شیکاری ڕێژەی ئاسن(Serum Iron)
ئەم شیکاریە سودی لێوەردەگیرێت بۆ دیاریکردنی ڕێژەی توخمی ئاسن(Iron) لە لەشدا ، ئەوەمان بۆ دەردەخات کە کەسەکە بڕی پێویست ئاسن لە جەستەیدایە یان بڕەکەی کەم و زیادە ، چونکە لە هەردوو حاڵەتەکەدا ئاکامی خراپی هەیە.لەشی مرۆڤ سود لە ئاسن وەردەگرێت لە دروستکردنی خرۆکەی سووری خوێن(RBC) بۆ گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ بەشەکانی لەش ، کەمی ئاسن دەبێتە هۆی کەم خوێنی ، زۆری ڕێژەی ئاسن (Iron)دەبێەهۆی زیان گەیاندن بە جگەر و ژەهراوی بوون.نیشانەکانی ناڕێکی لە ڕێژەی ئاسن(Iron Level):نیشانە سەرەتایی و پێشوەختەکانی:* ماندوێتی بەردەوام.* سەرگێژ خواردن.* سەرئێشە.*بێهێزی لە ماسولکەکان.*نەمانی تەرکیز.نیشانەکانی فراوانتر دەبێت ، ئەگەر حاڵەتەکە بەرەو خراپتر بڕوات و چارەسەر نەکرێت.نیشانەکانی بەرزی ڕێژەی ئاسن ( کە بەهەمان شێوەی کەمبوون مەترسی دارە):*ئازاری سک و جومگەکان.*ماندوێتی.*دوچاربوون بە گیروگرفتی دڵ ، جگەر و ژەهراوی بوون.*کەم بوونەوەی وزە و لاوازی سێکسی.*دابەزینی کێش ( بەبێ بوونی بەرنامە و هۆکارێکی دیاریکراو).*لاوازی ماسولکەکان.ڕێژەی ئاسای ئاسن و ئەو شیکاریانەی تر کە پەیوەندیان هەیە:ڕێژەی ئاسن (Iron: 60 to 170 mcg/dL).ترانسفێرین (Transferrin) کاری گواستنەوەی گەردیلەکانی ئاسنە بۆ بەشە جیاوازەکانی لەش.تیکڕای توانای پێوەبەندبوونی ئاسن (Total Iron Binding Capacity (T.I.B.C)) توانای پێوەبەند بوون و گواستنەوەی گەردیلەکانی ئاسن بە ترانسفێرینەکانەوە (Transferrin) دەردەخات.فێرتین (Ferittin) جۆرە پرۆتینێکە کە کاری پاشەکەوت کردنی ئاسنە لە لەشدا.ڤیتامین (Vitamin B12)(Folate).هۆکارەکانی کەمی ڕێژەی ئاسن (Iron Level):کەمی ڕێژەی ئاسن لە لەشدا مانای وایە ڕێژەی ئاسن لەو خۆراکانەدا کەمە کە لە ژەمە خۆراکییەکاندا سوودیان لێوەردەگرین یان ئەو بڕە ئاسنەی کە لەڕێگەی خۆراکەوە وەریدەگرین لەلایەن ڕیخۆڵەکانەوە هەڵنامژرێن ( بەهۆی هەر هۆکارێکی تەندروستیەوەبێت) ، یان دەکرێت بەهۆی کۆمەڵێک هۆکاری تروەبێت لەوانە ( سوڕی مانگانە ، سکپڕی ، بوونی برینی و خوێن بەربوون لە ڕیخۆڵەکان ).چارەسەری کەمی ڕێژەی ئاسن(Iron Level):بەهۆی وەرگرتنی ئاسن(Iron Supplement) لە دەرمانخانەکان (بەچاودێری پزیشکی پسپۆڕ) ، یان بەگۆڕینی ژەمەخۆراکییەکان و زیادکردنی ئەو خۆراکانەی بڕێکی زیاتر ئاسنیان تێدایە لە ژەمەکاندا لەوانە:*گۆشتی سوور.*سەرجەم سەوزەکان (برۆکلی ، سپیناخ ، بەزالیا).*زەردێنەی هێلکە.*پاقلەمەنیەکان.*جگەری مانگا.*چەرەسات و ئەو تۆوە ڕوەکیانەی کە بۆ خواردن بەکاردێن ( بەتایبەی ناوکە کولەکە).