شیکاریی Fasciola hepatica

فاشیۆلای جگەر

نەخۆشییەکی گوازراوەیە دوچاری مرۆڤ و ئاژەڵیش دەبێ بە مەڕ و ماڵاتیشەوە. ئەم نەخۆشییە بەهۆی مشەخۆرێکەوەیە لە جۆگەی زراودا دەژی زیاتر لەوەی لە جگەردابێ، مشەخۆرەکە گەرایەک دادەنێ بەپیساییەوە فڕێ دەدرێ و لەڕێی ئاوی پیسەوە بەپیسایی گیانەوەرە شیردەرەکانەوە بە مرۆڤ دەگات. گەراکانی لە ئاودا دەتروکێن و میرسدیای دەردەچێ و دەگاتە ناو هێلکە شەیتانۆکە و لەوێدا زۆر دەبن و سەرکاریای لێ پەیدا دەبێ و بەڕووەکە ئاویەکانەوە دەلچکێن یا ئازادانە لەئاودا دەژین. ئەم مشەخۆرە لە پۆلی تریماتۆدایە و لە بنەماڵەی Digenea و لە خێزانی (Fascioliae)ن. نزیکەی ٢-٣ سم درێژن و گەراشیان ١١٠-١٤٠ مایکرۆن. بەرگێکی ئەستوریان هەیە و لە جۆگەی زراودا و لە پەنکریاسیشدا هەن. بەگشتی دەچاری گاوگۆتاڵ و ماڵات دەبێ دەکرێ مرۆڤیش تووشی ببێ.

فاشیولا نەخۆشییەکی دەگمەنە و ساڵانە دوو ملێۆن کەس پێوەی گرفتار دەبن بەزۆری لە شوێنانە بڵاوە کە ئاژەڵداری تێیدا بڵاوە.

نیشانەکانی:-

قۆناغی تەنینەوە:-

١-بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، سەرئێشەو ئارەق کردنەوە و ئازاری ماسولکە و جومگەکان. تەنگە نەفەسی.

٢-دوای دوو مانگ لە تەنینەوەی دەگاتە جۆگەی زراو و دەبێتە هۆی گیران و نیشتنی لە جۆگەی زراودا کە بە زەردوویی گیرانی جۆگەی زراو دەناسرێ، هەوکردنی جگەر و سپڵ کە دواتر وا لە جگەر دەکات ببێتە مۆم.

ناسینەوە:-

قۆناغی یەکەم:-

بەدەست نیشان کردنی بەرگری (بەرزبونەوەی گاما گلۆبیولین)، بەجۆری پرۆتینی خوێن بەتایبەتی ئەلبومین کەم دەکات.

قۆناغی دووەم:-

(قۆناغی زەردوویی). بە پشکنینی پیسایی نەخۆشەکە دەبێ لەژێر مایکرۆسکۆبدا و پشکنینی گەراکانی، هەروەها لە زەرداویشدا بەدووی

گەراکانییەوە دەگەڕێن.

لە ڕێی خوێنەوە ئەم شیکارە دەکرێت بەڕێگەی ELISA ,بەوەرگرتنی ٤مل خوێن لە باسکی

نەخۆشەکەوە.

بەهیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەموولایەک.