شیكاری ئەمیلۆید A

ئەمایلۆید پڕۆتینێکە لە دەستنیشانکردن و هەڵسەنگاندنی حاڵەتە جۆراوجۆرەکانی هەوکردندا سودی لێوەردەگیرێت. بەگشتی ئامیلۆید A لە قۆناغی هەوکردنی تونددا دەردەدرێت.

ئەم پرۆتینانە ڕۆڵی جۆراوجۆریان هەیە؛ لەوانە:

*گواستنەوەی کۆلیسترۆڵ بۆ جگەر و دەردانی لەبۆریچکەی زراودا.

*ڕێنوێنیکردنی خانەکانی بەرگری بۆ ئەو شوێنانەی کە هەویانكردووه.

پڕۆتینی ئامیلۆید A ڕێژەکەی بەرزدەبێتەوە لە نەخۆشییە درێژخایەنەکاندا كە دەبنە هەوکردن، وەکو حاڵەتەکانی ئامیلۆدۆسس، ڕەقبوونی خوێنبەرەکان، هەوکردنی ڕۆماتیزمیی جومگە.

ئامیلۆید A هەروەها نیشاندەرێکی باشە بۆ زانینی توندی هەوکردن بەراورد به شیکاریCRP، چونکە ئاستی ئامیلۆید A لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا دوای هەوکردن زیاد دەکات و ڕێژەکەی لەوانەیە لە CRP دا زیاتر بێت.