شیکاری کاليسيۆم (Calcium):

شیکاری کاليسيۆم (Calcium):

شیکاری کالیسیۆم بریتیە لە دیاریکردنی ڕێژەی کالیسیۆم لە خوێن دا، کالیسیۆم یەکێک لە گرنگترین کانزانکانی لەش و چەندین فرمانی گرنگی هەیە، لەوانە دەچێتە پێکهاتەی ئێسک و ددان و یارمەتیدەرێکی بنچینەییە بۆ کاری کۆئەندامی دەمار و ماسولکە و دڵ.

لەش زیاتر لە هەموو کانزاکانی تر پێویستی بە کالیسیۆم هەیە (لەڕووی بڕەوە)، پێویستە ڕۆژانە (١٠٠٠ بۆ ١٣٠٠ میلیگرام) کالیسیۆم وەربگیرێت، نزیکەی ٩٩٪ ی کالیسیۆمی لەش دەچێتە پێکهاتەی ئێسک و لەوێدا پاشەکەوت دەکرێت، هەرچی ١٪ ەکەی ترە لە خوێندایەو دابەش دەبن بەسەر دوو جۆردا:

* کالیسیۆمی گشتی (Total Calcium) بڕی کالیسیۆمی پێوەبەندبووە بە پرۆتینێکی دیاریکراوەوە.

* ئایۆنایز کالیسیۆم (Ionized Calcium): بڕی کالیسیۆمی سەربەستی ناو خوێن دیاری دەکات (کە بە پرۆتینەکانەوە نەبەستراون) و جۆرە چالاکەکەی کالیسیۆمە.

کەی شیکاری (Calcium) ئەنجام دەدرێت؟

* لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی کەمبوون یان زیاد بوونی بڕی کالیسیۆم، یان ناڕێکی لە کاری ڕژێنی (Parathyroid) و زیاد کار کردنی ڕژێنی پەیرزاد (غودە)(Thyroid)، بوونی نەخۆشیەکانی گورچیلە (بەردی گورچیلە) و ئێسک (ئازاری ئێسک) و دەمار و دڵ و سڕ بوونی دەم و لێو و پەنجەکان و هەندێک جۆری شێرپەنجەدا یان پاش وەرگرتنی (کالیسیۆم و ڤیتامین دی) پێویستە شیکاری کالیسیۆم ئەنجام بدرێت.

ڕێژەی ئاسایی کالیسیۆم:

Total Calcium: 9.6-10.6 mg/dL.

Ionized Calcium: Children: 4.8 to 5.52 mg/dL.

Adults: 4.64 to 5.28 mg/dL.

نیشانەکانی بەرزی ڕێژەی کالیسیۆم (Hypercalcemia):

* دڵ تێکەڵاتن و ڕشانەوە.

* زوو زوو میزکردن و تینوێتی بەردەوام.

* ئازاری سک و قەبزی.

* نەمانی تەرکیز و بێتاقەتی.

* ماندوێتی و بێهێزی.

نیشانەکانی کەمی ڕێژەی کالیسیۆم (Hypocalcemia):

* گرژبوون و تەشەنوجی مەسولکەکان.

* ناڕێکی لێدانی دڵ.

* لاواز بوونی هەستی بەرکەوتن و سڕ بوونی لێو و پەنجەکان.

* ئازاری ئێسک.

* هەندێک جار دەبێتە هۆی دروست بوونەوەی بەردی گورچیلە.

مانای شیکاریەکە چی دەگەیەنێت:

** بەرزی ڕێژەی کالیسیۆم (Hypercalcemia) دەکرێت نیشانەبێت بۆ:

* زیاد کار کردنی ڕژێنی (Parathyroid).

* نەخۆشی (Paget’s Disease)(نەخۆشیەکی ئێسکە).

* زیاد وەرگرتنی کالیسیۆم لە ڕێگەی خواردن و دەرمانەوە.

* هەندێ جۆری شێرپەنجە.

* نەخۆشی گورچیلە.

* نەخۆشی سیل کە بەهۆی بەکتریای (Mycobacterium tuberculosis) تووشدەبین.

* زۆری ڕێژەی ڤیتامین دی (Vitamin D).

نزمی ڕێژەی کالسیۆم(Hypocalcemia):

* لاوازی کاری ڕژێنی (Parathyroid).

* کەمی ڤیتامین دی (Vitamin D).

* کەمی ڕێژەی توخمی مەگنیسیۆم (Magnesium).

* هەوکردنی پەنکریاس (Pancreatitis).

* نەخۆشی گورچیلە.

* گرفتی هەڵمژینی کالیسیۆم لە ڕیخۆڵەکانەوە، وەرگرتنی بڕێکی کەم لە کالیسیۆم لە ڕێگەی ژەمە خۆراکیەکانەوە.

* زیادبوونی ڕێژەی فۆسفۆڕ(Phosphorus).

خۆراکە دەوڵەمەندەکان بە کالیسیۆم:

* تۆوی ڕووەکەکان وەک (کونجی و بادەم… هتد)

* شیر و بەرهەمەکانی (ماست و پەنیر …هتد)

* ماسی.

* هێلکە.

* نیسک و فاسۆلیا و پاقلەمەنیەکان.

* سەوزە (سپیناخ و برۆکلی …هتد).

* هەنجیر.

* ڕێواس.

شیکاریە پەیوەندارەکان:

شیکاری کالیسیۆم بە خوێن (Total Calcium)(Ionized Calcium) یان بە میزی ٢٤ کاتژمێری ئەنجام دەدرێت (24Hours Urine Sample).

– Albumin.

– Parathyroid Hormone (PTH).

– Phosphorus.

– Magnesium.

– Vitamin D.