شیکاری دووگیانی:

بەدەرکەوتنی هۆرمۆنی ( HCG) لەهەریەک لە خوێن و میزی ژن دەکرێ لە دووگیانبوونی دڵنیا ببینەوە؛ دوای جێگیربوونی هێلکەی پیتراو لە منداڵداندا ئەم هۆرمۆنە لەلایەن وێڵاشەوە بەرهەم دێت و دەڕژێتەو ناو خوێن و میزیش، ئەوەیش بەوردی دوای دوو هەفتە لە سکپڕی دەردەکەوێت،

دەکرێ هەر لەماڵەوە ژن ئەو شیکارە بۆ خۆی بکات و لە سکەکەی دڵنیابێتەوە، لەوە دروستتر شیکارکردنی خوێنە لەتاقیگە؛ دوای دووهەفتە لە دواکەوتنی سوڕی بێنوێژی.

بەئومێدی لەشساخی و بەختەوەری هەمووان.