نەخۆشیی بێ‌هێزبوونی ماسوولکە

مایۆپاسی Myopathy

مایۆپاسی پێوەندیی بە نەخۆشییەکانی ماسوولکەوە هەیە. لەم بارەدا ماسوولکە وەک لێی چاوەڕوان‌دەکرێ، کەمتر چالاکە. ئەوەیش کاتێ ڕوودەدا کە ماسوولکە وەک پێویست و بە شێوەیەکی گونجاو گەشەی‌نەکردبێ. ماسوولکە، کە پرۆتین و ئاوێتەکانی پێکهاتەکەی پێک‌دەهێنن، ئاسایی بە گرژبوون و خاوبوونەوە کورت‌دەبێتەوە و بە جۆرێکی گونجاویش گرژ و خاو دەبێتەوە. کە هەر یەکە لەو پێکهاتانەی ناکارادەبێ، دەبێتە مایەی پەیدابوونی مایۆپاسی (بێ‌هێزیی ماسوولکەی لەش).

چەند چەشنێکی جیاواز لە نەخۆشیی ماسوولکە هەیە، بەوپێیە چەند چەشنی جیاوازیش لە بێ‌هێزیی ماسوولکە هەیە، هەر یەکەیان ناوی تایبەت بە حاڵەتەکە، شیکاریی دەست‌نیشانکردنی نەخۆشییەکە و چارەسەری تایبەتی خۆی هەن.

هەندێ جۆری بێ‌هێزیی ماسوولکە، وا چاوەڕوان‌دەکرێ بە تێپەڕینی کات لە نەخۆشەکەی پیس‌بکا، لە کاتێک‌دا هەندێک جۆریان جێگیرە و هەندێکی‌تریش بۆماوەیییە و زۆربەیشیان بۆماوەیی نییە.

جۆرەکانی مایۆپاسی:

A. بێ‌هێزیی زگماکی ماسوولکە congential Myopathy: ئەم جۆرە هەر لە لەدایکبوونەوە لەگەڵ نەخۆشەکەیە. زۆر لەم حاڵەتانە بۆماوەیین و لە ڕیگەی جینەکانەوە لە باوانەوە دەگا بە منداڵ و نیشانەکانی بە زۆری لە تەمەنی زۆر گەنجی‌دا دەردەکەون.

B. بێ‌هێزیی بۆماوەییی ماسوولکە Inherited Myopathy: لەوانە

١- مایۆپاسیی مایتۆکۆندریا Mitoconderial Myopathy: ئەو جۆرەیانە کە ناکارایی لە بەشی تایبەت بە وزەیە لە خانەی ماسولکەدا.

٢- مایۆپاسیی میتابۆلی Metabolic Myopathy: ئەم جۆرە نەخۆشییە بەهۆی کێشەی میتابۆلیزمەوەیە کە کار لە فرمانی ماسوولکە دەکا.

٣- نیمالین مایۆپاسی Nemaline Myopathy: ئەم جۆرە پێوەندیی بە Nemaline Rods، واتە لاوازیی ماسوولکەکانی تایبەت بە کۆئەندامی هەناسەوە هەیە.

C. بێ‌هێزیی زگماکیی ماسوولکە Congential Myopathy: ئەویش چەند جۆرێکە.

١. Central Core Myopathy: ئەم جۆرە بۆماوەیییە و دەبێتە هۆی لاوازی و بێ‌هێزی و کێشەی ئێسک.

٢. پووکانەوەی ماسوولکە Musculer Dystrophy: ئەم کۆمەڵە نەخۆشییە بەهۆی لێک‌هەڵوەشانی ماسوولکە یا نائاساییبوونی خانەی ماسوولکەوە پەیدادەبێ.

بێ‌هێزیی وەرگیراو (مکتسب)ی ماسوولکە:

١. Autoimmune Myopathy: ئەم جۆرە پەلاماری سیستەمی بەرگریی ماسوولکەکان دەدا و ماسوولکە لێک‌هەڵدەوەشێنێ و کار لە فرمانەکانی دەکا.

مایۆپاسی بە هەوکردنی ماسوولکە: لەوانە: (Sarcoidosis, Lipus, Rheumatoid Arthritis).

٢. مایۆپاسیی ژاراوی toxic Myopathy: ئەم جۆرە بەهۆی ژەهرەوە، دەرمان یا هەر دەرمانێک کار لە پێکهاتە و فرمانی بکا.

٣. مایۆپاسیی ئەندۆکراین Endocrine Myopathy: ئەم جۆرە بەهۆی تێکچوونی هۆڕمۆنییەوەیە، هۆڕمۆنی Thyroid Gland و ڕژێنی ئەدرناڵینی سەر گورچیلەکان، کە کار لە فرمانی ماسوولکە دەکا.

٤. Infection Myopathy: ئەم جۆرە بەهۆی هەوکردنەوەیە کە کار لە چالاکیی ماسوولکە دەکا.

٥. مایۆپاسیی لاوەکی یا بەهۆی لاسەنگیی ئەلکترۆلایتەوە: کێشەی ئەلکترۆلایت وەک ئاستی زۆر بەرز و نزمی پۆتاسیۆم کار لە فرمانی ماسوولکە دەکا.

نیشانەکانی مایۆپاسی:

بەگشتی مایۆپاسی دەبێتە هۆی لاوازی و بێ‌هێزیی ماسوولکەکانی جومگە. مانای وایە ماسوولکەی لای سەرووی قۆڵ و باسک و ماسوولکەکانی قاچ و باسک لاوازتردەبن. هەندێ جاریش ماسوولکەی کۆئەندامی هەناسە کە جڵەوی هەناسەدان دەکا، لاوازدەبێ. هەروەها زۆرجار مایۆپاسی پەیوەستە بە شێوەی نائاساییی ئێسک، لەبەرئەوەی ماسوولکە بە شێوەیەکی گونجاو پاڵپشتی ئێسکی نەکردووە.

دەست‌نیشانکردنی بێ‌هێزیی ماسوولکە:

بەگشتی گەر نەخۆش نیشانەی نەخۆشییەکەی دەست‌نیشان‌بکرێ، شیکاریی دەست‌نیشانکردنی نەخۆشییەکە بە هەڵسەنگاندنێکی باشی فیزیکییە، لەوانە مەشقی پێستی لەش، گرژیی ماسوولکە، هاوسەنگی و هەستیاری. پزیشک پرسیار لەبارەی هەموو ئەو دەرمانانەوە دەکا کە نەخۆش وەری‌گرتوون. سەرباری هەندێ شیکاریی تاقیگە، لەوانە کە ئاستی Creatine Kinase دیاری‌دەکا. هەروەها Autoimmune کە چالاکیی ANAی پێ‌دەپێورێ.

Electro Myography EMG: شیکارییەکی کارەبایییە فرمانی ماسوولکە هەڵدەسەنگێنێ. لە لایەکی‌ترەوە هەندێک جار بایۆپسیی ماسوولکە وەردەگیرێ، تا ڕاستەوخۆ دەست‌نیشانی مایۆپاسی بکەین.