لەدرێژەی پەرەپێدانی ئاستی زانستی کارمەندان و پێشخستنی کارەکانی تاقیگەکەمان ئێوارەی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٢/١٢/٢٠٢٢ لە ئۆتێل تایتانیک ۆرکشۆپێکی تایبەت بە شیکاریە جینیەکان بەناوی (Introduction to Medical genetic testing) بۆ زۆر بەڕێز دکتۆر زانیار ئاغال سازدرا

لەدرێژەی پەرەپێدانی ئاستی زانستی کارمەندان و پێشخستنی کارەکانی تاقیگەکەمان ئێوارەی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٢/١٢/٢٠٢٢ لە ئۆتێل تایتانیک ۆرکشۆپێکی تایبەت بە شیکاریە جینیەکان بەناوی (Introduction to Medical genetic testing) بۆ زۆر بەڕێز دکتۆر زانیار ئاغال سازدرا، کەبەشێکی بەرچاو لە پزیشکانی هیماتۆلۆجی،ئۆنکۆلۆجی وهەناوی ستافی تاقیگەکەمان ئامادەبوون.کە لە بارەی شیکاری جینی وچۆنێتی ئەنجامدان وهەڵسەنگاندنی ئەنجامەکەی باسێکی چڕوپڕی پێشکەش کرد؛ هەر لەو ۆرکشۆپەدا کۆمپانیای (Agiomix) کە تایبەتن بە شیکاری جینی بەشدار بوون، نوێنەریان بەرێز یوسف ئەسەدی بە شێوەیەکی گشتی لەسەر ئەو شیکاریانەی کە هەیانە دوا. لە ئێستادا تاقیگەی پسپۆڕی نوا بریکاری ئەم تاقیگە جینیە پێشکەووتوەیە لەسلێمانی و زۆربەی ئەو شیکاریە جینیانەی کەلای خۆمان بەردەست نین بۆAgiomix دەنێرین.