شیکاری (NIPT) یان (Non-invasive Prenatal Testing)، شیکاریەکی خوێنە بۆ کۆرپەی ئافرەتانی دووگیان ئەنجامدەدرێت پێش لەدایکبوون، و سوودی لێوەردەگیرێت بۆ دەرخستنی مەترسی بوونی گرفتە جینی(کرۆمۆسۆم)یە باو و دەگمەنەکان، وەک (Down Syndrome)(Edward Syndrome)(Patau Syndrome)…هتد، کە دەتوانرێت لەڕێگەی ئەم شیکاریەوە مەترسی ناتەواوی کرۆمۆسۆمەکانی کۆرپەلە لە سکی دایکی دا بخرێتە ڕوو.
شیکاری (NIPT) شیکاریەک نییە بۆ دەستنیشانکردنی گرفتی کرۆمۆسۆمی، بەڵکو تەنها (مەترسی ناتەواوی کرۆمۆسۆمەکانی کۆرپەلە (Chromosomal Abnormality)) یان (سەلامەتی کۆرپەلە) دەخاتەڕوو، وە دڵنیایی دەدات لە تەندروستی کۆرپەلە و ڕەگەزی کۆرپەلە دیاریدەکات.
شیکاری (NIPT) چی دیاریدەکات؟
بە نزیکەی لە دەهەزارێک منداڵانی تازەلەدایکبوو بێ جیاوازی ڕەگەزی (نێر و مێ) یان چ نەتەوەیەکن تووشی گرفتی ناتەواوی کرۆمۆسۆمەکان (Chromosomal Abnormality)دەبن، ئەم ناتەواوی کرۆمۆسۆمانەی کۆرپەلە دەبێتە ناتەواوی لە جەستەی یان مێشکی منداڵەکە، بەپێ ی داتاکان (۷۰٪)ی ئەم گرفتانە بەهۆی بوونی (سێ کرۆمۆسۆم)(Trisomy) لە سێ جۆر کرۆمۆسۆم دا سەرهەڵدەدەن، وەک: مەنگۆلی (Down Syndrome) کە بەهۆی بوونی سێدانە کرۆمۆسۆمی (Trisomy 21) ڕوودەدات، پاتوو سیندرەم(Patau Syndrome) کە بەهۆی بوونی سێدانە کرۆمۆسۆمی (Trisomy 13) ڕوودەدات، ئێدوارد سیندرەم (Edward Syndrome) کەبەهۆی بوونی سێدانە کرۆمۆسۆمی (Trisomy 18) ڕوودەدات، هەروەها تێرنەر سیندرەم (Turner Syndrome) کە بەهۆی بوونی یەک کرۆمۆسۆم لە سێکس کرۆمۆسۆمی (X)دا ڕوودەدات.
یان (Triple X Syndrome) کەبەهۆی بوونی سێدانە کرۆمۆسۆمی (Trisomy X)، یان سیندرەمی (XYY Syndrome)، وە یان سیندرەمی (Klinefelter Syndrome).
هەروەها بە شیکاری (NIPT) دەتوانرێت ڕەگەزی کۆرپەلە دیاریبکرێت (Sex Determination) و یارمەتیدەرە لە دەرخستنی گرفتەکانی وەک:
* سیندرەمی (Fregile X Syndrome).
* پوکانەوەی ماسولکە (Duchenne Musculer Distrophy).
* کرۆمۆسۆمی ناتەواوی (Y Chromosome Infertility).
* نەبوون یان پوکانەوە و گەشە نەکردنی گونەکان (Abnormal or absenticular development).
* (Retinitis Pigmentosa Y-linked).
هەرچەندە تەمەنی ئافرەتی دووگیان گەورەتربێت ئەگەری تووشبوونی کۆرپەکە بە ناتەواویە کرۆمۆسۆمیەکان زیاتردەبێت، زۆرێک لە ناتەواویە کرۆمۆسۆمیەکان لە سێ مانگی یەکەمی دووگیانبووندا دەبێتە هۆی لەبارچوون یان لە دایکبوونی کۆرپەلە بە زەحمەت.
چۆن شیکاری (NIPT) ئەنجام دەدرێت؟
تا ساڵی ۲۰۱۰ بەهۆی (Screening Test) لە سێ مانگی سەرەتای دووگیانی دا، شیکاری بۆ ئافرەتانی دووگیان دەکرا تا بزانرێت کە کۆرپەکەی گرفتی کرۆمۆسۆمی هەیە یاخود نا (کە زۆر دڵنیاکەرەوە نین)، جگە لەوەش چەند ڕێگایەکی تر بەکاردەهێنرێن بۆ دەستنیشانکردنی ناڕێکی کرۆمۆسۆمەکانی کۆرپەلە (کاتێک لە سکی دایکیدایە)، بەڵام بە گشتی دەبنە مایەی ناڕەحەتی بۆ دایک و کۆرپەکەی و (دەکرێت پێویست بە وەرگرتنی پارچەیەک بکات لە وێڵاش (Placenta) یان وەرگرتنی نموونە لە ئاوی دەوری کۆرپەلە (Amniotic Fluid)) کە ئەمانەش مەترسی و ناڕەحەتی زۆریان هەیە و دەکرێت هەندێک جار ببێتە هۆی لەبارچوون.
گرنگی شیکاری (NIPT) لەوەدایە کە زۆر بە ئاسانی و وەک هەر شیکاریەکی تاقیگەیی ئاسایی دیکە لە ڕێگەی وەرگرتنی کەمێک خوێن لە باسک (قۆڵ)ی دایکەکە شیکاریەکە ئەنجامدەدرێت، پاش هەفتەی دەیەمی دووگیانیەکە (باشترین کات نێوان هەفتەی یازدە بۆ چواردەی دوگیانیەکەیە).
بنەمای کارکردنی شیکاریەکە:
شیکاریەکە ئیش لەسەر ئەو دی ئێن ئەی(DNA)یانە دەکات کە لە ڕێگەی وێڵاشەوە (Placenta) لە کۆرپەلەوە دەگەنە ناو خوێنی دایکەکە و بە سەربەستی لە خوێن دا دەسووڕێنەوە کە بە (cell-free DNA (cfDNA)) ناسراون، بە گشتی ئەم (cell-free DNA (cfDNA)) یانە لە دوای هەفتەی دەیەم لە خوێنی دایکەکەدا بە ئاشکرا دەردەکەون، هەربۆیە باشترین کات بۆ ئەنجامدانی شیکاریەکە دوای هەفتەی دەیەمی دووگیانیەکەیە.
وەرگرتنی خوێن:
شیکاری (NIPT) تیوبی تایبەت بە خۆی هەیە، کە (١٠ مل) خوێن لە دایکەکە وەردەگیرێت (نابێت لەم بڕە کەمتربێت)، ئەم تیوبە ماددەی دژە مەیین (Anticoagulant)ی تێدایە لەگەڵ ماددەیەک کە (DNA)یەکە جێگیر (Stable) دەکات و ناهێڵێت لەناوبچێت تێکبشکێت (Degradation)بکات، دەبێت دایکەکە لە هەفتەی دەیەمی سکپڕیەکەیدا بێت (چونکە لەوە کەمتر پەیتی یان بڕی (cfDNA)) لەخوێنی دایکەکەدا کەمترە لە بڕی پێویست بۆ شیکاری کردنی.
پاشان کۆمەڵێک زانیاری لە نەخۆشەکە وەردەگیرێت وەک تەمەنی کۆرپەکە (لە حەفتەی چەندهەمدایە)، تەمەن وکێش و باڵای دایکەکە، هەروەها سکی دایکەکە (دوانەیە یان نا)، پاشان ڕەزامەند بوونی نەخۆشەکە بۆ ئەنجامدانی شیکاریەکە.
هەموو ئەمانە لە فۆڕمێکی تایبەتدا کەبەشێکی لەلایەن پزیشکی دایکەکە و بەشێکی لەلایەن تاقیگەوە پڕ دەکرێتەوە و تۆماردەکرێت.
کێ پێویستە شیکاری (NIPT) ئەنجامبدات؟
بەگشتی شیکاری (NIPT) گرنگی خۆی هەیە و دەتوانرێت بۆ هەموو دایکێکی دووگیان ئەنجام بدرێت، بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی کۆرپەکەی لە ڕووی ژمارەی کرۆمۆسۆمەکانەوە، وەک بوونی سێ کرۆمۆسۆمی (Trisomy) لە کرۆمۆسۆمەکانی (21،18،13) یان ناتەواوی لە سێکس کرۆمۆسۆمەکان (X,Y) چەندین گرفتی کرۆمۆسۆمی تر.
بەڵام لە هەندێک کەس دا زۆر پێویست و گرنگە کە شیکاری (NIPT) بۆ کۆرپەکانیان ئەنجام بدرێت وەک:
* ئەو ئافرەتانەی کە لە دوای تەمەنی (٣٥ ساڵی) دووگیان دەبن.
* لەکاتی بوونی مناڵی دیکە لە خێزانەکەیدا کە هەڵگریی ناتەواوی کرۆمۆسۆم بن.
* لەکاتی بوونی ناتەواوی یان گرفتی کرۆمۆسۆمی لە یەکێک لە باوانەکان دا.
* ئەگەر یەکێک لە شیکاریەکانی خوێنی دایکەکە وەک (FTS/IPS/MSS) ناتەواوبێت.
* یان کۆرپەکەی ناتەواوی لەدایکبوونی هەیە (Congenital Abnormality) کە لەسۆنەردا دەرکەوتووەوە یان گرفتی لە کرۆمۆسۆمەکانی (13,18,21) دا هەبێت.
* بوونی (Tearing Amnion) لە ڕابردوودا.
* ناتەواوی (Abnormal sonography) هەبووە لەهەفتەی ٢٢ هەمدا.
* ئەو ئافرەتانەی ئەترسن لە ئەنجامدانی شیکاری وەک (Amniocentesis) و (CVS)Chorionic Villus) Sampling).
* سک و زای نەکردووە یان چەند ساڵێک یان نەزۆک بووبێت یان منداڵی بەڕێگەی بلوری(VIF) کردبێت.
ئەنجامی (NIPT) چیمان دەڵێت:
پێمان دەڵێت کە کۆرپەکە پێدەچێت تووشی سیندرەمەکانی ((Down Syndrome)(Edward Syndrome)(Patau Syndrome)) وە یان هەندێک کەمووکوڕی بۆماوەی کە پەیوەندیان هەیە بە سێکس کرۆمۆسۆمەکان (Y, X)، وەک (Klinefelter Syndrome, Turner Syndrome, Triple X Syndrome).
** بە پێی ڕێکخراوی (WHO) پێویست دەکات لەسەر ئافرەتانی دووگیان کە شیکاری (NIPT) ئەنجامبدەن چ لە تەمەنی سەروو یان خواری سی ساڵیەوە، وە یەکێتی جیناتی ئەمریکی؛
– (ACMG (American College of Medical Genetics))
ئەمەی سەلماندووە.
بۆیە ئەم شیکاریە گرنگە بۆ هەموو ئافرەتانی دووگیان بکرێت، بەبێ ئەوەی کە لە خێزانەکەیاندا ناتەواوی کرۆسۆمی هەبێت یان نا، تا ئێستا بەگشتی لە جیهاندا (۹۲ ملیۆن) کەس ئەم شیکاریەیان بۆکراوە.
ئێستا بەهۆی شیکاری (NIPT) لە هەفتەی دەیەمی دووگیانی (سکپڕی) دا دەزانرێت کە کۆرپەکە گرفتی کرۆمۆسۆمی هەیە یان نا ئەگەر ئەنجامی شیکاریەکە پاک بوو (Negative) ئەوە واتە کۆرپەکە جێ ی مەترسی نییە (گرفتی کرۆمۆسۆمی نییە)، بەڵام ئەگەر ئەنجامی شیکاریەکە (Positive) بوو ئەوا دەبێت (Amniocentesis) یان (Chorionic Villus Sampling (CVS)) بۆ بکرێت، ئەگەر لەمەشدا (Positive) بوو، دەبێت لیژنەی پزیشکی تایبەتمەند بڕیاربدات کە ئەو منداڵە لە دایک ببێت یان نا.
شیکاری (NIPT) بە تەکنیکی (NGS)(New Generation Sequencing) دەکرێت کە لەڕێیەوە ڕێژەی (Cell Free DNA (cfDNA))یەکان دەپێورێت، کەدڵنیایی لە ووردی ئەنجامەکەی (Accuracy) بە ڕێژەی (۹۹٫۹۹٪)لە سەدایە.
هەروەها شیکاری (NIPT) دەتوانێت دەستنیشانی ڕەگەزی کۆرپەلە بکات لە دوای هەفتەی دەیەمی دووگیانیەکەوە کە دەکرێت بە سۆنار لەو کاتەدا نەتوانرێت ڕەگەزی کۆرپەکە دیاریبکرێت.
°°
هەموو شیکاریەکانی (NIPT) لەتاقیگەی پسپۆڕی نوا وەردەگیرێت ودەنێردرێت لە تاقیگەی پێشکەوتووی (Centogene)ی ئەڵمانی دەکرێن کە شیکاریەکانیان لەلایەن (CAP)(College of American Pathologists) پەسەندکراوە.