ئەم شیکارە بە Fecal Pancreatic Elastase/ Stool Pancreatic Eastase یش ناسراوە
1- Human Fecal Elastase و (FE-I)
بۆچی ئەم شیکارییە دەکرێت؟
بەم شیکارە دەتوانین کێماسی پەنکریاس هەڵبسەنگێنین.
نموونەی شیکار؟
نموونیەک لە پیسایی نەخۆش وەردەگریرێ بەمەرجێ میزی تێکەڵ نەبێ.
کەی ئەم شیکارییە ئەنجام دەدرێت؟
کاتێ نەخۆش نیشانە و ماکی وەک ژانەسك (گەدە)، لاوازبوون، بەدخۆراکی، بەدمژین، دواکەوتنی گەشە و قەڵەوبوونی (منداڵ) ،بۆگەنی هەرچیی زیاتری پیسایی، گومان لە کێماسی پەنکریاس بکرێ.
خۆئامادەکردن پێش شیکارکردن؟.
گەر دەرمانی ئەنزیمی پەنکریاس وەردەگرن، مەرجە تا ٥ ڕۆژ بەرلە وادەی شیکار خۆتانی لێبەدووربگرن.
شیکاری چی دەکرێ؟
ئەنزیمی ئیلاستەیز Elastase لەلایەن شانەی تایبەتی پەنکریاس (Exocrine) بەرهەم دێ بەم شیکارە بڕی ئەنزیمەکە لە پیسایدا پێوانە دەکرێ. تا یاریدەمان بدات کاروفرمانی پەنکریاس بزانین.
پەنکریاس ئەندامێکە دەکەوێتە ناو سک. دووجۆر شانەی هەن (Endocrine و Exocrine)
یەکەمیان تایبەتە بە بەرهەمهێنانی ئەنزیمی ئیلاستەیز بە تەنها و لەگەڵ ئەنزیمی دیکە کە دەگوازرێتەوە بۆ ڕیخۆڵە باریکە تا لەوێدا (چەوری، پڕۆتین، کاربۆهایدرەیت ) وەک بەشێکی هەرسی خۆراک تێک بشکێنێ.
لەجۆگەی هەرسدا، ئیلاستەیز لەلایەن ئەنزیمی دیکەوە تێک ناشکێ، دواجار لەش لەڕێی پیساییەوە تووڕی دەداتە دەر.
ئیلاستەیز دەکرێ دەستنیشان بکرێ و بڕەکەیشی لەپیساییدا دیاری بکرێ کاتێ پەنکریاسی مرۆڤ بەشێوەیەکی ئاسایی ئەرک و فرمانی خۆی جێبەجێ دەکات. بڕەکەی لە پیسایدا کەم دەکات کاتێ شانەکانی (Exocrine)ی پەنکریاس بڕی گونجاوی ئیلاستەیز و ئەنزیمی دیکەی هەرس بەرهەم ناهێنن. بەم حاڵەتە دەوترێ (Exocrine pancreatic insufficiency).
ئەم حاڵەتەیش کاتێ ڕوودەدات کاتی بڕێک لە ئەنزیمەکە دەردەدرێ و دەگاتە ڕیخۆڵە باریکە کە بەشی هەرس کردنی تەواوی خۆراک و مژینی ماددەی خۆراکی ناکات. هەر حاڵەتێکی دیکەی گیرانی جۆگەکانی پەنکریاس یا تێکچوون و شێوانی خانەکانی کە ئەنزیمی ئیلاستەیز بەرهەم دەهێنن دەبێتە هۆی (Pancreatic Insufficiency). ئەوەیش زۆرجار لەحاڵەتی هەوکردنی درێژخایەنی پەنکریاس و هێندێ جاریش لەشێرپەنجەی پەنکریاس ڕودەدات. لەمنداڵدا بەزۆری پەیوەستە بە (Cystic Fibrosisi). یا Shwachman-Diamond syndrome.
چۆن نموونەی شیکارکردن وەردەگیرێ؟
نموونەیەکی پیسایی لە قوتوویەکی تایبەت و خاوێندا وەردەگیرێ بەجۆرێ شل ئاوی (Watery) نەبێ و بە هیچ جۆرێ میزی تێکەڵ نەبووبێ. مەرجە دەستبەجێ بگەیەنرێتە تاقیگە.
گەر دەرمان (Pancretic Enzymes) وەردەگرێ، مەرجە تا ٥ ڕۆژ بەر لە وادەی شیکار خۆتانی لێ بەدوور بگرن.
چۆن؟
شیکاری ئیلاستەیز بەتەنها لەگەڵ شیکاری دیکەدا دەکرێ. وەک (Fecal chymotrypsin),(Fecal fat) تا هەریەک لە منداڵ و گەورەیش لەڕووی Pancreatic insufficiency هەڵبسەنگێرێن.
کێماسی لە فرمانی پەنکریاسیدا بریتییە لە بێتوانایی پەنکریاس لە بەرهەمهێنان و یا گواستنەوەی بڕی گونجاوی ئەنزیم تا خۆراک لە ڕیخۆڵە باریکەدا تێک بشکێنێ و بەفریای مژینی ماددەی خۆراکی بکەوێ ئەمیش وەک ئەنجامی تێکچوون و خراپیبوون و بەردەوامی هەوکردنی پەنکریاس ڕودەدات.
کەی؟
شیکاری ئیلاستەیز پێویستە دەبێ، هەرکاتێ نەخۆش نیشانە و ماکی کێماسی ئەرک و فرمانی پەنکریاسی تیا دەرکەوت ،وەک:-
١-ژانەسک و باو بژ.
٢-پیساییەکەی زۆر بۆگەن و چەور بێت.
٣-لەمنداڵدا، کێشی زیاد ناکات، گەشەی سست دەبێ.
٤-بەدمژینی ڕیخۆڵەکان.
٥-بەدخۆراکی.
٦-کێماسی ڤیتامینەکان.
٧-لاواز بوون.
ئەنجامی شیکار چیمان پێ دەڵێن؟
بڕێکی ئاسایی و سروشتی لە ئیلاستەیت لە پیسایی کەسێکی لەشساغدا هەیە، کەمی ئیلاستەیز لە پیساییدا مانای وایە بە پێی شیکاری ئیلاستەیز ئەوکەسە دووچاری ناتوانایی پەنکریاسبووەتەوە. دەست نیشان کراونییە. بەڵام بەڵگەیەکەو پێویست بە چەند شیکاری دیکە دەکات.
زانیاری سەربار:-
پیسایی زۆر شل وەک لەسکچووندا هەیە، نموونەیەکی باش نابێ کە ئاو لەپیساییدا زۆربێ. بەوە ئەنزیمی ئیلاستەیز تیاڕوون دەبێتەوە و بڕەکەی کە دەپێورێت کەم دەکات.
شیکاری ئیلاستەیز ماوەی چەنی پێدەچێت؟
ئەوە پشت بە تاقیگە دەبەستێ کە ئەم شیکارەی تیا دەکرێ. کە لە زۆر تاقیگەدا ناکرێ. مەرجە نموونەی شیکار ببرێتە تاقیگەیەک (مەرجەع)بێ.
بەچ ڕێگەیەکی شیکاری دەکرێت؟
شیکاری ئیلاستەیز بە ڕێگەی ELISA دەکرێت.
ڕێژەی سروشتی ئیلاستەیز لەپیسایدا چەندە؟
بۆ مناڵ وگەورە(نێرو مێ):
ڕێژەی سەروو ٢٠٠ مایکرۆگرام ئیلاستەیز / گرام پیسایی نیشانەی چالاکی پەنکریاسە.
ڕێژەی خواروو ٢٠٠ مایکرۆگرام ئیلاستەیز / گرام پیسایی نیشانەی ناچالاکی پەنکریاسە.
.°°°
بەهیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەموولایەک.