ڕژێنی پەریزاد (غودە)(Thyroid Gland)

ڕژێنی پەریزاد ڕژێنێکی بچووکی شێوە پەپولەییە دەکەوێتە بەشی خوارەوەو پێشەوەی مل، قەبارەکەی نزیکەی پێنج سەنتیمەتر دەبێت، ڕژێنی پەریزاد سوود لەو یۆدە (Iodine), وەردەگرێت کە لە ڕێگەی خواردنەوە دەیخۆین ، ثایرۆید هەڵدەستێ بە ڕژاندنی هەموو ثایرۆکسین (Thyroxine(T4)) وە بڕێکی بچوک (کەم) لە ترای ئایۆدۆ ثایرۆکسین (Triiodothyronine(T3)). (لە %85 ی(T3) لە خوێندا لە (T4) وە دروست دەبێت ,(T4) تەمەنی یەک هەفتەیە ، (T3) تەنها 18 کاتژمێر.ڕژێنی پەریزاد یارمەتی لەش دەدات لە ڕێکخستنی زیندەچالاکیەکان دا لەوانە (بەرهەمهێنانی وزە و پاراستنی باری سروشتی لەش ، ڕێکخستنی هەناسەدان و لێدانی دڵ ، کۆئەندامی دەمار ، کێشی لەش ، توانای ماسولکەکان ، سوڕی مانگانە ، پاراستنی پلەی گەرمی لەش).چۆنیەتی کارکردنی ڕژێنەکە:ڕژێنی پەریزاد ڕێکدەخرێت لەلایەن هۆرمۆنی (TSH) وە کە لەلایەن ژێرمێشکە ڕژێن (Pituitary Gland)ەوە دەردەدرێت بۆ ڕێکخستنی بڕی (T3) و (T4) لە خوێندا ، کاتێک ڕێژەی هۆرمۆنەکانی ڕژێنی پەریزاد کەم دەبنەوە لەخوێندا ، ژێرمێشکە ڕژێن هاندەدرێت بۆ دەردانی (TSH)، (TSH) یش هانی دروستکردن و دەردانی (T3)(T4) دەدات لەلایەن ڕژێنی پەریزادەوە ، واتە لە کەسی ئاسایدا ( ژێر مێشکە ڕژێن (TSH) دەردەدات بۆ ‌هاندانی ڕژێنی پەریزاد بۆ دەردانی (T3)(T4) کاتێک ڕێژەی (T4) دەگاتە بڕی پێویست دەبێتە هۆی ئەوەی ژێرمێشکە ڕژێن لە دەردانی (TSH) بوەستێت).هەردوو (T3)(T4) بەناو سووڕی خوێندا بڵاو دەبنەوە دەلکێن بە پرۆتینێکی دیاریکراوەوە ، بڕی پرۆتینەکە کاریگەری لەسەر ڕێژەی (T3)(T4) دروست دەکات لە خوێندا ، هەریەکەیان دابەش دەکات بەسەر دوو کۆمەڵەدا . (T3)(T4) ئەوانەیانن کە بە پرۆتینەکانەوە بەند بوون ، (Free T3)(Free T4) ئەوانەیانن کە بە سەربەستی ماونەتەوە و لە زیندەچالاکییەکانی لەشدا بەژداریان پێدەکرێت.جۆر و بڕی ئاسایی (لە کەسێکی پێگەیشتەدا):(TSH) : (0.27 – 4.2 μIU/ml)(T4) : (66 – 181 nmol/L)(FreeT4) : (12 – 22 pmol/L)(T3) : (1.08 – 4.14 nmol/L) (FreeT3) : (3.1 – 6.8 pmol/L)مانایی ئەنجامی شیکارییەکان:هۆرمۆنی (TSH):بەرزی ڕێژەی (TSH) بەگشتی مانای کەمی هۆرمۆنەکانی ڕژێنی پەریزادە (Thyroid Gland) کە ناسراوە بە (Hypothyroidism) واتە ڕژێنەکە بڕی پێویست لە هۆرمۆنەکان دروست ناکات و بەردەوام ژێرمێشکە ڕژێن هۆرمۆنی (TSH) دەردەدات.کەمی ڕێژەی (TSH) بەگشتی نیشانەی دەردانی زیاد لەپێویستی هۆرمۆنەکانی ڕژێنی پەریزادە (Thyroid Gland) کە ناسراوە بە (Hyperthyroidism) واتە ڕژێنەکە بڕێکی زۆر هۆرمۆنەکان دەردەدات ، وایکردوە کە ژێرمێشکە ڕژێن بووەستێت لە دەردانی (TSH) بۆ هاندانی .هۆرمۆنی (T4):بەرزی ڕێژەی (T4) نیشانەیە بۆ (Hyperthyroidism): واتە ڕژێنەکە زیاد لە پێویست کاردەکات.نزمی ڕێژەی (T4) نیشانەیە بۆ (Hypothyroidism): واتە ڕژێنەکە بڕی پێویست لە هۆرمۆنەکە دەرنادات (تەمەڵە).هۆرمۆنی (T3):هەندێک کات ڕێژەی (TSH) و (T4) ئاسایین بەڵام کەسەکە نیشانەکانی نەخۆشی ڕژێنی پەریزاد (غودە)ی پێوەدیارە لەم کاتەدا پەنا دەبرێتە بەر (T3) بۆ دیاریکردن و دەستنیشانکردنی باروودۆخی ڕژێنەکە .نیشانەکان:لەکاتی تووشهاتن بە بەرزی ڕێژەی هۆرمۆنەکانی ڕژێنی پەریزاد(Hyperthyroidism):* دابەزینی زۆری کێش سەرەڕای زیادبوونی ئارەزووی خواردن(اشتهاء).* لەش گەرمی (بەرگەی گەرما ناگرن).* ماندووێتی.* دڵەکوتێ.* سکچوون (سکچوونی چەور) و ڕشانەوە.* دەست لەرزین.* ‌‌قەلەقی و ڕاڕای.* عارەقکردنەوەی زۆر.* نەمانی ئارەزووی سێکس کردن و نەزۆکی.لەکاتی تووشهاتن بە نزممبوونەوەی هۆرمۆنەکانی ڕژێنی پەریزاد(Hypothyroidism):* زیاد بووی کێش.* کەم خوێنی.* سەرمابردەڵەیی (بەرگەی سەرما ناگرن).* کەم خەوی(بێ خەوی).* قەبزی.* خەمۆکی.* وشکی پێست و قژ.* هێواش لێدانی دڵ (دڵ خاوبوونەوە).دەستنیشانکردنی گرفتەکانی ڕژێنی پەریزاد (Thyroid Gland):* لەڕێگەی شیکاری خوێن بۆ هۆرمۆنە پەیوەندیدارەکان بەم ڕژێنەوە (T3)(FreeT3)(T4)(FreeT4)(TSH)(TG)(Anti-TG).* سۆنار (Ultra Sound) بۆ دڵنیابوون لە شێوە و قەبارە و لەپەکانی ڕژێنەکە.* وێنەی تیشکی (Thyroid Scan) بۆ دڵنیابوون لە شیوە و شوێن و بارودۆخی ڕژێنەکە.* شیکاری(Biopsy) لەکاتی بوونی هەر لوو و برین و ناڕێکیەک لە شێوەی ڕژێنەکەدا کە گوومانی شێرپەنجەی لێبکرێت بەشێک لە خانەکانی بەشە توشبووەکە دەنێردرێت بو تاقیگەی تایبەتمەند بۆ دەستنیشانکردنی جۆری لوەکە.