نەخۆشی فرە کیسی هێلکەدان

نەخۆشی فرە کیسی هێلکەدان چیە؟

کێشەیەکی هۆرمۆنییەکە تووشی ئافرەتان دەبێت لەماوەی ئەو ساڵانەی منداڵیان دەبێت (تەمەنی ١٥ بۆ ٤٥ ساڵی). لە نێوان ٪ ٢.٢ بۆ٪ ٢٦.٧ی ژنان لەم تەمەنەدا تووشی فرە کیسی هێلکەدان دەبن.

فرە کیسی هێلکەدان کاریگەری لەسەر هێلکەدان هەیە کە هەردوو هۆرمۆنی زاوزێی ئیسترۆجین و پرۆجسترۆن بەرهەم دەهێنن ئەوانیش سوڕی مانگانە ڕێکدەخەن. هەروەها هێلکەدانەکان بڕێکی کەم لە هۆرمۆنی نێرینەبەرهەم دەهێنن کە پێی دەوترێت (ئەندرۆجین).

هێلکەدانەکان هێلکە ئازاد دەکەن بۆ ئەوەی لەلایەن سپێرمەکانی پیاوەوە بپیتێنرێن. دەردانی هێلکەیەک لە مانگێکدا پێی دەوترێت دابەزینی هێلکە.

هەردوو هۆرمۆنی (FSH) و (LH) کە گلاندی پیوتیتەری بەرهەی دێنن، کۆنتڕۆڵی دابەزینی هێلکە دەکەن.

‏FSH هێلکەدان هان دەدات بۆ بەرهەمهێنانی (فۆلیکۆلێک – کیسەیەک) کە هێلکەیەکی تێدایە – وە پاشان هۆرمۆنی LH هانی دروستبوونی هێلکەیەکی پێگەیشتوو دەدات.

فرە کیسی هێلکەدان کۆمەڵێک نیشانەی هەیە کە کاریگەری لەسەر هێلکەدان و دابەزینی هێلکە دەبێت،کەئەمانەن:

• دروستبوونی کیس لە هێلکەدانەکاندا.

• ئاستی بەرزی هۆرمۆنەکانی نێرینە.

• ناڕێکی سوڕی مانگانە.

لەحاڵەتی فرە کیسی هێلکەداندا هەر فۆلیکۆلێک هێلکەیەکی ناپێگەیشتوی تێدایە،هێلکەکان هەرگیز ئەوەندە پێناگەن کە بتوانن پیتاندن دەستپێبکەن.هەروەها لەم حاڵەتەدا ئاستی ئیسترۆجین، پرۆجسترۆن، FSH و LH دەگۆڕێت.وەلەم کاتەدا ئاستی پرۆجسترۆن لە ئاسایی کەمترە، لەکاتێکدا ئاستی ئەندرۆجین لە ئاسایی زیاترە. بەمەش سوڕی مانگانە تێکدەچێت، بۆیە ئەو خانمانەی تووشی فرە کیسی هێلکەدان بوون سوڕی مانگانەیان کەمتر دەبێت لە ئاسایی.

هۆکاری ئەم حاڵەتە چیە؟

لە فرە کیسی هێلکەداندا ئاستی هۆرمۆنی نێرینە زیاد دەکات و بەمەش ڕێگری لە هێلکەدان دەکات لە بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی ئافرەتان کە ببنە هۆی و دروست بوونی هێلکە.

وە هەر یەک لە جینەکان و بەرگری ئەنسۆلین و هەوکردن پەیوەندییان بە بەرهەمهێنانی ئەندرۆجینەوە هەیە.

جینەکان (gens):

برواوایە کە جینێک یان زیاتر لە جینێک کاریگەریان هەبێت.

بەرهەڵستیی ئەنسۆلین:

نزیکەی لەسەدا ٧٠ی ئەو ژنانەی کە تووشی فرە کیسی هێلکەدان بوون بەرگری ئەنسۆلینیان هەیە، واتە خانەکانیان ناتوانن ئەنسۆلین بە باشی بەکاربهێنن. (ئەنسۆلین هۆرمۆنێکە کە پەنکریاس بەرهەمی دەهێنێت و یارمەتی جەستە دەدات شەکر لە خۆراکدا بگۆرێت بۆ ووزە).کاتێک خانەکان ناتوانن ئەنسۆلین بە باشی بەکاربهێنن، داواکاری جەستە بۆ ئەنسۆلین زیاد دەکات. پەنکریاس ئەنسۆلینی زیاتر دروست دەکات بۆ قەرەبووکردنەوەی. ئەنسۆلینی زیادە هێلکەدانەکان هان دەدات بۆ بەرهەمهێنانی زیاتری هۆرمۆنی نێرینە.

هەوکردن (Infection):

ئەو ژنانەی کە تووشی فرە کیسی هێلکەدان بوون زۆرجار ئاستی هەوکردن لە جەستەیاندا زۆرە. توێژینەوەکان هەوکردنی زیادەیان پەیوەست کردووە بە بەرزبوونەوەی ئاستی ئەندرۆجین.

گرنگترین نیشانە باوەکانی نەخۆشی فرە کیسی هێلکەدان چین:

هەندێک لە خانمان لە کاتی یەکەم سوڕی مانگانەدا هەست دەکەن بە بینینی نیشانەکان. هەندێکی تر تەنها دوای ئەوەی کێشیان زۆر زیادی کردووە یان کێشەی دووگیانبوونیان هەبووە بۆیان دەردەکەوێت کە فرە کیسی هێلکەدانیان هەیە.

باوترین نیشانەکانی فرە کیسی هێلکەدان بریتین لە:

١- سوڕی مانگانەی ناڕێک.

٢-کەمیی سوڕی هێلکەدان ( کەڕێگری دەکات لە ناوپۆشی منداڵدان کە هەموو مانگێک ئامادە بێت بۆ وەرگرتنی هێلکە). هەندێک لە ژنانی تووشبوو بە فرە کیسی هێلکەدان لە ساڵێکدا کەمتر لە هەشت سوڕی مانگانەیان دەبێت یان هیچ سوڕی مانگانەیان بۆ نایەت.

٣- خوێنبەربوونی زۆر.

٤- گەشەکردنی قژ(زیاتر لە لەسەدا ٧٠ی ئەو ژنانەی کە ئەم حاڵەتەیان هەیە موو لە دەم و چاو و جەستەیان گەشە دەکات وە زیاتر لەسەر پشت و سک و سنگیان).

٥- دروستبونی زیپکە(هۆرمۆنی ئەندرۆجین دەتوانێ پێست لەحاڵەتی ئاسایی زیاترچەورتر بکەن وە ببێتە هۆی دەرچوونی زیپکە لە ناوچەکانی وەک دەم و چاو و سنگ و بەشی سەرەوەی پشت).

٦- لەسەدا ٨٠ی ئەو ئافرەتانەی کە تووشی فرە کیسی هێلکەدان بوون کێشیان زیادەکات.

٧- سەرڕووتانەوە(مووی قژیان تەنکتر دەبێت و لەوانەیە بووەرێت).

٨- تۆخبوونی پێست زیاترلەسەر مل و بڕبڕەی پشت و ژێر مەمک.

٩- سەرئێشە(گۆڕانی هۆرمۆنەکان دەبێتە هۆی سەرئێشە لە هەندێک لە خانماندا).

هەریەک لە قەڵەوی هەبوونی فرە کیسی هێلکەدان لە ئافرەتدا مەترسی زیادبونی هەریەک لەمانەی خوارەوە دەکەن:

.نەزۆکی

• بەرزی ڕێژەی شەکری ناوخوێن.

• بەرزە فشاری خوێن.

• نزمیی ئاستی چەوریی کۆڵیسترۆڵی HDL

• بەرزی ئاستی چەوریی کۆڵیسترۆڵی LDL

**********************

بەهیوای سەلامەتی هەموو لایەک.