(JAK2 Mutatim)
مەبەست لەم شیکارە چییە؟
ئەم شیکارە بۆ دیاریکردنی تووشبوونە بە نەخۆشی مۆخی ئێسک،کە دەبێتە هۆی زیاد بەرهەمهێنانی یەکێ یا زیاتر لە پێکهاتەکانی خوێن کە بە لوی زۆربوونی مۆخی ئێسک (Neoplasms – MPNs) ناسراوە.
لەم بارانەی لای خوارەوە ئەم شیکارە پێویست دەبێت:-
*کاتێ گومان دەکرێ نەخۆش دووچاری هەر نەخۆشییەکی مۆخی ئێسک بووبێت کە تێیدا خرۆکە سورەکان یا خەپلەکانی خوێن زۆردەبن یا مۆخی بەرایی ئێسک ڕیشاڵ ڕیشاڵ دەبێت (Primany myelofibrosis).
نموونەی شیکار:-
کەمێ خوێن لە خوێنهێنەرەوە وەردەگیرێ. هێندێ جاریش دەشێ نموونەیەکی مۆخی ئێسک وەربگیرێ.
شیکاری JAK2
جینی ناسراو بە Janus Kinase 2 یا JAK2 هەڵگری ڕاسپاردەیە بۆ بەرهەمهێنانی پرۆتینی JAK2 کە هانی گەشە و دابەشبوونی خانەکان دەدات، دەورێکی گرنگی هەیە لە بەرهەمهێنانی خانەکانی خوێن. بەم شیکارە دەزانرێ گەر هەر بازدانێک لە جینی JAK2 ڕوویدابێت کە پەیوەستە بە تێکچوونی مۆخی ئێسکەوە کە بڕێکی زیادەی لە خانەکانی خوێن بەرهەم هێنراوە.
کەی ئەم شیکارە پێویستدەبێت:-
ئەوانەی دووچاری نەخۆشی (MPNs)دەبن پێدەچێ هیچ نیشانەیەکیان پێوەدیارنەبێ یا چەندنیشانەی کەمیان هەبێ. لەو نیشانانە:-
*ماندوێتی و بێ هێزی.
*ئارەزوو نەکردنی خواردن.
*ئارەقکردنەوەی شەوانە.
*هەناسەسواری لەکاتی ماندوێیدا.
*ئاوسانی سپڵ.
*خوێنبەربوون.
*ئازاری جومگە و ئێسک.
*کەمخوێنی.