شیکاری ( HCG)

دووگیانی یا سکپڕی Pregnancy

بەو ماوەیە دەوترێ کۆرپەی تیا لە منداڵدانی دایکیدا نزیکەی نۆ مانگ گەشەی تیا دەکات، هەر لەو ڕۆژەی دوا (سوڕی ماناگانە/ بێنوێژی) کۆتایی دێت.

نیشانەکانی:

نەمانی سوڕی مانگانە؛ هەستی دڵ تێکهەڵاتن؛ هێڵنجدان؛ گۆڕانکاریی لە مەمک؛ میزکردنی زۆر؛ سەرئێشە.

گرنگە ئەوە بزانین دووگیانی لەهەر کاتێکی ٣٧ تا ٤٢ هەفتە کۆتایی دێت، پزیشکانی ئەو ماوەیەیان کردووەتە سێ قۆناخ گۆڕانکاریی دیاری کراویان تێدا ڕوودەدات، هەر قۆناخەو نزیکەی سێ مانگ دەخایەنێت، قۆناخی یەکەم زۆر ئاساییە دایکە هەست بە هێڵنجدان بکات، لەکاتێکدا زۆرینەی ژنان لە قۆناخی یەکەم و سێیەمدا زیاتر هەست بە ماندووێتی دەکەن، هەر بۆیە سەردانی پزیشک گرنگە تا شیکاری خوێنی بۆ بکرێت و لە سکەکەی دڵنیا بێتەوە، گەر ئەنجامەکەی ئەرێنی بوو، ئەو کاتە پزیشک هەرچی پێویست بێت بۆی دەکات.

شیکاری یەکلاکەرەوە بریتییە لە هەبوونی هۆرمۆنی ( Human chorionic gonadotropin hormone) کە بە هۆرمۆنی دووگیانی ناسراوە؛ لەو کاتەدا بڕێکی لێ دەڕژێتە ناو خوێن، کە ١٠ ڕۆژ دوای ڕوودانی سکپڕی بەباشی ئەو هۆرمۆنە لە خوێندا دەردەکەوێ، ئەنجامیشی تەواو ڕاستە.