هەستیاریی خۆراک

هەستیاری بە خۆراک، مانای چییە؟

دوچاربوون بە هەستیاریی خۆراک، واتە سیستمی بەرگریی لەش ئاسایییە و زۆر بە گوڕ و تین کارلێک لەگەڵ خۆراکی بێ‌زیان دەکا. کەلەوانەیە مرۆڤ بە هۆی ئەم هەستیارییەوە تووشی هەوکردنی درێژخایەن ببێت.

ئەوکەسانەی دووچاری هەستیاری بەخۆراک دەبن هەندێک گرفتیان بۆدێتە پێش کەئەمانەی خوارەوەن:

١. کێشەلە کۆئەندامی هەرسدا.

٢.گرفتی کێشی لەشیان هەیە.

٣. شەکەتی.

٤. خورووی پێست.

٥. سەرئێشە.

٦. ئازاری جومگەکان.

هەستیاری بەخۆراک لە چییەوە سەرهەڵدەدا:

لەئەنجامی کاردانەوەی زیادلەپێویستی سیستمی بەرگریی لەشدا دەرەکەوێت، کەدەبێتە هۆی بەرهەم‌هێنانی بڕێکی زۆر لەیەکێک لەدژەتەنەکانی لەش کەپێی دەڵێن دژەتەنی IgG.

دژەتەنی جۆری IgG بەسروشتی لەشمان لە هۆکارەکانی توش بوون بە نەخۆشی دەپارێزێت.لە باریک‌دا بەربەستی ڕیخۆڵەیی کەسی تووشبوو پەکی‌کەوت، ئەوا برێکی زیاتری پێکهاتەی خۆراک دەگاتە خوێن. بەم جۆرە بڕێکی زیاتر لە ڕادەی مام‌ناوەند لە دژەتەنی IgG دژ بەو پێکهاتانە پێک‌دێ. بە تێپەڕینی کات زیاتر دەبێتە مایەی هەوکردنی درێژخایەن لە کەسەکەدا، کە چەندین کێشەی لێ‌دەبێتەوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەیە کە زۆرجار پەی بە هاندەری ڕاستینەی هەستیاریی خۆراک ناکرێت.

نەخۆش چی بکا باشە؟

١. سیستمی خۆراکی دەبێت بگۆڕێت.

٢. خۆراکی هاوسەنگ و بەپێی پێویستیی ڕۆژانە دەبێت بخوات.

شیکاریی هەستیاریی خۆراک:

دەکرێ شیکاریی وەڵامدانەوەی دژەتەن بکرێت بۆ ئەوخۆراکە باوو ناسراوانەی کەلەژیانماندا دەیخۆین وەک:

• دانەوێڵە کە گلۆتینی تێدایە.

• دانەوێڵەی بێ‌گلۆتین.

• پاقلەمەنییەکان.

• سەوزەوات.

• هەموو جۆرەکانی میوە.

• چەرەس.

• گۆشت.

• ماسی.

• ماست و بەرهەمی سپیایی.

• گژوگیا و داودەرمانی خۆراک.

• هەندێک خۆراکی هەمەجۆری تر.

نمونەی شیکار:

کەمێک خوێن لەقۆڵی نەخۆش وەردەگیرێت.

ئەم شیکاری هەستیاری بەخۆراکەلە تاقیگەی پسپۆڕی نوا بەردەستە کە بەئامێری ئەڵمانی پێشکەوتووی Euroimmunئەنجام دەدرێت کە بەشێوەی سێ پاکێجە کەئەمانەن:

١- پاکێجی ٥٤ جۆری هەستیاری بەخۆراک.

٢-پاکێجی ١٠٨ جۆری هەستیاری بەخۆراک.

٣-پاکێجی ٢١٦ جۆری هەستیاری

بەخۆراک.

هەموو ئەنجامەکانیش بەتایتەر دەردەچێت،کەلەگەڵ هەرجۆرێک هەستیاری بۆخۆراکێک زانیاری لەبارەی خۆپارێزی وڕادەی هەستیاریەکەی چ( کەم،مام ناوەند،زۆر) بێت دەداتێ

وە ڕوونکردنەوەی زانستی لەبارەی جۆری هەستیارییەکەیەوە دەدات بە چارەخواز بەهەردوو زمانی ئینگلیزی وعەرەبی.

هاوپێچ وێنەی نمونەیەک لەشیکارییەکەو ئەنجامەکەی بەوێنە دانراوە بۆتان بۆ زیاتر ڕوونکردنەوەو تێگەیشتن.

****************************

بەهیوای سەلامەتی هەموو لایەک.