پانێڵی

Homa Index (IR)

Homeostatic Model Assessment & Insulin Resistam

HOMA IR چییە؟

بەم شیکارە تۆیش و پزیشکەکەت دەزانن چەندە ئینسۆلینی پەنکریاسی لەشت پێویستە تا ئاستی گلوکۆزی خوێن ڕابگرێ. ئەنجامی HOMAINDEX بەلێکدانی ئەنجامی هەردوو شیکاری شەکر (گلوکۆز) و ئینسۆلین حساب دەکرێ، زۆر بەبەربڵاوی لە توێژینەوەی پزیشکیی کلینیکی‌دا پێرەو دەکرێ.

ئاستی سروشتی:-

چەندین توێژینەوە بەکەمێ جیاوازییەوە ئاستی سروشتی HOMA IR یان داناوە. بەڵام هەمووان بەوە قایلن کە ئاستی بەرزی HOMA IR واتە بەرهەڵستی بەرزی ئینسۆلین.

بەگشتی، گەر ئەنجامەکەی لە ١- کەمتر بوو مانای ئەوپەڕی هەستیاریی ئینسۆلینە. لە ١،٩ بەرەو ژوور نیشانەی بەرایی بەرهەڵستی ئینسۆلینە لە کاتێکدا لە ٢،٩ بەرە و ژوور واتە بەرهەڵستی رەچاوی ئینسۆلین.

گەر بەهای HOMA IR بەرزبوو، لەش بڕێکی زیاتی ئینسۆلین دەردات تا هاوسەنگی گلوکۆزی خوێن ڕابگرێ، بەرزی ژمارەکە واتە بەرهەڵستی زیاتری ئینسۆلینە، پزیشک ونیشانە و ماکی نەخۆشی و بۆماوە و ئەنجامی شیکاری دیکە لە HOMA IR نەخۆشییەکەی لاڕوون دەبێتەوە.

حاڵەتەکان:-

بەرهەڵستی ئینسۆلین لەزۆرینری کەسانی لەشساغدا بەهۆی دوو فاکتەروەیە:- زۆر خۆری و ناچالاکیی فیزیاییە. کەسێ زۆر خۆربێ و کەمێش بجۆڵێ دەبێتە هۆی نیشتنی چەوری لە سەرجگەر و ماسولکەکانی. کە ئەم شانە چەورییانە کەمتر بەدەم ئینسۆلینەوە دەچن.

حاڵەتی دیکەی بەرهەڵستی ئینسۆلین وەک فشاری دەروونی، دووگیانی و زۆر نەخۆشی جیا جیا دەبنە مایەی چەندین حاڵەت وەک لای خوارەوە باسی دەکەین کە پەیوەستن بە ئاستی بەرزی بەرهەڵستیی ئینسۆلینەوە.

١-زۆر خۆری/ ماددەی خۆراکی زێدە:

زۆر خۆری بۆ ماوەیەکی درێژخایەن دەبێتە هۆی چوونەسەری فشار (Stress) و ئاستی سووتانی وزە دادەبەزێ لەکاتێکدا چەوری تێر زیاتر دەبرێ بەمەیش بەرهەڵستی ئینسۆلین لە جگەردا دەچێتە سەر.

٢-قەڵەوی:-

قەڵەوی حاڵەتێکی ئاسایی و باوی بەرهەڵستی ئینسۆلین و جۆری دووەمی نەخۆشی شەکرەیە.

٣-بەرهەڵستی ئینسۆلینی بەرایی ڕاستەوخۆ لەپڕ دوای ١-٧ رۆژ لە ناچالاکیی نزیکیی ڕوودەدات. پێدەچێ ماسولکەی خاوو سست کە هۆکاری بەرایی‌بن.

دانیشتن بۆ ماوەیەکی درێژ و بەبێ هەڵسان پەیوەستە بە بەرهەڵستی ئینسۆلینەوە

٤-فشار (Stress):

چالاکبوونی وەڵامدانەوەی فشارەکان ناسراوە بە تەوەری Hypothalamus Pituitary adrenal axis کۆرتیزۆل زیاد دەکات بەمەیش فرمانی ئینسۆلین سست دەبێ.

لە نێو ٦٦ کارکەردا کە کاریان قورس و بەفشار بووە دەرکەوتووەکە ئاستی کۆرتیزۆلیان بەرزبوو ئاستی (HOMA_IR)یشیان لە بەرزیدا بووە.

٥-کەم یا زۆر خەوتن:-

زۆربەی خەڵکی پێویستە ٧-٨ سەعات شەوانە بخەون تا لەشساغ‌بن. لەوماوەیە کەمتر یا زیاترت پێویست‌بێ زیانبەخشە. بۆ نموونە ماوەی کەم خەوی و زۆر خەوتن پەیوەستە بە ئاستی بەرزی ئینسۆلینەوە.

کەمخەوی ئاستی گلوکۆزی خوێن دەباتە سەر ئەوەیش بەچالاکبوونی فشار و (HPA axis)و کۆرتیزۆڵیش زیاد دەکات. بۆ ماوەیەکی درێژخایەن مرۆڤ مەحروم‌بێ لە خەوتن هانی بەرهەڵستی ئینسۆلین دەدا.

٦برسێتی:-

بەرهەڵستیی ئینسۆلین لە ماوەی ٢-٣ ڕۆژیی برسێتی‌دا ڕوو لە زیادییە. هێندێ مرۆڤ قەڵەو شەکرەیان تیا پەرەدەسێنێ کاتێ پێڕەوی لە ڕێجیمێکی سەخت دەکەن.

٧-مەشق و زیان بەماسولکە گەیاندن:-

بەگشتی مەشقی وەرزشی سوودی بۆ بەرهەڵستی ئینسۆلین و (HOMA-IR) هەیە.

٨-نزمە ڕژێنی سایرۆید و بەرزە ڕژێنی سایرۆید:Hypothyrodism and Hyper thyroidism

هۆڕمۆنی سایرۆید بۆ تەواوی میتابۆلیزمی لەش گرنگە، لە ناویاندا جڵەوکردنی شەکرەی خوێن.

هەریەک ئاستی هۆڕمۆنەکانی بەرزە ڕژێنی سایرۆید Hyperthyroidism نزمە ڕژێنی سایرۆید Hypothyroidism فرمانی ئینسۆلین یەکدەخەن. لە بەرزەکاندا بەرهەڵستی ئینسۆلین لە جگەردا هاوسەنگی گلوکۆز یەک دەخەن لە نزمەکەیشدا دەبێتە بە بەرهەڵستی ئینسۆلین لە ماسولکە و چەورییە شانەکاندا.

٩-دووگیانی:-

لەماوەی دووگیانبوونی ئاساییدا بەرهەڵستی ئینسۆلین دەچێتە سەر لە سێ مانگی کۆتایی‌دا دەگاتە ئەوپەڕی.

سەرباری ئەوە، بەرهەڵستی ئینسۆلین دەبێتە هۆی شەکرەی سکپڕی Gestational diabetes.

١٠-پیسبوونی ژینگە :-

ئەو ئاوێتانەی بە ئاوێتەی ئەندامی بەردەوام پیس‌بوو (Persistent Orgamic Pollutants). پێشنیار کراون بە پەرەسەندنی بەرهەڵستی ئینسۆلین و جۆری دووەمی نەخۆشی شەکرە.

POP لە دەرمانی قڕکەری مێروو، لەناو بەری کەڕو، ئاگر کوژێنەوە. بۆیە و پلاستیک و… دا هەیە. بەپێی توێژینەوەکان ئەوانەی بەبەردەوامی دووچاری ئەو ماددە کیمیاییانە دەبنەوە زیاتر دووچاری نەخۆشی شەکرە دەبنەوە.

١١-جینەکان:-

هەرچەند بەرهەڵستی ئینسۆلین بەشیوەیەکی سەرەکی حاڵەتێکی وەرگیراوە. ئەوە جینەکانن وادەکەن مرۆڤ زیاتر ئامادەیی هەبێ.

ئێمە چۆن درک بەوە بکەین؟

زانایان زانیوییانە کە ئەو کەسانەی بەرهەڵستی ئینسۆلین تیایاندایە بەزۆری ئەوانەن کە جۆری دووەمی شەکرە لە ناو خێزانیاندا هەیە. توێژینەوە دەریانخستووە کە ڕەگەزی ڕەشپێست و هیندییەکان لە ئەمریکا مەترسی بەرهەڵستی ئینسۆلینیان لەسەر زیاترە لە چاوسپی پێستەکان.

١٢-تەمەن:-

بەرهەڵستی ئینسۆلین لە مرۆی بەتەمەندا زیاترە. چونکە خەڵکی زیاتر ورگنن و کەم دەجوڵێن سەرەڕای ئەوە پێویستی وزە بەچوونە سەری تەمەن کەمتر دەبێ.

١٣-نەخۆشی پەنکریاس:-

ئاستی ئینسۆلین لەو کەسانەدا بەرز دەبێ کە پەنکریاسیان گەورەبووە (Pancreatic loetea cell hyperplasia).

١٤-تێکچوونی هۆڕمۆنی:-

تێکچوونی هۆرمۆن میتابۆلیزمی گلوکۆز پەک دەخات. بۆنموونە ئاستی ئینسۆلین لە (Acromegaly) دابەرز دەبێتەوە. نەخۆشییەکە کەتێیدا بڕێکی زۆری هۆڕمۆنی گەشەی تیا بەرهەم دێ. هەروەها لە نەخۆشی (Cushing’s syndrome)دا بەرز دەبێتەوە بەهۆی زۆری ڕێژەی کۆرتیزۆڵ.

١٥-هۆکاری دیکە:-

بەرهەڵستی ئیسنۆلین نیشانەیەکی گەورەی هێندێ حاڵەتی بۆ ماوەیی دەگمەنە لەوانە:-

Don’s syndrome, Turner’s Syndrome, Klinfilter Syndrome,

Thalasemia

بەرهەڵستی ئینسۆلین دەبێتە مایەی مەترسی:-

زانایان بەگشتی کۆکن لەسەر ئەوەی کە بەرهەڵستی ئینسۆلین دەبێتە هۆی چوونەسەری مەترسی ئەم نەخۆشییانە:- شەکرە، کۆنیشانەی میتابۆلیزمی لەوانە بەرزی هەریەک لە فشاری خوێن و کۆلیسترۆڵ، نەخۆشییەکانی دڵ و جگەر و کۆنیشانەی فرە کیسی سەرهێلکەدان (PCOS).

١-نەخۆشی شەکرە گەورەترین سەرەنجامی بەرهەڵستی ئینسۆلینە دواجار خراپ کار لە جۆری دووەمی شەکرە دەکات.

٢-کۆنیشانەی میتابۆلیزمی:- بەرهەڵستی ئینسۆلین دەبێتە مایەی چەندین کێشەی لەشساخی کە بە (کۆنیشانەی بەرهەڵستی ئینسۆلین) یا (کۆنیشانەی میتابۆلیزم) ناودەبرێن. لەوانە:- بەرزی پەستانی خوێن، بەرزی شەکرەی خوێن. چەوری زیادەی ورگ. بەرزی کۆلیسترۆڵی خراپ LDL. بەرزی سیانەگلیسراید.

٣-نەخۆشیی دڵ:-

بەپێی توێژینەوەیەکی دوورمەودا کە لە ٩ لێکۆڵینەوەدا لەسەر ٢٢ هەزار کەس کراوە کە شیکاری ئینسۆلینیان بەبێ نانخواردن بەرز بووە، مەترسی دوچاربوون بە نەخۆشییەکانی دڵیان زیاتر.

٤-PCOS:-

کۆنیشانەی فرەکیسی سەرهێلکەدان. PCOS تێکچوونێکی زۆر بەربڵاوی هۆڕمۆنییە.

٥-شێرپەنجە:-

بەرهەڵستی ئینسۆلین ڕاستەوخۆ کار لە شێرپەنجەدەکات لەوانە شێرپەنجەی کۆلۆن ناو پۆشی ڕەحم، سایرۆید، پەنکریاس، گورچیلە و شێرپەنجەی مەمک. ئەویش بۆ لاسەنگی هۆڕمۆنی سێکسی دەگەڕێتوە.

بۆچی دەبێ HOMA IR داببەزێ؟

گرنگترین کارێک لەگەڵ پزیشکەکەت بیکەیت ئەوەیە بزانی چی هۆکارێک بووەتە مایەی چوونەسەری HOMA IRو بەرهەڵستی ئینسۆلین؟ هەروەها چارەسەرکردنی، سەرباری گۆڕانی شێوازی ژیان کەلای خوارەوە باسی دەکەین، دەبێ لەگەڵ پزیشکەکەت باسی بکەیت.

بەگشتی باشترین کارێک بۆ هێنانەخواری HOMA IR گۆڕانی شێوازی ژیانە. بەدوو قۆناغی زۆر گرنگ دەبێ:- خواردنت باشتربکە. مەشقی وەرزش زیاتر بکە. چالاکانە کاتەکانی پشووت ڕێک بخە.

گۆڕینی خۆراک:-

١-بەڕۆژووبوون/ دیاری کردنی کالۆری

باشترین کارێک بۆ کەم کردنی بەرهەڵستی ئینسۆلین کەمخۆرییە. بڕێکی کەمی کالۆری وەرگرە.

٢-میوە و سەوزە:-

لەکاتێکدا بڕی ئەو کالۆرییەی وەری دەگرن زۆر گرنگە کە لە خواردنەوە دەگاتە لەش. خۆراکی مام ناوەندە بریتییە لە میوە و سەوزە و زەیتی زەیتون. چەرەس، بەبەردەوامی پەیوەستە بە هەستیاری ئینسۆلینەوە و بەوە مەترسی جۆری دووەمی شەکرە کەم دەکاتەوە.

٣-ڕیشاڵ Fiber

لەکاتێکدا گەنمی تەواوەتی، ڕیشاڵی نەتواوە پاقلەبابەتەکان. نیشاستە، یا ڕیشاڵی تواوە. بەپێی توێژینەوەکان ڕیشالی زۆر بۆ هاوسەنگ ڕاگرتنی شەکرە زۆر بەکەڵکە.

٤-دابەزینی کێشی لەش:-

دەبێ بڕی کالۆری دیاری بکرێ کاتێ بە بەرهەڵستی ئینسۆلین هەبێت ئەوەیش لەڕێی دابەزینی کێشەوەیە بەتایبەت لە کەسانی قەڵەودا.

٥-مەشقی وەرزشی:-

چالاکی وەرزشی بۆ کۆنترۆڵ کردنی گلوکۆز و ئاستی ئینسۆلین لەڕێی وەرزشەوە کارایە لە دابەزینی ئاستی ئینسۆلین و کەمکردنەوەی بەرهەڵستی ئینسۆلین.

بەڵام جۆری چالاکییە وەرزشی گرنگە؟

٦-خەو:-

بەباشی و تێرخەوبە، بەوە ئاستی هەر یەک لە گلوکۆز و ئینسۆلین دادەبەزێ.

٧- ئارامی

بۆ هەر فشارێکی ژیان کاتی تەواوی پێ‌بدا. هەر چالاکییەك یاریدەت بدات بۆ چارەکردن و کەم کردنەوەی ئاستی کۆرتیزۆڵ. سوودی دەبێ بۆ ئاستی ئینسۆلین.

.°°°

بەهیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەموولایەک.