جۆرێکی نەخۆشیی شێرپەنجەیە، سەرەتا هەر زوو لە خانەکانی هەستەدەماردا دەردەکەوێ، کە بە Neroblasts ناودەبرێن. کە گەشەکردنیان لە شێرپەنجەی نیۆرۆبلاستۆمادا جڵەوناکرێ، تا دەبنە خانەی شێرپەنجە، کەلەشێوەی لوویەکی ڕەقە (solid tumor). نیۆرۆبلاستۆما زۆرجار لەناو شانەی ڕژێنی ئەدرناڵیندا دەکەوێتەخۆ، ئەم ڕژێنە کە وا بەسەر گورچیلەکانەوە،بەڵام دەتوانێت لەسەر مل،سنگ،سک یان بڕبڕەی پشت گەشەبکات.
نیشانەکانی:
ئازار، قەبزی یا سکچوون، هەڵاوسانی سک، ماندوێتیی زۆر، ئارەزوونەکردنی خواردن و لاوازبوون، ڕەشهەڵگەڕانی چواردەوری چاو و تا.
چۆنی بناسینەوە:
ئەگەر گومان لەم نەخۆشییە کرا، دەکرێ پزیشک، لە ڕێی ئەم شیکارییانەی لای خوارەوە، نەخۆشییەکە دەستنیشانبکا:
١. شیکاریی میز و خوێن.
٢. تیشکی ئێکس X، MRI، CTscan، سۆنار.
٣. وەرگرتنی نموونەیەکی شانە Biopsy.
٤. نمونەی مۆخی ئێسک.