ، کە بە بڕێکی کەم پێویستە بەڵام کاریگەریەکی یەکجار زۆری هەیە لە زیندە چالاکیەکانی لەشدا (Metabolism) ، بەسوودە بۆ ئێسک و کۆئەندامی دەمار و ماسولکەکان ، کەمبوونەوەی مس (Copper) لە چەندین ڕوانگەوە زیان بە بەشە جیاجیاکانی لەش دەگەیەنێت.توخمی مس (Copper) ڕۆڵ دەگێڕێت لە بەرهەمهێنانی هیمۆگڵۆبین (Hemoglobin) و چەسپاندنی ئاسن(Iron) لە خرۆکە سورەکاندا ، مس (Copper) بە سێهەم گرنگترین کانزا هەژمار دەکرێت بۆ لەش ، هەروەها لەش خۆی ناتوانێت ئەم کانزایە بەرهەم بهێنێت بۆیە پێوەیستە لە ڕێگەی خواردنەوە پێویستی لەش بەم کانزایە پڕبکرێتەوە.گرنگترین ئەو چالاکیانەی کە مس(Copper) ڕۆڵیان تیا دەگێڕێت:*پاڵپشتی زیندە چالاکیەکانی لەش : مس(Copper) ڕۆڵ دەگێڕێت لە چالاکی نزیکەی پەنجا کارلێکی ئەنزیمی جیاواردا.*یارمەتی دروست کردنی وزە دەدات بۆ لەش : وەک کارایەکی یاریدەدەر کاردەکات لە بەرهەم هێنانی (ATP) بۆ لەش.* یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشی هەوکردنی جومگەکان (Arthritis) ، یارمەتی نەمان و کەمکردنەوەی ئەو ئازار و ڕەقبوونە دەکات کەبەهۆی (Arthritis) دروست بووە.* یارمەتی بەهێز بوونی ماسولکە و بەستەرەکان دەدات و کۆئەندامی دەمار چالاک دەکات.*ئێسک بەهێز دەکات و یارمەتی بنیاتنان و گەشەی پەیکەری ئێسکی لەش دەدات.*یارمەتی دەرە لە هاوسەنگی و چالاکی ڕژێنی غودە (Thyroid Activity).*پێویستە بۆ تەندروستی چاو و پێست و قژ ( پاراستنی ڕەنگی سروشتی قژ و بەرگری کردن لە سوتان و تێکچونی ڕەنگەکەی)نیشانە باوەکانی کەمی توخمی مس (Copper):*بەردەوام هەستکردن بە ماندوێتی.*هەوکردنی و ئازاری جومگەکان(بێهێز و نەرمبوونیان).*پوکانەوە و ناسک بوونی ئێسک.*دابەزینی پلەی گەرمی لەش و بەردەوام هەستکرد بە سەرما.*زوو زوو نەخۆشکەوتن.*ئازاری ماسولکە و جومگەکان.*لاوازی گەشەکردن.*قژ تەنک بوون و کەچەڵ بوون.*دابەزینی کێش( بەبێ بەرنامە و هۆکارێکی دیاریکراو).*شین بوونەوەی پێست.گەورەترین کێشەی جەستە بۆ مس (Copper) پەیوەندی هەیە بە دوو نەخۆشی بۆماوەییەوە(Wilson Disease)(Menkes Disease) ئەم نەخۆشیانە تا ڕادەیەک دەگمەنن ، کە دەبنە هۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە مس (Copper) لە جگەر و مێشکدا بنیشێت و کاریگەری ترسناک دروست بکات.ئەو خۆراکەنەی سەرچاوەیەکی باشن بۆ مس (Copper):(جگەری مانگا ، بەڕوو ، ماسیە دەریاییەکان (سەلەمۆن و توونە) ، فاسۆلیا و پاقلەمەنیەکان ، قارچک ، چەرەس و زۆرێک لەو تۆوە ڕووەکیانەی کە وەک خۆراک بەکاردێن ، کاکاو ، بادەم ، نیسک ، بەهێ ، پەنیر ، ئەڤۆگادۆ ، سپیناخ و زۆرێک لە سەوزەکان).مس یەکێکە لە توخمە ژەهراویەکان هەربۆیە کە لە ڕێژەی ئاسای خۆی زیاتر بێت ڕەنگە ببێتە هۆی ژەهراوی بوون توشی دڵتێکەڵاتن و ڕشانەوە و سکچون و گرفت بۆ گورچیلە دروست بکات.