يان [Inhibin A & Inhibin B]:
شيكاريه‌كه بڕی هۆرمۆنی (Inhibin) له خوێندا ده‌ستنيشان ده‌كات، (Inhibin) پرۆتينێكه له‌لايه‌ن خانه‌كانی (Granulosa Cells)ی هێلكه‌دان له ئافره‌تان يان له كاتی دووگيانيدا له لايه‌ن وێڵاشه‌وه (Placenta) ده‌رده‌درێت و له پياوان دا خانه‌كانی (Sertoli Cells)ی له گونه‌كان دا ده‌رده‌درێت، هۆرمۆنه‌كه به دياريكراوی فرمانی كپكردن و ڕێكخستنی بڕی ده‌ردانی هۆرمۆنی(Follicle Stimulating Hormone (FSH))ە كه له ژێرمێشكه ڕژێن (Pituitary)ەوه ده‌رده‌درێت، هه‌روه‌ها له ناو كۆئه‌ندامی زاوزێش دا چه‌ند فرمانێكی گرنگی هه‌يه له‌وانه ڕێكخستنی بڕی به‌رهه‌مهێنانی هێلكه و تۆ‌و و گه‌شه‌ی هێلكه‌ی پيتراو و كۆرپه‌له.
پرۆتينی (Inhibin) له دوو به‌ش پێكهاتووه ئه‌وانيش به‌شێكی (Alpha Subunit)، له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له (Beta A Subunit) يان (Beta B Subunit)، به‌م شێوه‌يه دوو جۆری جياواز له پرۆتينی (Inhibin) پهيدادهبێت، ئه‌وانيش Inhibin A][Inhibin B]].
له ئافره‌تاندا هه‌ردوو [Inhibin A][Inhibin B] دروست ده‌بێت، هۆرمۆنی [Inhibin A] له‌لايه‌ن هه‌ريه‌ك له فۆليكوله پێگهيشتووهكان (Follicles) و زه‌رده‌ته‌ن (Corpus Luteum) ده‌رده‌درێت، هه‌رچی [Inhibin B]يشه به شێوه‌يه‌كی سه‌ره‌كی له‌لايه‌ن ئهوفۆليكله بچووكانه‌وه ده‌رده‌درێت كه له هه‌نگاوه‌كانی گه‌شه‌كردندان (Small Developing Follicles)، به‌ڵام له پياواندا ته‌نها [Inhibin B] دروست ده‌بێت.
له ئافره‌تاندا هاوشێوه‌ی به‌شێكی زۆر له هۆرمۆنه‌كان، هۆرمۆنی (Inhibin) بڕه‌كه‌ی به درێژای سووڕی مانگانه له زيادبوون و كهمبووندايه، پێويسته له كاتێكی دياريكراوی سووڕه‌كه‌دا شيكاری هۆرمۆنه‌كانی (Inhibin) ئه‌نجامبدرێت، (هۆرمۆنی [Inhibin A] له سه‌ره‌تای قۆناغی فۆليكلهوه (Follicular Phase) بڕه‌كه‌ی زۆر كه‌مه و پاشان بڕه‌كه‌ی به‌ره‌و زيادبوون ده‌ڕوات و تا له ناوه‌ڕاستی قۆناغی (Luteal phase) ده‌گاته زۆرترين بڕ)، به پێچه‌وانه‌وه بڕی هۆرمۆنی [inhibin B] له‌سه‌ره‌تای قۆناغی (Follicular Phase) زياد ده‌كات و له ناوه‌ڕاستی قۆناغی (Follicular Phase) بڕه‌كه‌ی ده‌گاته لوتكه و پاشان به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه ده‌ڕوات له كۆتای قۆناغەکەدا، بڕی هۆرمۆنی [Inhibin B] به كه‌می ده‌مێنێته‌وه به‌درێژای (Luteal Phase). له‌و ئافره‌تانه‌ی كه ته‌مه‌نيان له ته‌مه‌نی نائومێدی نزيكدهبێتهوه، ڕێژه‌ی هۆرمۆنی (Inhibin) پيويسته به گرنگيهوه چاودێری بكرێت.
شيكاری هۆرمۆنه‌كانی (Inhibin) وه‌ك يه‌كێك له گروپی شيكاريه‌كانی ده‌ستنيشانكردن و چاودێری كردنی شێرپه‌نجه (Tumor Marker) ده‌توانرێت سوودی لێ وه‌ربگيرێت (شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دان)، پاش چاره‌سه‌ر كردن يان لابردنی گرێ (شێرپه‌نجه)كه بڕی هۆرمۆنه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه ئه‌مه‌ش نيشانه‌يه‌كی باشه.
هۆرمۆنی [Inhibin A] :
يهكێكە له دووشێوهكهی هۆرمۆنی (Inhibin)، ده‌توانرێت بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێكی پزيشكی سوود له چاودێريكردنی بڕی هۆرمۆنه‌كه وه‌ربگيرێت له‌وانه:
له ئافره‌تانی دووگياندا ده‌توانرێت سوود له شيكاری [Inhibin A] وه‌ربگيرێت بۆ چاودێریكردنی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی و گه‌شه‌ی كۆرپه‌له، به‌جۆرێك به‌رزی ڕێژه‌ی هۆرمۆنی [Inhibin A] له ئافره‌تانی دووگياندا نيشانهيه بۆ ئه‌گه‌ری هه‌بوونی گرفتی ته‌ندروستی قورس وه‌ك مه‌نگۆلی (Down Syndrome)، هه‌ربۆيه شيكاری [Inhibin A] وه‌ك يه‌كێك له گروپی شيكاريه‌كانی چاودێری سه‌لامه‌تی كۆرپه‌له له ئافره‌تانی دووگياندا (Quadruple or Quad Test)، ده‌توانرێت سوودی لێوه‌ربگيرێت، كه له ناوه‌ڕاستی ماوه‌ی دووگيانهكهدا ده‌كرێت ئه‌نجام بدرێت (Second Trimester).
شيكاری [Inhibin A] سوودی لێوه‌رده‌گيرێت وه‌ك دهستنيشانكهر و چاودێریكارێكی باش یان وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ مه‌ترسی هەبوونی شێرپەنجەکانی (Granulosa Cell Tumours)( Mucinous Epithelial Ovarian Tumour) كه دوو شێرپه‌نجه‌ی باوی هێلكهدانن لە ئافره‌تان دا.
به‌شێوه‌يه‌كی گشتی ڕێژه‌ی [Inhibin A] له ٧٠٪ی توشبوانی (Granulosa Cell Tumours) و ٢٠٪ی توشبوانی (Mucinous Epithelial Ovarian Tumour) زيادده‌كات.
هه‌روه‌ها بڕی هۆرمۆنی [Inhibin B] زياد ده‌كات به ڕێژه‌ی نزیکەی ٪۹٥ی توشبوای (Granulosa Cell Tumors)، و به‌ڕێژه‌ی ٪٦۰ی توشبوانی (Mucinous Epithelial Ovarian Tumour).
به‌ڵام رێژه‌ی ئاسایی (Inhibin) مانای نه‌بوونی شێرپه‌نجه ناگه‌يه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هاوشێوه‌ی سه‌رجه‌م (Tumour Marker)كانی تر ئه‌نجامی پۆزه‌تيڤی شيكاريه‌كه مانای سه‌د ده‌ر سه‌دی شێرپه‌نجه ناگه‌يه‌نێت، و پاش ئه‌نجامی پۆزیتيف پێويست به چاودێریكردن و شيكاری زياتر ده‌كات.
ڕێژەی ئاسایی شیکاری [Inhibin A] :
Males:
<2.0 pg/mL
Females
<11 years: <4.7 pg/mL
11-17 years: <97.5 pg/mL
Premenopausal: <97.5 pg/mL
Postmenopausal: <2.1 pg/mL
هۆرمۆنی [Inhibin B] :
له‌و ئافره‌تانه‌ی گرفتی دووگيانبوونيان هه‌يه یان نيشانه‌كانی گرفتی بوونی كيسی هێلكهدانيان(Polycystic Ovarian Syndrome) تێدادهركهوتوە و کیسیان هەیە، ده‌توانرێت سوود له ڕێژه‌ی هۆرمۆنی [Inhibin B] وه‌ربگيرێت بۆ چاودێریكردنی ته‌ندروستی و باش كاركردنی هێلكه‌دان و گەشەی هێلکۆکەکان.
شيكاری [Inhibin B] ده‌توانرێت وه‌ك نيشاندهرێك بۆ بڕی هێلكۆکە له هێلكه‌دان دا سوودی لێوه‌ربگيرێت (Ovarian Reserve)، چونكه هه‌ر ئافره‌تێك ژماره‌يه‌كی دياريكراو هێلكۆكه‌ی هه‌يه (Oocytes) و به تێپه‌ربوونی ته‌مه‌ن ژماره‌ی هێلكۆکەکان به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌ڕوات، هه‌روه‌ها له‌و كه‌سانه‌ی كه خوازیاری منداڵی بلورین (Invitro Fertilization (IVF).
هۆرمۆنی [Inhibin B] كاريگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌يه به‌سه‌ر قۆناغه‌كانی گه‌شه و رێكخستنی فۆليكلهكانهوه (Folliculogenesis)، له رێگه‌ی ڕێكخستی بڕی ده‌ردانی هۆرمۆنی (FSH)وه، له‌و ئافره‌تانه‌ی كه گه‌شتونه‌ته ته‌مه‌نی نائومێدی به‌هۆی نه‌مانی هێلكۆکە و قۆناغه‌كانی گه‌شه‌ی هێلكۆکە بڕی [Inhibin A][Inhibin B] زۆر داده‌به‌زێت به‌جۆرێك بڕه‌كه‌ی له‌به‌رچاو ناگيرێت.
له پياواندا كه گرفتی بوون به باوك (منداڵ خستنهوهيان هه‌يه) رێژه‌ی هۆرمۆنی [Inhibin B] له‌گه‌ڵ هۆرمۆنه‌كانی ديكه‌دا ده‌كرێت بۆ چاودێریكردن ته‌ندروستی گونه‌كان سوودی لێوه‌ربگيرێت.
شيكاری [Inhibin B] زۆر گرنگتر و بهديقهت تره له شيكاری (FSH) به‌ته‌نها، بۆ چاودێری كردنی گه‌شه و به‌رهه‌مهاتن و كامڵنه‌بوونی تۆوه‌كان (Spermatogenesis).
** هه‌روه‌ها شيكاری (Inhibin) ده‌توانێت يارمهتيدهرێكی چاك بێت، به ده‌ستنيشانكردن و چاودێريكردنی ئه‌و گرفته تهندروستيانهی كه كاريگه‌ريان ده‌بێت له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی زاوزێ له منداڵ دا وه‌ك (Ambiguous Genitalia).
ڕێژەی ئاسایی شیکاریی [Inhibin B] :
Males
0-23 months: <430 pg/mL
2-4 years: <269 pg/mL
5-7 years: <184 pg/mL
8-10 years: <214 pg/mL
11-13 years: <276 pg/mL
14-17 years: <273 pg/mL
Adults: < 399 pg/mL
Females
0-23 months: <111 pg/mL
2-4 years: <44 pg/mL
5-7 years: <27 pg/mL
8-10 years: <67 pg/mL
11-13 years: <120 pg/mL
14-17 years: <136 pg/mL
Premenopausal
Follicular: <139 pg/mL
Luteal: <92 pg/mL
Postmenopausal: <10 pg/mL
مانايی شيكاريه‌كه چيمان پێده‌ڵێت:
* له ئافره‌تانی دووگياندا به‌رزی ئه‌نجامی شيكاری [Inhibin A] ده‌كرێت مانای هه‌بوونی گرفتی ته‌ندروستی بێت له كۆرپه‌له‌دا، و پێويسته شيكاری دڵنيابوونه‌وه بۆ سەلامەتی كۆرپه‌له ئه‌نجام بدرێت.
* له ئافره‌تاندا كه‌می ڕێژه‌ی هۆرمۆنی [Inhibin B] نيشانه‌ی باش كارنه‌كردنی هێلكه‌دان و ناڕێکی گەشەی هێلکۆکەکان ده‌گه‌يه‌نێت.
* له پياواندا كه‌می ڕێژه‌ی هۆرمۆنی [Inhibin B] نيشانه‌ی باش كارنه‌كردنی گوونه‌كان ناڕێکی گەشەی تۆوەکان ده‌گه‌يه‌نێت.
* بەرزی ئەنجامی شیکاریەکە دەکرێت مانای سەرهەڵدان و مه‌ترسی هەبوونی شێرپەنجەکانی (Granulosa Cell Tumours)( Mucinous Epithelial Ovarian Tumour) ڕوون بکاتەوە، كه دوو شێرپه‌نجه‌ی باوی هێلكهدانن لە ئافره‌تان دا.
له‌و ئافره‌تانه‌ی كه كێشه گرێ (شێرپه‌نجه)ی هێلكهدانیان هه‌يه و چاره‌سه‌ری بۆ وه‌رده‌گرن، دابه‌زينی ڕێژه‌ی (Inhibin) مانای كاريگه‌ری چاره‌سه‌ريه‌كه ده‌گه‌يه‌نێت به پێچه‌وانه‌وه بهرهوزيادچوونی مانای بێسوودی چاره‌سه‌ريه‌كه ده‌گه‌يه‌نێت، پاش نه‌شته‌رگه‌ری و لابردنی گرێ (شێرپەنجەکە)کە بڕی (Inhibin) ده‌بێت ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌و کەمبوونەوە بچێت.
شيكاريه په‌يوه‌نداره‌كان:
– Anti-Mullerian Hormone (AMH)
– Follicle-Stimulating Hormone (FSH)
– Alpha-Fetoprotein
– Beta HCG
– Free Beta HCG
– CA-125