نەخۆشییە(Autoimmune Diseases)ەکانی کۆئەندامی دەمار و کۆئەندامی هەرس:

نەخۆشییە (Autoimmune Diseases)ەکان ئەونەخۆشیانەن کە بەهۆی بەهەڵە پەلاماردانی سیستمی بەرگری لەش بۆ سەر خانە و شانەکانی لەش سەرهەڵدەدەن، سیستمی بەرگری لەش هەندێک جار بەهەڵە لەشەخانەکان دەکاتە ئامانج و وەک تەنێکی بێگانە مامەڵەیان لەگەڵ دەکات و ئەمەش بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی هەوکردن و تێکچوونی شێوە و فرمانی ئەندامەکانی لەش، بەشێکی زۆر لە نەخۆشیە باوەکان کە مرۆڤەکان بەدەستیەوە دەناڵێنن لە جۆری نەخۆشیە (Autoimmune Diseases)ەکانن.

بە پێی ئامارێکی ڕێکخراوی (WHO)ی جیهانی نزیکەی (٥٪)ی دانیشتوانی جیهان بەدەست نەخۆشییە (Autoimmune Diseases)ەکانەوە دەناڵێنن، تا ئێستا زیاتر لە (شەست) نەخۆشی تۆمارکراوە، و بەردەوام لە زیادبووندان.

هۆکارەکانی پەیدابوونی نەخۆشییە (Autoimmune Diseases)ەکان:

* هۆکاری بۆماوەیی.

* ڕەگەز و تەمەن.

* خۆراکی ناتەندروست و شێوازی ژیان.

* هەوکردنی تووند و بەردەوام.

* نەخۆشیە ڤایرۆسیەکان.

* هۆکاری ژینگەیی.

* هۆرمۆن.

* دەرمان.

نەخۆشییە (Autoimmune Diseases)ەکانی کۆئەندامی دەمار:

نەخۆشی (Stiff Man Syndrome (SMS)):

هەرەوەها پێشی دەوترێت (Stiff Person Syndrome (SPS))، نەخۆشیەکی (Autoimmune Diseases)ە تووشی کۆئەندامی دەمار دەبێت(Organ-Specific Autoimmune Disorder)، سیفەتی جیاکەرەوەی نەخۆشیەکە بریتییە لە بەشێنەیی ڕەقبوون (Stiffness)ی چەند ماسوولکەیەکی لەش (Axial Muscles)، ئەمەش دەبێتە هۆی پەکخستنی جووڵەی کەسەکە و کۆڵنج و تەشەنوونج کردنی بەئازاری ماسوولکەکان.

دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە لەڕێگەی دەستنیشانکردنی دوو دژەتەنی تایبەتمەندەوە دەکرێت کە لەش دژ بە کارکردنی دووئەنزیمی خۆیی پەیدایدەکات، ئەوانیش بریتین لە دوو شێوەی ئەنزیمی (Glutamate Decarboxylase (GAD)); جۆری یەکەم (GAD I) کە پرۆتینێکی (67kD) یە، و جۆری دووەم (GAD II) کە پرۆتینێکی (65kD)یە ، دەچنە مێتابۆلیزمی (GABA).

کاریەگەرییەکانیان دەبێتە کۆسپ لەبەردەم کارکردنی ئاسایی هەردوو بەشەکەی کۆئەندامی دەمار (Central)(Peripheral)، بەڵام بوونی دژەتەنی (Anti-GAD Ab) بە تەنها تایبەت نییە بە (SMS) و دەکرێت لە تووشبوانی بەشێک لە نەخۆشیەکانی دیکەی مێشک و دەمار دا وەک (Degenerative Neurological)(Epilepsy)(Palatal Myoclonus) دەربکەون.

** شیکاری (Anti-GAD II) هەروەها سوودی لێوەردەگیرێت بۆ جیاکردنەوەی جۆری یەکەم و دووهەمی شەکرە، لە تووشبوانی (SMS) دا ڕێژەیەکی بەرز لە هەردوو دژەتەنەکە بوونی هەیە (Anti-GAD I)(Anti-GAD II)، لە کاتێکدا لە تووشبوانی شەکرەدا تەنها (Anti-GAD II) هەیە.

کەوابێت لە تووشبوانی (SMS) و شەکرەدا (Insulin-Dependent Diabetes Mellitus (IDDM)) دژەتەنەکان بوونیان هەیە بەڵام خاڵی جیاکەرەوەیان ئەوەیە کە لە تووشبوانی (SMS) دا هەردوو دژەتەنەکە (Anti-GAD I)(Anti-GAD II) بوونیان هەیە و ڕێژەی دژەتەنەکان زۆر بەرزن، بەڵام لە تووشبوانی شەکرەدا تەنها (Anti-GAD II) دەبینرێت دەکرێت ڕێژەکەی هێندە بەرز نەبێت بە بەراورد بە (SMS).

°°°°°°

نەخۆشییە (Autoimmune Diseases)ەکانی کۆئەندامی هەرس:

نەخۆشی (Celiac Disease (CD)):

نەخۆشیەکی (Autoimmune Diseases)ە، کە توشبوانی ئەم نەخۆشییە هەستیاریەکی هەمیشەییان هەیە (واتە بە درێژایی تەمەن دەمێنێتەوە) بۆ پرۆتینی گلوتین (Gluten)، کە ئەم هەستیاریە هەمیشەییە بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی لووسبوون و سافبوون (تەختبوون)ی بەشی ناوەوەی ڕیخۆڵەکان (Intestinal Mucosa)، بەجۆرێک کاریگەری دەبێت لەسەر فرمانی ڕیخۆڵەکان، و ڕیخۆڵەکان توانایی هەڵمژینیان بەباشی نامێنێت، نەخۆشیەکە سەرهەڵدەدات بەهۆی خواردنی گلیادین (Gliadin)، کە پێکهاتەیەکی گلوتینە لە گەنم دا (Wheat Gluten)، هەروەها بۆماوە کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر نەخۆشیەکە.

شیکاریەکانی دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە:

شیکاری (Anti-Tissue Transglutaminase (tTG)): ئەنزیمی (Tissue Transglutaminase) ڕۆڵی هەیە لە سەرهەڵدان و گەشەسەندنی نەخۆشیەکە،ئەنزیمەکە کاری گۆڕینی (Glutamine)ە بۆ (Glutamic Acid) لە پرۆتینی گلیادین دا (Gliadin) کە بە (Deamidation Process) ناسراوە، دژەتەنەکانی گلیادین لەو کەسانەی کە نەخۆشی (Celiac Disease) یان هەیە ڕاستەوخۆ (Deamidated Gliadin)کە دەناسنەوە و سیستمی بەرگری چالاک دەبێت و دەبێتە هۆی هەوکردن.

شیکاری (Anti-Endomysial Antibodies)، شیکاری (Anti-Gliadin Antibodies): دوو دژەتەنەی دیکەن کە پیکەوە لەگەڵ دژەتەنی (Anti-Tissue Transglutaminase) دەتوانن بیرۆکەیەک لەسەر میکانیزمی کارکردن و چۆنییەتی سەرهەڵدانی نەخۆشی (Celiac Disease) و هۆکار و چارەسەرەکەی بدەن بەدەستەوە.

نەخۆشی (Crohn’s Disease):

یەکێک لە دوو سەرەکیترین نەخۆشیەکانی هەوکردن و برینداربوونی ڕیخۆڵەکانە (Inflammatory Bowel Diseases (IBD))، (IBD) ووشەیەکە بەکاردێت بۆ نەخۆشی کۆئەندامی هەرس و ڕیخۆڵەکان کە مانای هەوکردن و برینداربوونی ڕیخۆڵەکان دەگەیەنێت (ڕیخۆڵە باریکە و کۆڵۆن) وەک (Crohn’s Disease)(Colitis Ulcerosa).

نەخۆشی (Crohn’s Disease) نەخۆشیەکی ماوەدرێژە دەبێتە هۆی هەوکردن و برینداربوونی ڕیخۆڵەکان، بە تایبەت تووشی هەریەک لە ڕیخۆڵە باریکە و کۆڵۆن دەبێت، بەگشتی نەخۆشیەکە لە ئافرەتاندا زیاترە، و هۆکاری بۆماوەیی و هەوکردن بە بەکتریا و مشەخۆری بەردەوام کاریگەری ڕاستەوخۆیان هەیە لە سەرهەڵدانی نەخۆشیەکە دا.

شیکاری دژەتەنی (Anti-Saccharomyces Cerevisiae Antibodies (ASCA)):

سوودی لێ وەردەگیرێت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی (Crohn’s Disease) و جیاکردنەوەی نەخۆشیەکە لە نەخۆشی(Colitis)، لەوکەسانەی کە (IBD)ی ئاڵۆزیان هەیە و هۆکاری تووشبوونەکەی دیارنییە دەتوانرێت سوود لە شیکاری (ASCA) وەربگیرێت بۆ دیاریکردنی بەشێکی گرنگی هۆکاری نەخۆشیەکە، هەروەها دەتوانرێت سوودی لێوەربگیرێت بەر لە ئەنجامدانی هەناوبینی (Endoscopy) بەتایبەت لەوکەسانەی کە ئەنجامدانی هەناوبینی قورسە بۆیان وەک منداڵ و ئەو کەسانەی لە هەناوبینی دەترسن، دەتوانرێت شیکاری (ASCA) بۆ ئەنجامبدرێت.

نەخۆشی کەمبوردەیی بە شیر (Milk Intolerance):

توانای هەڵمژین و تێپەڕاندنی (Intestinal Mucosa) دیواری ڕیخۆڵەکان بۆ هەندێک پرۆتینی تایبەت وەک (Cow’s Milk Proteins) لە تەمەنی کۆرپەییدا زیاددەکات، کاتێک کە کۆئەندامی هەرسی منداڵ هێشتا بە باشی گەشەی نەکردووە، کەمبورەدەیی بە شیری مانگا (Cow’s Milk Protein Intolecance (CMPI)) نەخۆشیەکە کە بەهۆی سیستمی بەرگری لەشەوە سەرهەڵدەدات، بە گشتی لە منداڵاندا و دەبیتە هۆی دەرکەوتنی و سەرهەڵدانی چەندین گرفتی تەندروستی.

هەستیاریەکە سەرهەڵدەدات کاتێک لە بری شیری دایک شیرێک بەکاردێک کە پێکهاتەی پرۆتینەکانی شیری مانگای تێدا بەکارهاتووە، دەبێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەی هەستیاریەکە لە ڕیخۆڵەکان و پێست و کۆئەندامی هەناسە، و هەندێک جار دەرکەوتنی نیشانەی دیکەی وەک خەوزڕان و پەرۆشی.

** لێرەدا پێویستە جیاوازیبکرێت لە نێوان کەم بوردەیی (Intolerance) بۆ شیر و هەستیاری بە شیر (Allergy):

کەم بووردەیی بۆ شیر (Milk Intolerance) بریتیە لە دژەتەنی (IgG) لەلایەن سیستمی بەرگری لەشەوە بەرهەمدێت لەسەر پێکهاتەی (Intestinal Mucosa) ی ڕیخۆڵەکان، هەرچی هەستیاریە بریتیە لە دژەتەنی (IgE) پەیدادەبێت و هیچ پەیوەندیەکی بە ڕیخۆڵەکانەوە نییە.

شیکاری دژەتەنی (Anti-β-Lactoglobulin): دەستنیشانکەرێکی تایبەتمەندە سوودی لێ وەردەگیرێت بۆ دەستنیشانکردنی (CMPI) لە منداڵاندا.

نەخۆشی (Autoimmune Gastritis):

نەخۆشیەکی (Autoimmune Diseases)ە کە تایبەتە بە ئەندامێکی دیاریکراو(Organ-Specific Autoimmune Disorder)، نەخۆشیەکە تایبەتمەندە بە (Type A Chronic Atrophic Gastritis) کە لە قۆناغەکانی کۆتایی نەخۆشیەکەدا دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی جۆرێک لە کەمخوێنی (Pernicious Anemia (Biermer’s Anemia)) یان کەمبوونەوەی ڤیتامین (Vitamin B12) لە خوێندا، توشبوانی ئەم نەخۆشیە هەڵگری دوو دژەتەنی تایبەتن ئەوانیش:

دژەتەنی (Intrinsic Factor Antibodies (IF)):

دژەتەنێکە پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە بە کەمخوێنی جۆری (Pernicious Anemia)، و دوو جۆری هەیە یەکەمیان (Blocking Antibodies Type I) کە دژ بە شوێنی پێوەبەندبوونی ڤیتامین (Vitamin B12) لەسەر (IF) کاردەکات و ناهێڵێت (B12-IF Complexes) پێکبێت، جۆری دووهەمی دژەتەنەکە (Type II Antibodies) دژە بە هەردوو (IF)ە سەربەستەکان و پێکهاتەی (B12-IF Complexes) کاردەکات و ناهێڵێت بچنە هەنگاوەکانی دواتری مێتابۆلیزمی ڤیتامینەکەوە.

دژەتەنی (Parietal Cell Antibodies (PCA)):

ئەنزیمی (H+/K+ ATPase) دەکاتە ئامانج کە بەرپرسە لە پاراستنی هاوسەنگی ترشێتی گەددە، دژەتەنەکە لە زیاتر لە (۸۰-۹۰٪) ی توشبوانی نەخۆشی (Type A Chronic Atrophic Gastritis) و لە قۆناغەکانی سەرەتایی دا هەیە، و لە نزیکەی (۲-٥٪) ی کەسانی ئاساییدا دەکرێت بە بڕی جیاواز هەبێت.

** تووشبوانی نەخۆشی (Autoimmune Gastritis) ناتوانن سوود لەو ڤیتامین (Vitamin B12)ە وەربگرن کە لە ڕێگەی خواردن و دەرمان (حەب) ەوە دەیخۆن، بەمەش دووچاری سەرهەڵدانی گرفتەکانی کەمی ڤیتامین (Vitamin B12) دەبن کە باووترین و گرنگترینیان کەمخوێنییە (Pernicious Anemia (Biermer’s Anemia))..