‎هێندێ زانیاری لە بارەی شیکاری میزەوە


Urine analysis

پشکنینێکە ئەنجامدەدرێت بۆ میز کە لەڕێگەی ئەم پشکنینەوە دەستنیشانی بونی چەن پێکهاتەیەکی جیاواز دەکەین لەناو میزدا وەک کریستاڵەکان،خرۆکەی سپی خوێن،خڕۆکەی سوری خوێن، بەکتریا ،هتد

میز پێکهاتەیەکە بەرهەمدەهێنرێت لەلایەن گورچیلەکانەوە،گورچیلەکانیش دوو ئەندامی شێوە فاسۆلیاین و ئیشیان پاڵاوتنی پاشەرۆکانی ناو خوێنە و یارمەتی ڕێکخستنی بڕی ئاو دەدەن لەناو لەشدا.لەڕێگەی کردنی ئەم پشکنینەوە

‎بەوردی لە نموونەی میزی نەخۆش ورد دەبینەوە تابزانین رەنگی چۆنە.گەر سور قاوەیی تێربوو بەڵگەیە بۆ هەبوونی خوێن لە ناومیزدا،گەر ڵێڵ و تەماوی بوو مانای وایە نەخۆش دووچاری هەوکردن بووە بەهۆی بەکتریاوە.

دواتر شریتێکی پلاستیکی (Urine dipstick) دەخرێتە ناو نموونەی میز بۆ ماوەیەکی دیاری‌کراو چاوەڕێ دەبین تا بزانین کاریگەری چی دەبێت بەوە پلەی ترشێتی و چڕی میزو بونی پرۆتین و گلوکۆز وکیتۆن و خرۆکەی سپی و خرۆکەی سور دەزانرێ.

پاشان نمونەیەک لە میزەکە وەردەگرین وسەنتەرفیوجی دەکەین وە دڵۆپێک یان زیاتری دەخەینەسەرسلاید بۆ پشکنین لەژێر مایکرۆسکۆپدا بزانین هەریەک لە خرۆکەی سورو سپی،بەکتریا،کەروو ،کریستاڵەکان ، روکەشەخانەی ناوەوەی گورچیلە،میزەڵدانیی تێدا هەن.

‎هەروەها لەڕێی میزەوە دەکرێ لە دووگیانبوونی ژن دڵنیا ببینەوە گەر هۆڕمۆنی سکپڕی لە میزەکەیدا بوو. (Human chronic gonadotropin)

‎هەروەها دەتوانین پشکنین بکرێت بۆ هەبوونی هێندێ ماددەی قەدەغەکراو لەڕووی یاساییەوە لە میزدا وەک کحول و کۆکاین و تلیاک

‎میز لەتاقیگەدا شیکار دەکرێ تابزانرێ کەسەکە دووچاری نەخۆشییە سێکسییەکان بووەتەوە یان نا وەک کلامیدیا و سوزەنگ