لەم بەشەی تاقیگەی پسپۆڕی نوادا بەشێکی زۆری شیکارەکان بە هەریەک لە (سیرەم، پلازما، میز) و بە بەکارهێنانی پێشکەوتوترین ئامێری تاقیگەی وەک (MINI VIDAS)،(Cobas e 411) کە بە بهتهكنیكی (ECL) کاردەکات، ئامێرە تاقیگەییەکانی ئەم بەشە دروستکراوی هەردوو کۆمپانیای (Roche) ی ئەڵمانی و (Hitachi) ژاپۆنییە.
بۆ دڵنیایی نەخۆش و سەردانکەرانمان لە دروستی ئەنجامی شیکار، بەردەوام پێوانەسازی (Calibration) و کۆنترۆڵ (Control) بۆ سەرجەم ئامێرو شیکارييەکان دەکرێت.
لەبەشی هۆرمۆن و ڤایرۆس ؛شیکاری چی دەکرێت؟
١. شیکاری هۆرمۆن: شیکاری بەشێکی زۆری هۆرمۆنەکان دەکرێت و لەم ڕێگەیەوە دەتوانرێت ئەوگرفتانە دەستنیشان و چارەسەر بکرێن کە بەهۆی ناڕێکی هۆرمۆنەکانەوە سەرهەڵدەدەن.
٢. شیکاری ڤایرۆس: بەشێکی زۆر لە ڤایرۆسە باو و دەگمەنەکان لەم بەشەی تاقیگەی پسپۆڕی نوادا شیکاردەکرێن.
٣. شیکاری ڕێژەی دەرمان: دەستنیشانکردنی ڕێژەی دەرمان بۆ ڕێکخستنی بڕی دیاریکراوی دەرمانی وەرگیراو لەلایەن نەخۆشەوە.
شیکاری هۆرمۆن: کە شیکاری بۆ بەشێکی زۆر لە هۆرمۆنەکان دەکرێت و لەم ڕێگەیەوە دەتوانرێت ئەوگرفتانە دەستنیشان و چارەسەر بکرێن کە بەهۆی ناڕێکی هۆرمۆنەکانەوە سەرهەڵدەدەن.
شیکاری ڤایرۆس: شیکاری بەشێکی زۆر لە ڤایرۆسە باو و دەگمەنەکان لەم بەشەی تاقیگەی نوا دەکرێن.
شیکاری ڕێژەی دەرمان: دەستنیشانکردنی ڕێژەی دەرمان بۆ ڕێکخستنی بڕی دیاریکراوی دەرمانی وەرگیراو لەلایەن نەخۆشەوە.