لەدرێژەی کار و چالاکییەکانی تاقیگەی پسپۆڕیی نوا؛ بەرواری ١ بۆ ٦-٥-٢٠٢٤ کارمەندانی تاقیگەکەمان بەشداربوون لە خولێکی ڕاهێنان لەسەر (Validation and Verification of Examination Methods) کە گرنگە لەپشتڕاستکردنەوە و چەسپاندنی شێوازەکانی پشکنین لە تاقیگە پزیشکییەکاندا.

بەسەرپەرشتی (دکتۆر مستەفا دەسمەردی) پسپۆڕی تایبەتمەندی ئەم بوارە.

ئەم خولە شەش ڕۆژی خایەند، ڕۆژانە بۆ ماوەی شەش کاژێر وانە خوێندراوە بەکەڵک وەرگرتن لەو ستانداردانەی کە بڕوانامەی ئایزۆ(ISO-15189) داوای دەکات.

لەم خولەدا زانیاری زیاتر لە بارەی ووردبینی و چۆنێتی ئەنجامدانی شیکارییەکان بەو ئامێر و کت وماددانەی لە تاقیگەکاندا بەکاردەهێنرێن ڕونکراوەتەوە؛ تا ئەنجامی شیکارەکان ڕاست و دروست بن.

ئەم کۆرسە بەشێکی بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی کاروباری شیکاری نەخۆشی و بەرزکردنەوەی ئاستی زانست و زانیاریی کارمەندانی تاقیگەکەمانە؛ بەتایبەتی کە تاقیگەی پسپۆڕیی نوا خاوەنی بڕوانامەی ئایزۆی (ISO-15189)ە.

بەهیوای سود گەیاندن بەم لایەنە گرنگەی بواری پزیشکی کە تاقیگە دەورێکی گەورەی هەیە لەدیاریکردن و دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکاندا.

ڕاستە کردنەوەی ئەم خولانە تێچووی مادی زۆرە وەهەروەها مامۆستای پسپۆڕی ئەم بوارە لەووڵاتی خۆماندا نییەو دەبێت لەدەرەوە میوانداری بکرێن بێن بۆ وانەووتنەوە، بەڵام سودێکی زانستی زۆر دەگەیەنێت بە بواری شیکاری تاقیگە لە شارەکەماندا.

لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تاقیگەکەمان دروشمی (متمانەو شارەزای ودڵنیایی) ئامانجی لەپێشینەی بووە،بۆیە هیوادارین کە هەمیشە جێی متمانەی چارەخوازان بین .