شیکاریە تاقیگەییەکان بۆ نەخۆشییە(Autoimmune diseases)ەکان و گروپی شیکاریەکانی(ANA profile):

نەخۆشییە (Autoimmune diseases)ەکان ئەونەخۆشیانەن کە بەهۆی بەهەڵە پەلاماردانی سیستمی بەرگری لەش بۆ سەر خانە و شانەکانی لەش سەرهەڵدەدەن، سیستمی بەرگری لەش هەندێک جار بەهەڵە لەشەخانەکان دەکاتە ئامانج و وەک تەنێکی بێگانە مامەڵەیان لەگەڵ دەکات و ئەمەش بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی هەوکردن و تێکچوونی شێوە و فرمانی ئەندامەکانی لەش، بەشێکی زۆر لە نەخۆشیە باوەکان کە مرۆڤەکان بەدەستیەوە دەناڵێنن لە جۆری نەخۆشیە (Autoimmune diseases)ەکانن.

بە پێی ئامارێکی ڕێکخراوی (WHO)ی جیهانی نزیکەی (٥٪)ی دانیشتوانی جیهان بەدەست نەخۆشیە (Autoimmune diseases)ەکانەوە دەناڵێنن، تا ئێستا زیاتر لە (شەست) نەخۆشی تۆمارکراوە، و بەردەوام لە زیادبووندان.

سیستمی بەرگری لەش چۆن کاردەکات:

بەگشتی خانەکانی سیستمی بەرگری لەش کاریان ناسینەوە و لەناوبردنی هەر تەنێکی بێگانەیە بە لەش، لەکاتی بوونی تەنی نامۆ بە لەش سیستمی بەرگری لەش لەرێگەی خانەکانی (Macrophage)(Dendritic Cells) پەلامار دەدرێت (قووت دەدرێت)، دژەپەیداکەر(Antigen)ی تەنە نامۆکە لەسەر ڕووی خانەکانی سیستمی بەرگری لەش دەردەکەوێت، پاشان ئەو خانەیەی کە دژەپەیداکەرەکەیان هەڵگرتووە، زانیاریی دەربارە تەنە نامۆکە دەدات بە (T-Cell) و دەبێتە هۆی چالاکبوونی (T-Cell) و دەردانی پێکهاتەیەکی کیمیایی (Proinflammatory Cytokines) بۆ ئاگادارکردنەوەی خانەکانی تری سیستمی بەرگری لەش ئەمەش دەبێتە هۆی هەوکردن، لەکاتی سەرهەڵدانی نەخۆشیە (Autoimmune diseases)ەکان خانەکانی سیستمی بەرگری هەمانکار لەگەڵ لەشەخانەکاندا دەکەن و دژەتەن دژ بە لەشەخەنەکان پەیدادەکەن و پەلاماریان دەدەن.

هۆکارەکانی پەیدابوونی نەخۆشیە (Autoimmune diseases)ەکان:

* هۆکاری بۆماوەیی.

* ڕەگەز و تەمەن.

* خۆراکی ناتەندروست و شێوازی ژیان.

* هەوکردنی تووند و بەردەوام.

* نەخۆشیە ڤایرۆسیەکان.

* هۆکاری ژینگەیی.

* هۆرمۆن.

* دەرمان.

** لێرەدا هەوڵدەدەین بە چەند بابەتێک ئاشناتان بکەین بە بەشێک لە نەخۆشیە (Autoimmune diseases)ەکان و کورتەیەک لەسەر ئەو شیکاریانەی کە پێویستە بۆ هەریەک لە نەخۆشیەکان ئەنجامبدرێت لەگەڵ هۆکار و نیشانەکانی.

نەخۆشیە(Autoimmune diseases)ەکان تایبەت نییە بە تەنها ئەندامێک و بەشێکی زۆر لە شانە و ئەندامەکانی لەش لەبەرمەترسی تووشبوون بە نەخۆشیە (Autoimmune diseases)ەکاندان و بۆ هەر نەخۆشیەک دژەتەنێک یان چەند دژەتەنێکی تایبەت هەن بۆ دەستنیشانکردنی.

بە گشتی نەخۆشیە (Autoimmune diseases)ەکاندان دەکرێن بە دوو کۆمەڵەوە:

۱ – ئەو نەخۆشیە (Autoimmune diseases)انەی کە تووشی چەند ئەندامێکی لەش دەبن (Systemic Autoimmune diseases).

۲ – ئەو نەخۆشیە (Autoimmune diseases)انەی کە تایبەتمەندن بە تەنها ئەندامێکی دیاریکراوی لەش (Organ specific Autoimmune diseases).

بەشێک لە نەخۆشیە (Autoimmune diseases)ەکان و شیکاریەکانی (ANA profile) کە بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیە (Autoimmune diseases)ەکان سوودیان لێوەردەگیرێت:

* یەکەم: نەخۆشی بەستەرەشانەکان (Connective Tissues) کە گروپێک لە نەخۆشی دەگرێتەوە وەک:

– Systemic Lupus Erythematosus (SLE): [ds-DNA Abs, Histone Protein, Nucleosome Abs, Sm Abs, Ribosome P protein (RPP) Abs, PCNA, Centromere Abs].

– Sharp Syndrome: [RNP Abs, Sm/RNP Abs].

– Polymyositis/Dermatomyositis and Scleroderma: [Jo-1 Abs, PL-7 & PL-12 Abs, EJ, OJ, KS, HA, ZO, SRP Abs, MDA-5 Abs, Anti-TIF1-λ Abs, Mi-2 Abs, HMGCR Abs, SAE Abs, NXP-2 Abs, PM-Scl Abs, Ku Abs, Scl-70 Abs, RNA polymerase III Abs, Th/To, Anti-Fibrillarin Abs, NOR-90].

– Sjogren’s Syndrome: [Anti-SSA, TRIM21, SSB Abs].

– Anti-phospholipid Syndrome: [Anti-cardiolipin abs, Anti-β2 GP].

* دووەم: ستیف مان (Stiff man Syndrome):

– [Anti GAD I, Anti GAD II].

* سێهەم: مللولە و بۆریەکانی خوێن:

– Vasculitis: [Proteinase 3 (RP3), Myeloperoxidase MPO, C-ANCA, P-ANCA].

– Goodpasture Syndrome: [GBM (Glomerular Basement Membrane)].

* چوارەم: نەخۆشیەکانی جگەر (Autoimmune Liver Diseases):

– Primary Biliary Cirrhosis (PBC): [M2 Abs, M2/PDC-E2, M2/BCO ADC-E2, M2/OGDC-E2, gp210, sp100].

– AutoImmune Hepatitis (AIH): [LKM1 Abs, LC1 Abs, SLA Abs, F-actin Abs].

* پێنجەم: نەخۆشی هەستیاری گلوتین (گەنم و دانەوێڵە)(Celiac Disease):

– [Anti-gliadin Abs, Anti-tTG Abs].

* شەشەم: نەخۆشی هەوکردنی ڕیخۆڵەکان (Crohn’s Disease):

– [ASCA].

* حەوتەم: گرفتی هەستیاری و پێنەکەوتنی شیر (Milk Intolerance):

– [ß-Lactoglobulin Abs].

* هەشتەم: نەخۆشی هەوکردنی گەدە (Autoimmune Gastritis):

– [IF (intrinsic factor), PCA (Parietal Cell Antibodies)].

°°°

بابەتی داهاتوو: بەشی یەکەم، باسکردنی هەریەک لە:

– Systemic Lupus Erythematosus (SLE).

– Sharp Syndrome.

– Sjogren’s Syndrome.

°°°

شیکاریە تاقیگەییەکان بۆ نەخۆشییە (Autoimmune diseases)ەکان و گروپی شیکاریەکانی (ANA profile) لە تاقیگەکەمان بە نوێترین ئامێر کە بە سیستمی (Enzyme immunoassay (EIA)) کاردەکات و بە ڕێژە بڕی دژەتەنە(Antibodies) تایبەتمەندەکان دەستنیشان دەکات.