پاش هەوڵ و ماندوبونێکی زۆر تاقیگەکەمان بووە خاوەنی بڕوانامەی ئایزۆی (ISO15189)

پاش هەوڵ و ماندوبونێکی زۆر تاقیگەکەمان بووە خاوەنی بڕوانامەی ئایزۆی (ISO15189)کە تایبەتە بە تاقیگەی شیکاری نەخۆشییەکان، بێگومان بۆ بردنەسەری ئاستی زانستی و ڕاستی و دروستیی ئەنجامی شیکار بەدەست هێنانی ئەم بروانامە پزیشکییە گرنگی خۆی هەیە.
بۆیە جێ‌بەجێکردنی یاساو رێنماییەکانی لە ناو تاقیگەدا دەبێت بە پێوەرێک بۆ بە ستانداردکردنی کاروباری ناو تاقیگەو متمانە پەیداکردن بە ڕاست ودروستی ئەنجامی شیکارییەکان.
سوپاسی ماندوبون و کاری بەردەوامی هەموو هاوپیشەکانمان دەکەین لە تاقیگەکەماندا لەگەڵ بەڕێز مامۆستا فەلاح لە کۆمپانیای مۆچیار کە زیاد لە شەش مانگ بەردەوام ماندوو بووە لەگەڵمان چ بەوانەوتنەوە وسەرپەرشتیکردنی لایەنی ئیداری بڕوانامەی ئایزۆ.
تاقیگەی پسپۆڕیی نوا لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە ساڵی ٢٠٠٦ بەردەوامە لە نوێگەری و پێشەنگ‌بوون لە دەستەبەرکردنی دەیان جۆر شیکاری جۆراوجۆر و دەگمەن بۆ شارەکەمان بۆیە هەر لە سەرەتاوە دروشممان متمانە دڵنیایی و شارەزاییە،بەهیواین لەئاستی ئەم دروشمەو متمانەی چارەخوازاندا بین.