پاش چوار ساڵ پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تاقیگەی پێشکەوتووی تایبەت بەشیکاری جینی (Intergen) لەوڵاتی تورکیا ، ئێستا (تاقیگەی پسپۆڕیی نوا) تاکە نوێنەری ڕەسمیی ئەو تاقیگەیەیە لەشاری سلێمانی، سەرەتا بۆ دڵنیایی زیاتر و ناسینیان و دڵنیابوون لە کواڵیتی کارەکانیان سێ ساڵ پێش ئێستا چووین بۆ ئەنقەرە.

وە نوێنەرانی تاقیگەی جینی Intergenلەمانگی سێی ئەمساڵدا لەگەڵ بەڕێز دکتۆر ڕۆژگار خەیلانی سەریان لێداینەوە.

ئەوەی مایەی خۆشحاڵییە کە هەموو ئەو شیکاریانەی لەماوەی ئەم چوارساڵەدا بۆمان ناردوون ئەنجامەکانیان جێی متمانەی دکتۆر وچارەخوازە بەڕێزەکان بووە.

هیوادارین ئێمەش لەم ڕێیەوە خزمەتێک بە چارەخوازانی شارەکەمان بکەین ئەرکی هاتووچوونیان لەکۆڵ بخەینەوە؛ بە فەراهەمکردنی سەدان شیکاری جینیی جۆراوجۆر،وەزەحمەتی ڕێگای دووریان بۆ کورت بکەینەوە و لەماوەیەکی کەمدا ئەنجامی شیکارییەکانیان بەدەست بگاتەوە.

ئومێدەکەین بتوانین لەداهاتوویەکی نزیکدا بەشێکی ئەو شیکارییانە لە شارەکەمان دەستەبەروفەراهەم بکەین وئەم بەشە گرنگ و پێویستەی تاقیگە پێش بخەین.