شیکاری ئامۆنیا
ئامۆنیا وەک یەکێ لە پاشەڕۆکان لە خوێندا هەیە. بەزۆری لە هەرسی پڕۆتین بەهۆی بەکتریای جۆگەی هەرسەوە پێکدێ. دواتر لەڕێی جگەرەوە لەش خۆی لێقوتار دەکات. کاتێ باری لەشساغی تێک دەچێ لە خوێندا کۆدەبێتەوە و چەند کێشەی دەبێ. هەربۆیە لەم بارەدا پێویستە ئاستەکەی بزانرێ.
هۆکار:- پزیشکان لەبەر ئەم هۆکارانە پێشنیازی دەکەن.
*نیشانەی ڕشانەوە و گرژی و هەڵچوون و سستی بە منداڵی ساواوە دیاربێ.
*نەخۆشییەکانی جگەر.
*گومان بکرێ منداڵی شیرەخۆرە سوڕی یوریای شێوابێ.
*پەشێوی کتوپڕ و بێهۆشبوونی بێهۆ.
*کارایی چارەسەری (Hepatic encephalopathy) کە هاوکاتە بەتووشبوونی نەخۆشییەکانی جگەرەوە.
ئەنجام:- بڕی سروشتی ئامۆنیا لە خوێندا ١٥-٤٥ مایکرو/١٠مل لەو بڕەیش بەرزتر ئاماژەیە بە هۆکاری جیاجیا لەوانە:-
*پەک کەوتنی جگەر.
*خوێنبەربوونی جۆگەی هەرس.
*پەک کەوتنی دڵ.
*کەمی پۆتاسیۆم لەخوێندا.
*نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن (Leukemia).
*بەرزی پلەی گەرمی لەش.
*ماندووبوونی زۆر.
*نەخۆشیی جینی کار لە سوڕی یوریا بکات.
*خۆراکی پڕ پڕۆتین.
*مەی و کهول.
*هێندێ دەرمان لەوانە (Narcotics) و (Diuretics).
*جگەرە کێشانە.