ڤیتامین (D3)

(D3) ڤیتامین

ڤیتامین (D3) بە بنچینە دادەنرێت بۆ بەهێزی ئێسک ، چونکە یارمەتی وەرگرتنی (Calcium) دەدات کە لە ڕێگەی خواردنەوە دەستمان دەکەوێت، کەمی ڤیتامین (D3) پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە بە ئێسکە نەرمە و داخورانی ئێسک ، لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە ڤیتامین (D3) دەورێکی گرنگ دەبینێت لە تەندروستی مرۆڤدا.ڤیتامین (D3) لەلایەن جەستەوە دروست دەکرێت کاتێک پێست دەدرێتەبەر تیشکی خۆر ، وە بەشێوەیەکی سروشتی لە هەندێک خواردندا دەستمان دەکەوێت..شیکاری تاقیگەیی بۆ کەمی ڤیتامین (D3):نزیکەی %٨٠ ی ئەوانەی ئەم شیکارییە ئەنجام دەدەن کێشەی کەمی ڤیتامینەکەیان هەیە. ڕێژەی سروشتی بۆ کەسێکی ئاسایی لە نێوان (20ng/mL – 60ng/mL) دەبێت.نیشانەکانی کەمی ڤیتامین (D3):هەندێک جار دەکرێت کێشەی کەمی ڤیتامیینەکە هەبێت و بەڵام هیچ نیشانەیەکی نەبێت ، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی کەمی ڤیتامین(D3) کۆمەڵێک نیشانە بەدوای خۆیدا دێنێت وەک (هیلاکی ، ئازاری ماسولکە و بێهێزی ، کۆڵنج ، ئازاری جومگە ، خەوی بێ ئارام ، کەمبوونی تەرکیز ، سەرئێشە ، قەبزی یان سکچوون).ئەگەر ڕێژەی ڤیتامین (D3) زۆر کەمبێتەوە ئەوا لەوانەیە حاڵەتی تەندوستی ترسناکی بەدوادابێت:• زیادکردنی ئەگەری مردن بە نەخۆشیەکانی دڵ.• کەمبوونەوەی توانای زیرەکی لە لە تەمەنی کامڵبووندا.• دەبێتەهۆی توشبوونی منداڵ بە ڕەبۆ.• شێرپەنجە.هۆکارەکانی کەمی ڤیتامین (D3):*خواردنی ئەو خۆراکانەی کە ڕێژەیەکی کەم لە ڤیتامینەکەیان تێدایە.*کەم بەرکەوتنی تیشکی خۆر ، یان تۆخی ڕەنگی پێست(Pigment Melanin) وادەکات پێست کەمتر ڤیتامینەکە دروست بکات.* بوونی کێشە لە گورچیلەکاندا.* کێشەی ڕیخۆڵەکان دەبێتە ڕێگر لەبەردەم هەڵمژینی ئەو بڕە ڤیتامینەی کە لە ڕێگەی خواردنەوە بەدەستی دێنین ، کێشە تەندروستیەکانی ڕیخۆڵە وەک (Crohn’s Disease , Cystic Fibrosis, and Celiac Disease).چارەسەر:٭خۆدانە بەر تیشکی خۆر بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بە سەرەکی ترین ڕێگایە بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی ڤیتامین (D3) لە خوێندا.٭خواردنی ئەو خواردنانەی کە ڤیتامین (D3) یان تێدایە وەکو ( جگەری مانگا ، پەنیر ، زەردێنەی هێلکە ، ڕۆنی ماسی ، شیر).٭وەرگرتنی کەپسولی تایبەت بە ڤیتامین (D3).چی دەربارەی زیانەکانی زۆری ڤیتامین (D3):زیاد بوونی ڤیتامین (D3) زیاد لە بڕی پێویست دەبێتە هۆی ژەهراوی بوون ، ئەمەش حاڵەتێکە تا ڕادەیەک کەمە بەڵام لە کاتی زیاد بەکار هێنانی کەپسولی ڤیتامینەکە ڕەنگە ببێتە هۆی ژەهراوی بوون.بۆیە پێویستە ( ۳ بۆ ٦ ) مانگ جارێک چاودێری ڕێژەی ڤیتامین (D3) و ئەو شیکاریانەی تر کە پەوەندی ڕاستەوخۆیان هەیە پێیەوە (Calcium, Phosphorus, and Parathyroid Hormone) ئەنجامبدرێن..